کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازی بزاڤی ژینگه‌ و یه‌کسانی بۆ کوردستانینانی ووڵاتی سوید

Tuesday, 23/08/2011, 12:00


ئه‌وه‌ بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ که‌ ڕژێمه‌ فاشسته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئێران سنووری هه‌رێمی کوردستان ده‌به‌زێنن و زۆر ببێــبه‌زه‌ییانه‌ و دڕندانه‌ که‌وتوونه‌ته‌ بۆمبابارانی ناوچه‌کانی سه‌رسنوور. ئه‌م کاره‌ به‌دڕه‌فتاره‌یان بۆته‌هۆی شه‌هیدبوونی ده‌یان پیر و جوان و ژن و منداڵ. سه‌رگه‌ردانبوونی هه‌زاران خێزان و ته‌فروتووناکردنی ماڕوماڵاتیان، وێرانکردنی ده‌یان گوند و ئاواره‌بوونی دانیشتوانیان.
له‌کاتێکدا ئه‌م به‌دڕه‌فتارانه‌یان به‌جێده‌هێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌نگێکی به‌ویژدان، هیچ لایه‌نێکی دیموکراتخواز بێته‌ وه‌ڵام له‌سه‌ریان و هیچ نه‌بێت سه‌زه‌نشتێکی ئه‌و فاشستڕه‌ویه‌یان بکه‌ن.
ئێستایش...له‌به‌رچاوی هه‌موو میدیا جیهانی.....ده‌وڵه‌تی تورکــی فاشستــپه‌رست، به‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌ که‌ لای ڕژێم
مانگێکی پیرۆزه‌ و خۆی به‌ وڵاتێکی ئیسلامی ده‌ناسێنێت....به‌ هه‌موو توانایه‌کی و به‌کارهێنانی سه‌ختــترین چه‌ک، به‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی که‌وتۆته‌وه‌ هه‌مان هێرش و شاڵاو به‌ بیانووی ڕاونانی تێکۆشه‌رانی کورد و هێرشبردن بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانیان. زۆر ئاشکرایشه‌ که‌ کوشتن و ئاواره‌کردنی خه‌ڵکانی بێده‌سه‌ڵات هیچ به‌لایانه‌وه‌ گرنگ نییه‌، چونکه‌ له‌ نه‌خشه‌ی گڵاویاندا قڕکردنی گه‌لی کورده‌، ئیتر چ چه‌کدار و تێکۆشه‌ر بێت یاخود بێ چه‌ك و بێده‌سه‌ڵات.
جا بۆ ڕیسواکردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێرشه‌ فاشستڕه‌ویانه‌ که‌ به‌رده‌وام ده‌کرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان
داوا له‌ هه‌موو کورد و کوردستانییه‌کی شاری سوید ده‌که‌ین به‌شداری له‌ خۆپیشاندانی ئه‌و ڕۆژه‌ بکه‌ن که‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌
چاوه‌ڕوانی هه‌وڵ و هیمه‌تی کوردایه‌تی و کوردستانــپارێزیتانین........
ئاماده‌یی و به‌شداریتان.....پشتیوانییه‌ له‌ خۆڕاگری خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵاتی سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌رده‌وامی که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هێرش وشاڵاوی دڕنده‌ و بێــبه‌زه‌یی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ فاشسته‌کانی تورکیا و ئێران.
بژی کورد بژی کوردستان

ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان
شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 27/8/2011 کاتژمێر:ـ 1300
شوێن:ـ ستکهۆڵم/ Serglestorg
بۆ زیاتر زانین ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن
0046704030965
[email protected]
ده‌سته‌ی باڵای بزاڤی ژینگه‌و یه‌کسان 22/8/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە