داوا لەوەزیرە جەلال دەكەم بگەڕێتەوە بەرەی گەل
Thursday, 11/03/2010, 12:00
هەرچەندە باوەڕی تەواوم بەو پەندە كوردییە نییە كە دەڵێت سواربوون عەیبێك دابەزین دوو عەیب، بەڵام بۆ كەسێكی وەك وەزیرە جەلال كە خوشكی شەهید ئارام-ی هەمیشە زیندووە عەیب نابێت چونكە كاتَك ئەو لەبەری گەلدا هێشتا سەرەتای دەسقپێكی ئەم گەندەلكارانی یەكێتی و پارتی نەچووبوە ئەم قۆناغە ترسناكەوە كە تەواوی سەرخان و ژێرخانی ئابووری ئەم وڵاتەیان خستووەتە ژێر رەحمەتی خۆیان و بەئارەزووی خۆیان دەیبەن و تەخشان و پەخشانی دەكەن.
بەڵێ وەزیرە جەلال لەساڵی 1994دا بانگی نادادپەروەری ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەی لێدەدا و داوای موحاسەبەكردنی ئەو گەندەڵانەی یەكێتی دەكرد كەم كەس هەبوو باوەڕ بكات رۆژێك ئەمانە بەتەواوی ببنە خۆرەی گیانی خەڵك و سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە بەهەدەر بەرن بۆ بنەماڵەو كەسو دەست و پێوەندەكانی خۆیان، بۆیە بەلای خەڵكی سلێمانی و خۆشەویستانی كاك ئارامەوە سەیر بوو كە چوویتە ناو ئەو بەرە گەندەڵەوەو رووت لەبەرەی گەل وەرچەرخان هەربۆیە خۆشەویستانی كاك ئارام دەنگیان پێت نەداو دەنگێك نەهێنا لەو لیستەی كە لای خەڵكی رۆشنبیر و هەژاران بەلیستی دزینی قوتی خەڵك ناسراوە.
بۆیە ئێستا پێویستە پێت خۆش بێت لەڕێگەی ئەو لیستەوە نەگەیشتیتە پەرلەمانی عێراق چونكە ئەو لیستە هێندە لای خەڵكی سلێمانی بەتایبەتی و كوردستان بەگشتی نەخوازراوە گە كەمێك بچیتە ناو خەڵك و لەخەڵك بپرسیت تێدەگەیت ئەو لیستە چ خەراباتە، بەڵێ یەكێتی ویستی لەڕێگەی خوێنی كاك ئارامەوە كلاو بكاتە سەری خەڵكو ئێوەی پێدا تێپەڕبن بەڵام سەرئەنجام لەنێو كوتلەو كوتلەكاری یەكێتی كە هەریەك هەولی بۆ یەكێك دا ئێوە دەرنەچوون، ئێستاش كات زووەو گەڕانەوە بۆ نێو بەرەی گەل رێگەیەكی دوورو درێژەو بەنامەیەك بۆ رای گشتی و خەڵكی سلێمانی ئەستۆ پاكی خۆت بسەلمێنەو داوای لێبووردن لەگەل بكە.
وەكو وتم دەبێت پێت خۆش بێت كە لەڕێگەی ئەو لیستەوە نەگەیشتیتە پەرلەمانی عیراق چونكە زۆر بوون ئەو رۆشنبیر و كەسە سەربەخۆیانەی لەڕێگەی لیستی كوردستانییەوە گەیشتە پەرلەمانی كوردستان و ئێستا بت ئاسا لەسەر كورسییەكانیان دانیشتوون لەپەرلەمانی كوردستان و ورتەیان لێنایەت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست