کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەگبەتی یەكێتی لەئێستاوە دیارە!

Saturday, 06/03/2010, 12:00


بەڕاستیی سەیرە كاندیدەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دڵنیان لەوەی كە دەرچوونیان لەشاری هیچ گرنتییەكی تێدا نییە بۆیە تا ئەو حەیاو حورمەتەی كەنیانەو دەیانەوێت ئەوەندەی تر نەتكێت ئەوا لەرۆژانی 6/3 كە رۆژێ پێش هەڵبژاردنە گەڕاونەتەوە سەر كارو كاسپی خۆیان بۆئەوەی وانیشانی بدەن كە ئەگەر دەرنەچوون كارێكی ئاساییە، بەڵام ئیتر بێئەوەی بیر لەوە بكەنەوە كە ئەو شینەی كە چەندین رۆژە دەیگێڕن دەمێكە پێیان وتراوە دەرچوونتان ئەستەمە، ئەوەتا سەعات 4ی دوانیوەڕۆی 6/3 حاكم فەرهاد-سەرۆكی لیستی ئەسپە دزراوەكە لەسلێمانی بەهەمان ریتمی جارانی لەرادیۆی خاكەوە وەك هەمان رۆژی جارانی بێژەری خۆی دەكرد ئیتر بێئەوەی بیرلەوەبكاتەوە كە ئەو سەرۆكی لیستێكە كە دوو رۆژ لەمەوبەر رۆژ نەبوو نەیەتە سەر شاشە رووزەردەكانی حزبەكەی و مێشكی سەری خەڵك نەبات، دیارە سەرۆكی لیستی ئەسپە دزراوەكە تەواو بێئومێدە لەحزبەكەیی وئەگەر دەریشچێت ئەوا بەتەزوویر دەردەچێت بۆیە هێندەی دڵی لای رادیۆ شڕەكەی خاكە هێندە رووی نایەت پێبخاتە ئەنجومەنی نیشتمانی عیراقەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە