گۆران پیویستیەكی حەتمیە
Saturday, 06/06/2009, 12:00
سیاسەتی رژێمی بەعس وابوو هەركوردێك تۆزقالیك مەیلی كوردایەتی هەبوایە خالی رەشی دەخستە سەر فایلەكەی و سەرەرای چاودێری كردنیكی توند ریگای شوینە گرنگ وهەستیارەكانیشی لە بەردەم دادەخست و بە مروڤێكی باوەرپێ نەكراو و تیكدەر دەژمیردرا .....
رەنگە ئەمە تارادەیەك مافی ئەم رژیمە خۆی بوبێت كە كەسانی نەیاروكورد پەروەر پەراویز بكات و دوریان بخاتەوە لە شوینە گرنگەكانی خۆی و جگە لە كەسانی هەلپەرست و زۆلە كورد و خۆفرۆش نەبووبێت دەنا ئەوەیتر بە مەزندەی پیاوانی بەعس هەمووی مخریب وعمیل بوون,
دەبوایە كوردیش بەم چەشنە هەلسوكەوتی بكردایە لەگەل دوژمن ونەیارەكانی وهەرگیزرێگای بە پیاوانی بەعسی و خۆفرۆشان نەدابوایە بەم شیوەیەی ئیستا ریزداربن لە دام و دەزگاكانیەوە , هەركەسیكی خاوەن ویژدانی كوردایەتی سەربگریتە نیو دام ودەزگاكانی ئەم حكومەتە دەزانیت میللەتی كوردچەند رەنجی بە فیرۆداوە..هەرچی پلەو پایەی بەرز هەیەلەلای كۆنە بەعسیەكانە وبە هەمان شیوەی پیشوو بگرە زیاتریش دەسەلاتیان پی دراوە ....
نازانم ئەمە چ واتایەك دەگەینێت پیاوانی بەعس و مستەشارەكان لە بری دادگایی كردن و تۆلە سەندنەوە لییان ئیستا خاوەنی شوینە هەرە گرنگ و هەستیارەكانی دامەزراوەكانمانن ... بۆچی سەركردایەتی كورد
هیچ گوی نەدا بە هەستی نیشتیمان پەروەری خەلك و دایكە شەهیدەكانمان تەنانەت هیچ حیسابیك بۆ خیانەتی ئەوانەناكەن بۆ نازانن ئەوانە كوری رۆژن و بۆ سەدامی باوكیان وەفایان نەبوو هەرگیز وەفایان بۆ ئەوانیش نابێت ..
بەنمونە بۆ بیر خستنەوەی .... هەندێ خۆفرۆش هەبوو سەربازی هەلاتوی كوردی دەستگیر دەكرد لە مالەكەی خۆی سەگی پۆلیسی بەردەدا گیانی پاشانیش بە ڤیدیوو وینەی دەگرت و دەیكردە دیاری پیاوانی بەعس و خۆی پێ هەلدەكیشا خەلكی شاری هەولیر باش لەیادیانە كە قاسم رەشیدی مەفرەزی تایبەتی ئەمنی هەولیر و فەرماندەی ئیستای نێو یەكیتیە, مستەشاری وا هەبوو تەنانەت بەكوردیش ریگای نەدەدا خەلك قسەی لەگەلدا بكەن و خۆی لە عەرەبە شۆڤینەكان عەرەبەكان بە وەفاتردەزانی لە زۆر بەی ئەنفالەكانی دەشتی هەولیر بەشداری كاریگەری هەبوو ئیستا بالاترین پلەی هەیە لە قیادەی پاسەوانی سنور (عقید حمید) .
پالەوانی دەشتی كویە مستەشار میرزا كویی لە هەموو ئەنفالەكان پشكی شێری هەبووە تەنانەت ریگای بۆ علی كیمیاوی دادەریشت چۆن كیمیا بارانی كورد بكریت ئیستا خاوەنی شەش ئەستیرەیە (عقید) و هیشتاش خۆی بە مغدور دەزانێت سەبارەت بە پلەكەی, مستەشاری واهەبوو بە دەستەكانی خۆی ژن و مندالی كوردی سواری ئیڤای سەربازی كردوە لە ئەنفالەكان ئیستاش باشترین پلەی هەیە كە هەرگیز بە
خەونیش لە سەردەمی رژیم پلەی وا بەرزی پێ نەدراوە ..
بۆیە گۆران وەرچەرخانیكی لەم بارو دۆخەی ئیستا لە كوردستان زۆر گرنگە بەرادەی گرنگی سەرهەلدانی ئازاری 1991 ی جەماوەری گەلەكەمان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست