خۆپیشاندانی23/12خه‌ڵکی پیره‌مه‌گرون وه‌ک زه‌نگێک به‌گوێی ده‌سه‌ڵاتدا ! .....

Friday, 25/12/2009, 12:00


ڕۆژی 23/12/2009 به‌ڕۆژی ڕاچڵه‌کاندنی ده‌سه‌ڵات ده‌ژمێردرێت له‌مێژووی حکومی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی دا جونکه‌ دوایی خۆپیشاندانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕوی ده‌سه‌ڵات دا له‌ساڵی 2006 خۆپیشاندانی خه‌ڵکی پیره‌مه‌گرون به‌یه‌که‌مین خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری داده‌نرێت دژ به‌ ده‌سه‌ڵات و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی خۆپشاندانی خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی پیره‌مه‌گرون دوای ئه‌و لێدوانه‌ دێت که‌ سه‌رۆکی شاره‌وانی شارۆچکه‌که‌ له‌یه‌کێ له‌که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ خڵکی شاره‌که‌ی به‌کوێر ناوزه‌ندکرد ..به‌ڕاستی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی خه‌ڵکی پیره‌مه‌گرون له‌ جێه‌گه‌ی خۆیدا بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێمی سه‌وز به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵێن و وه‌عده‌ قه‌به‌وگه‌ورانه‌ی که‌ له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان به‌خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یاندابوو ئه‌گه‌ر له‌سه‌دا سێ ی ئه‌و وه‌عدانه‌ی که‌دابوویان به‌خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی پیره‌مه‌گرون جێبه‌جێ بکرایه‌ ئه‌وا ئه‌مڕۆ هیچ جۆره‌ خۆپیشاندانێک نه‌ده‌بوو به‌ڵام چونکه‌ وه‌عده‌کان ته‌نها بۆ کاتی هه‌ڵبژاردن و بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک بوون و هیچی تر بۆیه‌ ئێستا خه‌ڵکی هه‌موو جێگه‌یه‌کی کوردستان نه‌ک ته‌نها پیره‌مه‌گرون هه‌قه‌ بێته‌ده‌نگ و بڵێ به‌ده‌سه‌ڵات داران کوا ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنانه‌ی که‌پێتان داین بۆجێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری! داهاتی هه‌رێمه‌که‌مان دوجار به‌قه‌ت داهاتی وڵاتێکی وه‌ سوریاو ئه‌رده‌ن بێت به‌ڵام له‌ڕووی دابینکردنی خزمه‌ت گوزاری له‌ هه‌موو ڕوه‌کانه‌وه‌ فه‌رامۆش بێت بۆیه‌ دوایی ئه‌و خۆپشاندانه‌ی که‌ له‌شارۆچکه‌ پیره‌مه‌گرون ڕویدا هه‌قه‌ ده‌سه‌ڵات به‌خۆی دابچێته‌وه‌و ئاوڕێک له‌ ژیانی خه‌ڵک بداته‌وه‌ جونکه‌ سه‌رده‌می جه‌واشه‌کردن و شاردنه‌وه‌ی ڕوی ڕاستی یه‌کان به‌سه‌ر چوو چونکه‌ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مڕۆ هوشیاره‌و چی تر ڕێگه‌نادات داهاتی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه‌ بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تی یه‌کان به‌هه‌ده‌ر بڕوات ده‌بێ ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێم باش بزانن که‌خه‌ڵکی بێزار بوه‌و چی تر بڕوا به‌وه‌عدی بێکردار ناکات.دوابه‌دوایی خۆپیشاندانه‌که‌ش سه‌ۆکی حکومه‌ت بۆهێمن کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ لێژنه‌یه‌کی ڕاسپارد بۆجێبه‌جێکردنی داخوازیه‌کانی خۆپیشانده‌ران و له‌نزیکه‌وه‌ گۆێگرتن له‌خواسته‌کانی خه‌ڵکی پیره‌مه‌گرون بۆیه‌ ئومید ده‌که‌ین ده‌سه‌ڵات ڕاسگۆبێت و به‌ جدی له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردن و ئه‌نجام دانی پڕۆژه‌خزمه‌ت گوزارییه‌کان بێت بۆ خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی پیره‌مه‌گرون وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مسداقیه‌تی خۆی زیاتر له‌ده‌ست ده‌دات له‌لای خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ شارۆچکه‌ی پیره‌مه‌گرون زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له‌خه‌ڵکی دۆڵی جافایه‌تی و دوکان و خه‌له‌کان پێک هاتووه‌ که‌خه‌ڵکێکی شۆرش گێڕن و خاوه‌نی جه‌ندین شه‌هیدو ئه‌نفالن له‌شۆڕشی نوێ وه‌ بۆیه‌که‌مین جاریش حکومه‌تی به‌عسیش چه‌کی کیمیایی له‌دژی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌به‌کارهێنا له‌ گوندی سه‌رگه‌ڵوو به‌رگه‌ڵو که‌ئه‌وکات سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌سه‌رگه‌ڵو بوو. بۆیه‌دانیشتوانی شارۆچکه‌ی پیره‌مه‌گرون وه‌ک هه‌رناوچه‌یه‌کی تری کوردستان خاوه‌نی خه‌بات و قوربانین و ئه‌رکی سه‌رشانی حکومتی هه‌ڕێم و ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێمی سه‌وزه‌ که‌ به‌چاوی سوپاس گوزاری و خزمه‌ته‌وه‌ بڕوانێته‌خه‌ڵکه‌که‌ی و له‌خه‌می پێشکه‌شکردنی خزمه‌ت گوزاریه‌کانیان وپێداویستی یه‌کانیان دابێت جونکه‌ ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی حوکمی خۆماڵی یه‌وه‌ ده‌بێت ڕۆژی پاداشت دانه‌وه‌و خزمه‌ت کردنی خه‌ڵک بێت له‌لایه‌ن حکومه‌تی خۆماڵی یه‌وه‌ نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ کۆتاییدا ده‌پرسین ئایا دوایی خۆپیشاندانی خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی پیره‌مه‌گرون ده‌سه‌ڵات بیر له‌ ئه‌نجام دانی پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری ده‌کاته‌وه‌ یان بیر له‌ گه‌مه‌ی به‌سه‌ربرنی کات و گۆڕینی چه‌ند ده‌موچاوێک وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بۆ ڕۆژانی ئاینده‌ به‌جێ ده‌هێڵین!‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە