خۆشی چیم به مۆڵی نیشتمان و پارکی شانه‌ده‌ر بێت گه‌ر ئازادیم نه‌بێت
Monday, 24/05/2010, 12:00
خه‌ڵکی هه‌ولێر به‌خۆشمه‌وه شانازی به جوانی شاره‌که‌مان ده‌کرد، به‌ڵێ ده‌کرد نه‌ک ده‌یکه‌ین، له بواری رێگا‌و بان و مۆڵ و پارکی جۆرا و جۆر و بینایه‌ی بڵند و له هه‌موشی گرنگ تر ئارم وئاسایشی شار، هه‌ڵبه‌ته هه‌موو به کرێدت بۆ پارتی ده‌گه‌ڕاوه. به‌ڵام تیرۆرکردنی کاکه سه‌رده‌شت هه‌ر هه‌موومانی هیناوه سه‌ر سفر و هه‌موو مانی تووشی شۆك کرد. پێش تیرۆر کردنی شه‌رده‌شت، منیش وه‌کو زۆر که‌س گۆتم ئه‌وی ڕۆی ڕۆی و با له بیری بکه‌ین و لاپه‌ره‌یه‌کی نوێ بکه‌ینه‌وه به‌ڵام پارتی جارێکی تر وه‌بیری هێناینه‌وه که‌وا ڕه‌خنه قبوڵ ناکات و هه‌ر پارتیه‌که‌ی جاره‌نه به گوله وه‌ڵامی قه‌ڵه‌م ده‌داته‌وه.
ئه‌وی باوه‌ڕمان نه‌کرد هاته دی ئه‌ویش به به‌یانیه‌کی دره‌نگ له به‌ر چاوه‌ی ئه‌و هه‌موو خوێنکارو پۆلیس و زێره‌ڤانی کاکه سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ ڕفێندرا له پایته‌ختی به‌ناو ئارام و تیرۆر کرا. گه‌نجێکی زیره‌ك و چاونه‌ترسی شارکه‌م به‌م جۆره بفرێندرێ و دوایش به‌م جۆره شه‌هید بکرێ و قوباد تاله‌بانییش له واشنگتۆن ناوه به ناوه نامه‌مان بۆ ده‌نێرێ و ده‌ڵێ کوردستان پڕه له دیمۆکراسی و پرۆسپێره‌تی و وه‌رن کۆنگرسمانه‌کان به‌چاوی خۆتان پایته‌ختی هه‌رێمه جوانه‌که‌مان ببینن بزانه بۆ بزنسمانه‌کانی ئه‌مریکی چه‌ند سه‌ربه‌سته به‌ڵام نازانن بۆ خه‌ڵکی ڵۆکا‌ل چه‌ند دۆزه‌خه.
به‌م دوایه له‌گه‌رڵ براده‌ره‌رێکی به ره‌گه‌ز کورد و به خوێنه‌وار ئه‌مرکی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی کاکه سه‌رده‌شت دواین و به‌بێ ئه‌وی نوسینه‌که‌ی خوێندبێته‌وه و گوتی " خۆ تۆ ده‌زانی له ئه‌مریکاش خێزان و سیاسه‌ت جیاوازه‌و نابێت باسی خێزان بکرێت له ناو سیاسه‌ت" وه هه‌روه‌ها گوتی "له بیرت دێ نیانهێشت باسی کچی دیك چه‌ینی(جێگری پێشوی بوش) بکه‌ن که‌وا له‌سه‌ر موخه‌ده‌راته". منیش گوتم راستده‌که‌ی به‌ڵام كاکه سه‌رده‌شت باسی خۆشه‌وه‌ستی ده‌کات وه‌ک فانتسی(خیال) و زیاتر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سه‌رکرده‌کانمان ده‌دوێ. منیش پرسیارم لێی کرد "ئه‌گه‌ر ئێستا نامه‌یه‌ک بنوسی و بڵێی من عشقی کچه‌که‌ی جورج بۆشم یان ئۆبامه وه یان هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی تر له ئه‌مریکا، وه‌ڵامیان چی ده‌بێت؟" هه‌موویان وه‌ڵامه‌کانیان پۆسه‌تیڤ ده‌بێت و کچه‌کانیش ده‌ڵێن "ئه‌م کوڕه چه‌ند شیرینه".
پارتی به پارکی جوان و رێگاوبانی قیرتاوکراو ده‌یه‌وه‌ت شۆرش و قوربانی سه‌دان ساڵه‌مان بۆ سه‌ربه‌ستی له بیر باته‌وه و ئازیدمان لێ بسێنێ. به‌ڵێ راستیان گۆت ئه‌مانه‌ی پاش به‌عسیه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرت هیچیان له به‌عسیه‌کان باشتر نین ته‌نها ئاڵوگۆرکردی عه‌گال به جه‌مه‌دانی بوو. تازه به تازه وتاری پاراستن باسی ده‌ست بڕینمان له‌گه‌ڵ ده‌کات وا ده‌زانن له مه‌مله‌که‌تی سعودیه ده‌ژین و دزیمان کردوه. پاراستن باشتر وابو به راشکاوه بیگوتبایه په‌نجه‌کانتان ده‌بڕین گه‌ر بینوسن له‌سه‌رمان. وه‌هه‌روه‌ها به‌بێ شه‌رم که‌ونه کای پشت ئاشان و ئه‌مانی ترمان بۆ به‌با ده‌کات و وه‌ك پاساو به‌کاری ده‌هێنێت بۆ تیرور کردنی کاکه سه‌رده‌شت. وه بارزانیش له وتاره‌که‌ی تیرۆر کردنی کاکه سه‌رده‌شت به‌راورد ده‌کات به شوێنه‌کانی تری عێراق. من نازانم بارزانی خۆی له مه‌سه‌له‌که گێل ده‌کات یان میله‌تی کورد به گێل ده‌زانێ. کاکی برا له هه‌ولێر هه‌فاته‌نه به ده‌رزه‌ن خه‌لك گیان له‌ده‌ست ده‌دات له ڕوداوی هاتوو چۆ و که‌سیش پێی نازانێ به‌ڵام تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ تا ئێستا له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئێوه حیسابه چونکه ئه‌و زیاتر باسی گه‌نده‌ڵی هه‌رێمه‌که‌ت و گه‌نده‌ڵی شه‌خسی تۆ ده‌کات وه تائێستا گومانلێکراوی یه‌که‌م کوڕه‌که‌ی تۆیه (مسرور) نه‌ك قاعیده. به‌ڵام ئه‌گه‌ر گروپی پاراستنی کوڕه‌که‌ت به‌راورد ده‌که‌ی له‌گه‌ڵ گروپی قاعیده ئه‌و کاته بۆت هه‌یه به‌راوردی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ به‌راورد بکه‌ی له گه‌ڵ خه‌لكی عێراق.
داوه له هه‌موو ڕۆشه‌نبیران و نوسه‌ران ده‌که‌م ناوه به ناوه نوسراوه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته بنوسن تا رۆژی خۆی دێت و وه‌بیر میله‌تی بهێنه‌وه چونکه ئه‌م میله‌ته‌ی ئێمه به خۆشمه‌وه زۆر سافیلکه‌ین و زوو شتمان له بیر ده‌چێته‌وه.
وه له‌کۆتای تا خه‌ڵکی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و شاری بابه گوڕ گوڕ مابێت و نوسه‌ری کۆڵ نه‌دورو چاو نه‌ترسی وه‌ك کاکه سه‌رده‌شت و سۆران و نه‌به‌ز و سه‌دانی تریش مابێت ئومێد و باوه‌ڕم به میله‌ته‌که‌م و شاره‌که‌م هه‌رده‌مێنێت وه ده‌زانم شاره‌که‌م هه‌رگیز ئه‌م کاره‌ساته‌ی کاکه سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ له‌بیرناکا‌ن و لێی خۆش نابن. وه‌هه‌روها داواش له ڕه‌وه‌ندی کورد له ئه‌مریکا ده‌که‌م هه‌موو هه‌وڵێک بده‌ین کۆنگرسمانه‌کانی خۆمان تێبگه‌یه‌نین له‌سه‌ر "دیمۆکراسی" کوردستان و فشار بخه‌نه سه‌ر حزبی ده‌سه‌لات بۆ دۆزینه‌وه‌ی بکوژه‌که.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست