کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ كه‌لار كارگوزاریك ده‌وامى 2 قوتابخانه‌ ده‌گۆریت!

Wednesday, 15/02/2012, 12:00




له‌ قوتابخانه‌ى تازه‌ دیی بنه‌ره‌تى گارگوزاریك به‌ناوى (بازیان محی دین) كه‌ براى (سالار محى دین)ى به‌ریوبه‌ری په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانه‌،هه‌ستاوه‌ به‌ گۆرینى ده‌وامى 2 قوتابخانه‌ ئه‌م برا ده‌ر به‌ هۆى ئیش و كارى خۆیه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ى كردوه‌،هه‌رچه‌نده‌ مامۆستایانى هه‌ردوو قوتابخانه‌ نارازى بون ،به‌لام به‌ پشتگیرى سالارى براى ئه‌م كاره‌ى كردوه‌،ئتر دلت به‌ وه‌ خۆشبیت كاك سالار و حزبه‌كه‌ى سیسته‌مى سویدیان بۆ هیناوین؟یه‌كیكى تر له‌ ئیشه‌ سه‌یره‌كانى ئه‌م كار گوزاره‌ ئه‌وه‌یه‌ ،هه‌لده‌ستى به‌ لیبرسینه‌وه‌ له‌ مامۆستایان له‌ سه‌ر ئاماده‌بوونیان؟هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ قوتابخانه‌ى تازه‌ دیى بنه‌ره‌تى ،به‌ریوبه‌رى ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ ،كه‌ مامۆستا (عدنان)ه‌ ،3 مندالى خویندكاره‌ له‌لاى خۆى ،هه‌ستاوه‌ به‌ دروستكردنى بروانامه‌ بۆیان و وه‌ هه‌موو وانه‌كان 100 بۆ داناون !!!واته‌ مامۆستا عدنان به‌بى ئه‌وه‌ى حساب بۆ مامۆستایان تر بكات نمره‌ى بۆ منداله‌كانى داناوه‌.تیبینى به‌ریوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان حزب دایناوه‌ و هه‌موو به‌ریو به‌ر و معاونه‌كانى ناو شارى كه‌لار و ده‌ورو به‌رى حزبین،وه‌ له‌ ریگه‌ى مه‌لبه‌ند و كۆمیته‌كانه‌وه‌ دانراون.ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌ك ئیمزاى بۆیان نه‌كردایه‌ ،نه‌یان ده‌كرد به‌ به‌ریوبه‌ر یان معاون.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە