هەڵبزاردنى كارمەندانى تەندروستى دوا خرا
Saturday, 11/12/2010, 12:00
لە سەرو بەندى خۆ ئامادە كردن بۆ هەڵبژاردنى ئەندامانى كۆنگرەى دووى كارمەندانى تەندروستى و ترس و بیمى لە دەست حیزب دەرهینانى ئەو ریكخراوەو لە پال ناچار كردنى سەندیكاكەش لەلایەن دەستەى فشارەوە سەندیكا و هەردوو حیزبى حاكمیش لە دڵە راوكێیەكى دا دەژین و تووشى هیستریایەكى بێ وێنە بوون .
سەرەتا بریاریان دا كە رۆژى 12 / 12 / 2010 سەرەتاى هەلبژاردن دەست پێ بكات لە لقى سلیمانییەوە بەلام پاش دراسەیەكى سەرەتایى كاتەكەیان دوا خست بۆ 20 / 12 / 2010 .
دەرگاكانى خۆ پالاوتنیان كردەوە بۆ ئەو كارمەندانەو ئەو لیستانەى بەشدارى هەلبژاردن دەكەن .
بەلام سەیرەكە لەمەدایە پاش دیراسەیەكى ووردو لیكدانەوەى هەموو ئەگەرەكان و تدخلیكى راستەو خۆى مەلبەندى سلیمانى یەكێتى ناچار بوون دووبارە ئەو كاتە دوا بخەن بۆ كاتێكى دواتر .
رەنگە لەبەر چاوى خەلكانێكدا لێكدانەوەى جیاوازیان هەبێت و هۆكارى سەیر سەیر بهێننەوە بۆ شەرعیەت دان بە دوا خستنەكە بەڵام من لەم چەند دێرەدا بە كورتى بۆتان روون دەكەمەوە هۆكارى ئەو دوا كەوتنە چى بوو ؟؟؟؟؟
1- پاش ئەوەى مەلبەندى سلیمانى بەرێوەبەرى زۆربەى نەخۆشخانەكانى كۆ كردەوە و باس لەو هەلبژاردنانە كرا بۆیان دەركەوت كە زۆربەى ئیدارەكان بوێرانەو ئازایانە بریارى خۆیان داوەو دەنگ بە سەندیكا حیزبییەكە نادەن و كاریش بە پێچەوانەى ئەوان دەكەن بێ گومان ئەوانە كاریگەرییان زۆرە لەسەر كارمەندان.
2- پاش وەر گرتنى ئامارێكىوورد ى كارمەندان لە لایەن كۆمیتەكانەوە و ئەژمار كردنى ئەوانەى كە احتمال هەیە دەنگ بدەن لە بەرژەوەندى خۆیان سەیریان كرد كەمێك هەن ئەوانەى كە بۆ بەرژەوەندى ئەمان كار دەكەن و بەم شێوەش بروات 100% دەى دۆرێنن .
3- ناكۆكییەكى زۆر تەندو بێ وێنە كەوتە نێوان خودى سەندیكاكەشەوە بوون بە چەند بەشێكى لێك جیاوازەوە بەمەش زیانێكى گەورە بە سەندیكا حیزبییەكە دەكەوێت .
4- ناكۆكییەكى نەخوازراو دروست بوو لەلایەن سەندیكا و رێكخستنەكانەوە و گەیشتە ئاستى لێك دوور كەوتنەوەو لەسەر یەكتر خوێندن و جۆرەها بانگەشەى دژ بەیك هاتە ئاراوە .
بەرێزان لەبەر ئەمانە بوو هەلبژاردن بە ناچارى دوا خرا بەو هیوایەى :
1- لەم ماوەیەدا كارى جدى لەسەر ئیدارەكان بكەن و بە هەر شێوەیەك بێت رایان بكێشنەوە بەلاى خۆیاندا .
2- لەم ماوەیەدا ناكۆكى نێوان سەندیكاكە چارەسەر بكەن و ئەو دووبەرەكەییە نەهێڵن .
3- مەڵبەند زۆر بە جدى كەوتۆتە ئاشت كردنەوەى سەندیكا و ریكخستنەكان و بەو هیوایەن لەم ماوەیەدا ئەو ناكۆكییە نەهێڵن .
بۆیە بریارى ئەو دوا خستنە شەرعى نەبوو بەڵكو ناچارى بوو لەلایەن سەندیكاو حیزبى دەسەڵاتەوە .
ئێوەش ئەى كارمەندانى چەوساوە هەموو دەزانن لە كاتە ئاساییەكاندا دەسەڵات چۆن پشتگوێتان دەخات و تەنها لە كاتەكانى هەڵبژاردندا ئێوەیان بیر دەكەوێتەوە بۆیە داواتان لێ دەكەم بە قسەى بریقەدار و وەعدى درۆ لە خشتەتان نەبەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست