گه ڕان به دوای خه ونی منداڵی
Wednesday, 12/05/2010, 12:00
گه ڕان به دوای خه ونی منداڵی
ئێمه ی منداڵانی ڕۆژهه ڵاتی ناوه راست به گشتی و منداڵانی ووڵاته بێبه شه که و کاره سات باره که ی کوردستان له هه موو خۆشیه ک و به خته وه رییه ک و یاده وه رییه کی خۆش بێ به ش کراوین .ئێمه ژیان و ته مه نی منداڵیمان لێ وون بووه . ئێمه له ته مه نی منداڵی وه ک منداڵانی ووڵاتان نه ژیاووین . له لای هه موو گه نچێکی ئمڕۆ کۆمه ڵێک یادگاری تاڵ هه یه که له ناخه وه ئاگر له هه موو خۆشی یه ک به رئه دا .هه ر که سێک له ئێمه کۆمه ڵێک خه ونی هه بووه له به ر نه بوونی و وه زعی سیاسی و نا ئارامی کوردستان ،نه یتوانیووه پێ ی بگات .ئه و که سه ی نه توانێ له سه رده می منداڵی ئاره زووه کانی بهێنێته دی یان باوانی بۆی به رجه سه ته نه که ن ،ئه وا ئه و حه زه هه ر ده مێنێته وه و له گه ڵیدا گه وره ده بێت . وه کاتێک له ته مه نی گه نجی بته وێ خه ون و حه زی منداڵی بهێنیه دی یان تاقی بکه یته وه ،ده بێته شتێکی عه یب و نه شیا وو شوره یی.ده بێ هه موو شتێک له کاتی خۆیدا بێت ،وه ک کورد ده ڵێ ،،ئیشی به وه ختی ..پاشای سه ر ته ختی،،
به ڵام چی بکه ین و چ ده کرێ بۆ ئه وه ی که خه ونی منداڵه کانمان ،نه وه کانمان وون نه بێت هه ر وه ک چۆن که خه ونی ئێمه وون بووه ؟
کێ به ر پرسیاره له گریان و نه خۆشی و نا خۆشی و نه هاتنه دی خه ونی منداڵی؟ ،کێ به ر په رپرسیاره له هه تیوو بوون؟ ،کێ به رپرسیاره له ئه تک کردنی دایکان ؟ بۆ ده بێ منداڵان له جیاتی باخچه ی ساوایان وخوێندنگا ویانه و مه ڵبه ندی ڕۆشه نبیری ،ده بێ له سه ر شۆسته کان و شه قامه کان ده ست فرۆشی و کاری گه وره کان بکات .
له وه خراپتر ده بێ به چه کدار و پاسه وانی لق و مه ڵبه نده کان .
بۆ ده بێ منداڵه کانمان وه ک منداڵ نه ژین؟ بۆ؟
پرسیار ئه وه یه ،،کێ به رپرسیاره؟
وه ڵام ته نها یه ک وه ڵامه ... به رپرسیار ته نها ده سه ڵاته .
له هیچ ووڵاتیکی ئه وروپی رێگه ناردێ به هیچ شێوه یه ک و به هیچ بیانوویه ک منداڵان کار بکه ن .مناڵ مناڵی ده ووڵه ته .هه تا ده گاته ته مه نێک له لایه ن حوکومه ته وه یارمه تی ده درێ.ئه گه ر باوانێک له گه ڵ منداله که یان خراپ بن ،ده درێن به دادگا و له خراپترین حاڵه ت دا منداڵه که یان لێ ده سێنرێت و حوکومه ت خۆی به خێوی ده کات.
به ڵام ده سه ڵات و حوکومه ته که ی ئێمه له سه ر ئه و هه موو سه ر وه ت و سامانه ی که هه یه ، یارمه تی ته نها بۆ کوڕی سه رکرده کان و مه سئووله نا مه سئووله کانه .ئه وان له ژیانێک دا ئه ژین وه ک ژیانی شازاده و ئه میره کان . به ڵام منداڵه هه ژاره کان که هه ر ده م سووته مه نی شۆرش و ڕاپه رینه کانن، ده بێ هه ر به هه ژاری بژین و هە ر بەهەژاری ئه م دونیایه بە جێ بهێڵن......بۆ..؟؟؟؟
دەسەڵاتی کوردی تاوانبارە بە دزی ،نەک تەنها دزی بوودجە وسەروەت وسامانی سەر زەوی وژێر زەوی ،دزی یارمەتی ووڵاتان و ڕێکخراوە جیهانییەکان بەڵکو تاوانبارە بە دزی خەونی منداڵانی کوردستان .ئەوان بەرپرسیارن لە
کوستن و بڕین ،شەری ناوخۆ،هه تیوو کردن ،شوێن بزرکردن،ئەنفالی کورد،بێکاری،بڵاوبونەوەی ماددەسڕکەرەکان،
زیاد بوونی تاوان ودزی،بڵاوبونەوە وزیادبوونی بێ شوماری بەد ڕەوشتی ......هتد
ئیمڕۆ گەلی کورد هەلێکی گرنگ و باشی بۆ هەلکەوتووە ،کە سنوورێک بۆ ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە دابنێت و بڵی ....ئیدی بە سە ..پێویستە لە هەموو بوارێکەوە هێزە هاوپەیمانەکان و ئەوروپا ی لێ ئاگادار بکەنەوە ، تا ئەو کاتەی کە هێزە هاوپە یمانەکان لە ناوچەکەن . بە ڕۆیشتن و کشانەوەی ئەمەریکا بارو دۆخەکە زۆر لە ئێستا ئاڵۆز تر دەبێت و دەسەڵاتی پارتی ویەکیەتی زۆر لەوە خراپتر دەبێت (ئەگەر بمێنن).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست