كەركوك ئەلێت سلێمانى واز لەخۆپیشاندان بهێنن وا ی ن ك و پ د ك بەنیازن بەغداد بگرن
Sunday, 27/02/2011, 12:00
ببورن لەگەل ناونیشانى بابەتەكەم بەلام پێش هەموو شتێك دەستخۆشى لە جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان دەكەم وسلاو لە خوێنى شەهیدان.
من وەك دانیشتووى شارى كەركوك حەزئەكەم ئەو راستیە بخەمە بەرچاوى جەماوەرى راپەریوى كوردستان كە ئێستا سەركردایەتى ینك و پدك زۆر بێشەرمانە درۆى گەورەو شاخداریان دروستكردوە كە كەركوك خەتەرى لەسەرە وە گشت خەلكى شارى كەركوك ئەوە ئەزانێت كە ئەوەى لە حەویجە رویداوە زۆر شتێكى ئاساییە كە ئەو شۆفێنیە عەرەبانە لە لایەن تالەبانى و بەرزانیەوە پشتیوانى دەكرێن بە ناوى عەرەبى رەسەن لە كەركوك دەسەلاتیان هەیە .
بۆیە دەمەوێت خەلكى كوردستان لەوسیناریۆ بێ ماناییەى ئەو دوو حیزبە ئاگاداربكەمەوە كە بە ئاشكرا تەنها مەبەستیان لەوەیە بە خەلكى بلێن ئەوە ئێمەین وا بەنیازین تا حەمرین رزگاربكەین و كەركوك و ناوچە دابراوەكان بگەرێنینەوە سەر كوردستان بەلام وا لە پشتەوە گێرەشیوێنەكان ((بەداواى لێبوردنەوە)) لە پشتەوە خۆپیشاندان لەدژمان ئەكەن و خیانەتمان لێئەكەن .
بەلام ئەمدەسەلاتە گەندەلە ئەوەندە گەمژەن نازانن دەسەكەیان كەشف بووە بۆ شاردنەوەى قین و داخى دلى جەماوەرى سلێمانى و جەماوەرى پەنگخواردووى هەولێر وتەواوى كوردستان كە تەواوى راگەیاندنەكانى دەسەلات باسى كەركوك دەكەن وەك بلێیت خەریكە عەرەب كەركوك داگیر دەكات . پێیان وایە خەلكى نازانێت عەرەب بە وەرەقەى بارزانى و تالەبانى هاتنەوە كەركوك ئەوە ئێوەن كەركوكتان داگیر كردوە ئیرادەى خەلكى بەشەرەفتان زەوت كردوە خەریكى دزى و راو رووتن .زۆر شەرمە بۆ نیچیر ڤان و كۆسرەت سەرانى دەسەلات بوونە بە فس فس پالەوان هاتونەتە كەركوك ئەتانەوێت هەستى خەلكى بەشەرەفى كوردستان بەلاى كەركوك راكێشن بەلام مردنتانباشترە لەوەى كە بازرگانى بە كێشەى كەركوكەوە دەكەن وە بۆ ئەوەى خۆپیشاندان لە بیر خەلك بەرنەوە .
كەركوك پێویستى بە ئێوە نیە زۆر دلنیا بن كەركوك بۆ تالەبانى و بارزانى خەتى سورە زۆر دەمێكە دەستیان لێشۆردوە چونكە بۆیان نیە جكە لەوسێ شارە زیاتر قاچاغچێتى بكەن وە ئەو پیاوە نین جورئەتى ئەوە بكەن كەركوك بخەنە سەر هەرێمى كوردستان ,ئەگەر سەركردەكان غیرەتیان هەیە با كەركوك بگەرێننەوە سەر هەرێم خۆ دەسەلاتى حكومەتى بەغداد هیچ كاتێك وا لاواز نەبووە .
بەلام با دلنیا بن كە زۆر دەمیكە سەركردە گەندەلەكان كەركوكیان فرۆشتووە بۆ ریكلام و چەواشەكارى و ترسیان لە خۆپیشاندان وا خۆیان دەرئەخەن كە بە نیازن تا بەغداد بگرن . مردن بۆ دز و درۆزن و گەندەل.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست