کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاكسازی بەسەر چووە ، كوردستان پێویستی بە ڕاپەرینە

Tuesday, 08/02/2011, 12:00


بەڕێزان :
ستافی كوردستان پۆست
بزوتنەوی گۆڕان
گەنجانی گۆڕانخواز
گەنجانی یەكگرتوو
گەنجانی كۆمەڵی ئیسلامی
گەنجانی چەپخواز
گەنجانی فەیسبووك
قوتابیانی ئامادەیی و پەیمانگا ە زانكۆ
مامۆستایانی پەروەردە و ئاینی
رۆڵەكانمان لە هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە
دایكان و خۆشكانمان
شانە نووستوەكانی ناو هەردوو حزبی بنەماڵە

گەندەڵی و ستەمكاری و نایەكسانی لە ئەمڕۆی كوردستان هاوشێوەی شێرپەنجەی لێهاتووە و بە پەیمانی زەرد و قسەڵۆكەی سەوز بنبڕ ناكرێن.
رەوشەكە لەوە مەحاڵترە كە بە شێوەی گفتوگۆ و دایەلۆگ چارەسەر بكرێت ، ئێمە لە بەرامبەر دەیان ساڵ لە خۆفرۆشتن و چەواشەكردن و بە كوشتدانی ڕۆڵەی خەڵك ، بە لێبوردن و پەیمانی پووچ ، لە دەسەڵاتی دز و درۆزنەكان خۆش نابین .
گەورەترین بەڵگەی ئێمەش بۆ راستی قسەكانمان ، وەڵامدانەوەكەی مەكتەب سیاسی هەردوو حزبی بنەماڵە بوو ، بۆ بەیاننامەكە بزوتنەوەی گۆڕان ،كە جگە لە بۆنی خوێن و حیساب نەكردن بۆ قسەی بەرامبەر هیچی تری لێ بەدینەكرا ، بۆیە پێویستە لەسەر هەمووان بیر لە رێگا چارەیەكی تر بكەنەوە جگە لە كوشتنی كات بە دایەلۆگ و كاری مەدەنی ، كە ئەوەی دووەمیان لە وڵاتێك ئەكرێت كە تۆزقاڵێك ئازادی تیابێت و لولە چەك وەڵامی وشە نەداتەوە .
بۆیە ئازیزان ئێستا كاتی ئەمەیە :
1 راگەیاندنی مانگرتنێكی سەرانسەری لە كوردستان ، لە ژێر چاودێر دەزگا نێودەوڵتییەكان و زوومی كەناڵە بیانییەكانی جیهان .
2 خۆ ئامادە كردنی سەرجەم دەزگا و رۆژنامە و كەناڵی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بۆ دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ رووماڵكردنی مانگرتنەكە و گەیاندنی بە راگەیاندنەكانی جیهان .
3 دانانی ئەلتەرناتیڤ بۆ بڕینی هێڵی ئینتەرنێت لە لایەن كۆمپانیاكانی هەردوو حیزبی بنەماڵە .
4 دانانی دژە پلانی سیاسی بۆ كاردانەوەی بنەماڵە و پوچەڵكردنیان .
5 سەرپەریشتیكردنی توندوتۆڵی و بەیەك بەستنەوەی بازنەی مانگرتنەكان ، تا بەربەستێكی تۆكمە بن دژ بە فشارەجۆراو چۆرەكانی دەسەڵاتی بنەماڵە.
6 چڕكردنەوەی گەنجانی فەیسبوك بۆ هەوڵەكانیان و دروستكردنی زانەیەكی هاوبەش لە نێوانیاندا .
شەقام مەیدانی لاكەروەی رووداوەكانە و دەنگی راستەقینەی گەلە ، بەرەو راپەرینی نێرگز ، بەرەو ئازادی ، بەرەو سەركەوتن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە