کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رد وفیشه‌ک!

Saturday, 26/02/2011, 12:00



به‌رد مه‌گره‌ له‌ ئاسمان
غه‌زه‌بی خودا گه‌وره‌یه‌
خوداترسه‌نۆک وخه‌ته‌ره‌
پۆره‌ هه‌نگ ببینێ
پێی وایه‌ سه‌وره‌یه‌
به‌رد مه‌گره‌ له‌ عه‌رشی ئه‌ علا
خودا دۆزه‌خی هه‌یه‌
به‌ندیخانه‌ ومه‌حکه‌مه‌ و پۆلیس
هێزی زێره‌ڤانی هه‌یه‌
به‌رد مه‌گره‌ له‌ قاچی خودا
توڕه‌یی خودا بڤه‌یه‌
خودا ده‌وڵه‌ته‌، حوکمه‌ته‌،
حیکمه‌ته‌ ،نیعمه‌ته‌،ڕه‌حمه‌ته،‌
به‌ردی تێ مه‌گره‌ مه‌یرووژێنه‌
پێت خواردامه‌نێ
ده‌ستوور وقانوون سومعه‌یه‌
سومعه‌ی خودامه‌شکێنه‌
به‌رد مه‌گره‌ له‌ فیشه‌ک
بێ هوده‌ خوێنی خۆت مه‌ڕژێنه
به‌رد مه‌گره‌ له‌ کۆشکی خودا،
که‌ تێتگرت بیڕوخێنه‌!

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە