کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


جیاوازى تێروانینى نەوەى نوێ و حیزبە سەرەكیەكانى كوردستان - بەشى یەكەم

Wednesday, 17/08/2011, 12:00





جوڵانەوەى كروپى ناسیۆنالیزمى كوردى لە سەر واتاى كەلتورى جیاوازى و ئەتنیكى جیاواز لە چوار چێوەى یەك پێناسە دا دەخوڵێتەوە . بۆیە ئەم پێناسەیە بەبەردەوام یەك واتاى لەنێوان خەرمانى خۆیدا هێشتۆتەوە. نەتوانراوە ئەم هاوكێشەیە خۆى نوێ بكاتەوە و لەو چوار چێوەیە دا خۆ گونجاندنێك لە نێوان گۆرانكارى جیهان و هەرێمى دروست بكات. بێگومان هاتنە پێشەوەى فكرەكانیش گۆڕانكارى لە نێوان ئەم واتایەى كەلتوریە و ئەتنیكە لە جولانەوەكانى بزوتنەوەى ناسیۆنالیزم كورد دروست نەكردووە، ئەو دیدگایەى كەوا لەفكرەكانیش دا هەبووە، بەردەوام ئاستێكى لاوازى خۆى و بێكاریگەرى بووە. بۆیە نەیتوانیوە ئەم دیدگایە بكاتە پارادیگمایەكى نوێ بۆ پێناسەیەكى جودا، بەردەوام ئەم جولانەوانە شكەستیان بە قۆناغەكانى قوربانى دانى تاكى كورد داوە لە نێوان سەرهەڵدانەكانى ئەم بزوتنەوانە،بێ شك ئەم بزتنەوە ناسۆ نالیزمانە لەگەڵ فكرەكانیشیان دابڕاو بوینە لە ئاستى تێروانینەكانى كورد بووندا. ، بۆیە قۆناغەكان بەردەوام لە ئاستە ئاستەنگیەكان بۆ كورد ماوەتەوە، ئەگەر بێین و سەیرێكى هاتنى چەمكى حیزبى یەكێتى سۆفیەت و تیوەریەكانى لینین و ستالین بكەین، لە بلانسى كورد بوندا لە ناو حیزبى سیاسى كورد، دەبینین كەوا ئاستى بیر بۆچون لە بزوتنەوەى ناسیۆنالیزمەكانى كوردستان لە فكرەشدا وابەستەى چەند قۆناغێك بوونە،كەناتوانن ئەم بەستەلەكە بشكێنن و خۆیان لە و تێروانینە ئەقلیەتە دەرباز بكەن. بۆیە ئەو كۆمەڵگایەى ڵێبەرهەم هاتوە،!! كەوا هەم تێروانینى ژینگەى كۆمەڵایەتیشیان بەرەو قەیران بردووە، هەم ژینگەى سیاسى شیان لەنێوان قەیراندا هێشتۆتەوە، ئەمڕۆش لە ئاستى ئەم سەدەیە دا كۆمەڵگاى كوردى لەو ئاستەدا گیرۆدەى ئەم بەستەلەكەن كەوا حیزبە سەرەكیەكانى كوردستان هەیانە بۆ كورد بوون. ئەم تێروانینەیە لە ئاستى ناسیۆنالیزمى كورد كەوا بەشێك لە حیزبە سیاسیەكانى كوردستان دەستیان گرتووە بەو چەمكەو بەو چەشنە ناسیۆنالیزمەى كە خۆیان پێ دەپارێزن . بێگومان ئەم دیدگایەى كەوا ئەمرۆ بۆ تێروانینى كورد بوون هەیە لەنێوان بەشێك لەحیزبە سیاسیەكان دا زۆر بە شێوەیەكى بەر فرەوان گرینگى پێدەدەن و لە پشتى ئەم دیدگایە حیزب دا پێناسەیەكى تر بۆ ئەم هاوكێشەیە بە تێوەگلاوى خیانەت شرۆڤە دەكرێت، بۆیە ئەم تێروانینە پارچە بوونێكى لە تاكى كورد بەتایبەتى ئەقلى نوى دروست كردووە، ئەوەشیان بە نەوەى نوێ وەسف دەكرێن، كەوا ئەمرۆ پێناسەیەكى جیاوازى هەیە بۆ مەسەلەى كورد و كوردستان ، واتا كێشەى هەرە گەورەى كەوا ئەمرۆ لەنێوان گۆرەپانى سیاسى لەگەڵ كۆمەڵگاى كوردى دا لەهەموو بەشەكانى كوردستان بوونى ئەم تێروانینە جیاوازەیە كەوا لە گەنجى كورد و بەشێك لە ئەحزابى سیاسى كورد دا هەیە. چونكە لەو قۆناغەدا ئەوەى كەوا ئەمڕۆ لە ئاستى گەنجى كورد دا بوونى هەیە ئەم دیدگایە جیاوازەیە بۆ پرسە كورد بوون، لە پاى ئەم سیستەمە دیموكراسیەى كەوا بانگەشەى تەواوى گەنجانى كوردستانە، واتا جیاوازى تێروانینى بۆ كورد بوون لە ئەحیزبى سەرەكى و گەنجى ئەمڕۆ پێكهاتەیە لە پاراستنى ژینگەى سروشتى كۆمەڵگاو و سیاسەتێكى ئەخلاقى و دوركەوتنەوە لە تاك بەرستى و دامەزراوەى ئیكۆنۆمیەكى پتەو لە سەر ئەساسى خۆمالى كردنى كەرتە جیاوازە كانى و پیشەسازى و كشتوكال و مالى كردنى ئاژەل بە سیستەمێكى سەردەمیانە ،لەئاستى حكومرانیەتى وولات سەروەر كردنى هەرسى دەسەڵات لە سەر ئەساسى بنەماى ئیرادەى كۆمەڵگا ، خۆگونجاندن لەسەر پێشهاتەكانى جیهان و ناوچەكە ، بێگومان ئەم دیدگایەى گەنجان كە لە باشورى كوردستان لە پاش 17شوبات و لە رۆژئاواى كوردستان لە 15شوباتدا بە وێنەیەكى زۆر دیار و بەرچاو دیار كەوت، بۆیە بەشدار بوونى و نەبوونى ئەم بەشە حیزبیانەى كوردستان لە ناوەوەى كوردستاندا دانى پێدانرا،كەوا لەو تێروانینە دا نەوەى نوێى وگەلى كوردا بۆ مەسەلەى كورد بوون پێناسەیەكى جیاوازى هەیە و ناچنە ژێر ئەم تێرۆانینەى حیزبى سەرەكیەكانى كوردستان، نەیان توانى ببنە بەشێكى هاوتەریب لە هێزى خۆپیشاندا، بەلكو زۆر ئاستەنگى حیزبیش دروست بوو لە ئاستى خۆپیشاندانەكاندا، ئەمە تێروانینى گەنجانى كوردە بەشێوەیەكى لە ئاستى پرسى كورد بوون دا دیارى كرا وە . ئەوەى بەشێك لە ئەحزابى سیاسیى لە كوردستان هەیانە، بوونى ئەم تێروانینەیە كەوا بەردەوام بووتە هۆكارێك بۆ شكەستى قوربانیەكانى گەلى كورد لە ئاستى ئازادى دا، بەدرێژاى مێژوو ئەم تێڕوانینە بوتە هۆكارى دروست بوونى چەندین شكەستى كۆمەڵگاى كوردى و دورخستنەوەیان لە بەشدار نەبوونى لە بەشێك لە گۆڕانكاریەكانى جیهان . واتا تێڕوانینى حیزبە خوونتانەكان كوردستان لە مڕۆدا لەگەڵ بەشى هەرە زۆرى كۆمەڵَگاى كوردى جیاوازى تێدا دەبینرێت ، جونكە ئەحزابى خونتانى كوردستان لە تێروانینى ئەوان بۆ ناسیۆنالیزمى كورد وكوردایەتى جیاوازى هەیە، ئەوەى ئەمرۆى نمونەى پارتى دیموكراتى كوردستان و یەكێتى نیشتمانى كوردستانە لە سەردەمى دەسەلاتە بێشك لە بەشەكانى ترى كوردستانیش حیزبى تر هەن وەكو پەكەكە كەوا پێناسەیەكى دیارى كراوى بۆ كورد كردووە و خۆى بە هەموو كورد وەسف دەكات ، هیچ فەزایەكى سیاسى لە ناوەوەى پارچەكانى كوردستان بەتایبەتى سەروى وولات نەهێشتۆتەوە، ئەوەى كە هەشە لە رێگاى كەناڵەكانى خۆیەتى و دەستورى خۆیەتى ، بۆیە ئەو سنور دار كردنەى كۆمەڵگاى كوردى لە ئاستى ئەلتەرناتف دا لەناوچەكەنى كوردستان بەردەوام بۆتە هۆى تاخیر كردن و لەدەست دانى فرسەتەكانى گۆڕانكارى و بە بنبەست گەیشتن كێشەكانى كورد لە ناوچەكەدا لە ئەجنداكانى سیاسى و لایانە ستراتێژیەكاندا ، جیاوازیەكان لە ئاستى تێروانینى نوێ لە بەشێك لە حیزبى سیاسى كوردستان بوونى ئەو سیستەمەیە كەوا ئەو حیزبە سەرەكیانەن لە ئاستى دەسەڵاتى خۆیاندا هەیانە، سیاسەتى ماكیافلیزمى كە سیاسەتى ئەو حیزبانەیە. كوردستان و كۆمەڵگاى كوردستانیان لە چوار چێوەى یەك خیتابدا هێشتۆتەوە ، واتا ئەو پەنجەرە حیزبییەن لە نێوان كۆمەڵگادا بە پەنجەرى پێناسەى كورد وەسف دەكەن،لە ناوچەكانى لە ژێر كۆنترۆلى خۆیاندا.!! ئەمەش واى كردوە كەوا كۆمەڵگاى كوردى لە دواى بەدیلێكى دا بگەرێت ، بۆیە ئەو خرۆشانەى كەوا بە بەهارى عەرەب وەسف دەكرێت خۆى گەیاندە لوتكەى چاوەروانیەكان و دیار كەوتنى پێناسەكەیان بۆ ئەم حیزبانەى كوردستان. بێگومان لە سلێمانى لە پاش 17 شوبات ئەم پەیامە گەیشتە ئاستێكى زۆر بەرز ، ئەمە واى كرد كە ئێمە ئەم خرۆشانەى سلێمانى بە گەشەى كۆمەڵایەتى و هۆشیارى كۆمەلگاى كوردستان بیبینین و ئەم جیاوازیە لە ئاستێكى تر لە پەناى ئەم پێناسەیەى كەوا پارتى و یەكێتى بۆ گەلى كورد دەیانكرد بۆ كورد بوون لەو خرۆشانەدا وێنەیەكى تر بۆى كرایەوە ، كۆمەڵگاى كوردستان ئەوەیان ئیلخاكردەوە كەوا ئەوان لەو سەردەمەدا وابەستەى ئەم پێناسەیە نین و ئەوان پێناسەیەكى راستیان بۆ كورد بوون و سیاسەت و دونیا بینینى هەیە، خۆیان لەم پێناسە كلاسیكیەدا دەرباز كردوە. لە 15شوبات لە رۆژئاواى كوردستان دیسان بە هەمان دیدگا، گەنجانى كوردستان كەوتنە نێوان شەقامەكان، لە بەرامبەر رژێمى سوریا . بەڵام ئێمە دەبێت لەوە بگەین كەوا هەمان پەیامیان دا بە ئەحزابە سیاسیەكانى رۆژئاواى كوردستان. بیشك تەنازولى ئەو حیزبە سیاسیانە، بوە تەگەرێكى گەورە لەبەردەم خۆپیشاندان بەلام حیزبەكان زوو لەوە تێگەیشتن كەوا ئەوان ناتوانین ئاراستەى خۆپیشاندان بۆ بەرژەوەندى حیزبى تەسك بگۆڕن . بێگومان گۆرینى خۆپیشاندان بۆ نارەزاى حیزبى و هەمان پێناسە لەئاستى (پەیەدە) بالى پەكەكە دا بەرێوە دەچێت لە رۆژئاواى كوردستان. هەمان بوونى ئەم تێروانینەیە كەوا پارتى و یەكیتى لەناوچەكانى ژێر كۆنترۆلى خۆیاندا پەیرەوى دەكەن . بۆیە ئەمڕۆ دەبێت ئێمە ببین بە شایەد حالێك بۆ ئەوەى كەوا بلێین كە دۆسیەى كورد ئەوەندەى كەوا حیزبە سیاسیەكان تەگەرەى دیدگاى ئایدۆلۆژى و بەرژەوەندى حیزبى بۆ گەلى كوردیان دروست كردووە ، چى لەوەى لە داگیركەرانى كوردستان و ریژێمەكانى دیكتاتۆرى كەمتر نەبوونە، لەبەردەم پرسى كورد و چەوسانەوەكانیان،. گۆرینى تیوەرى كێشەى كورد بۆ كێشەى حیزب كەوا لە مێژووى كوردى دا وێنەى خۆى نێشانداوە لە حیزبەكانى كوردستان، نێشاندانى ئەو راستیەن . بێگومان تاك پەرستیش لە نێوان ئەم حیزبە سەرەكیانەدا بۆ كۆمەڵگاى كوردستان بووە كەلتورێك كە بەردەوام تاكى و كۆمەڵگاى لە نێوان یەك سەركردە ئەم حیزبە سەرەكیانە لە كوردستان بمێنێتەوە، بۆیە لە ئێستادا پارچە بوونى كورد لە نێوان گەنجانى كوردستان و حیزبە سەرەكیەكانى كوردستان ،لەتێروانیندا لە دەستپێكى ئەم خرۆشانەى ناوچەكەدا دیارى كەوت، كەوا تیروانینى گەنجانى كوردستان و بەشێك لە حیزبە سەرەكیەكانى كوردستان لە ئاستى كوردایەتى جیاوازیەكى یەكجار زۆر هەیە. بۆیە ئەم پارچە بوونە فكرەیە، دەتوانین بلێن لە كوردستاندا چیتر دەرفەت نادات كەوا تەمەنێكى درێژتر لەم بەستەلەك بوونەى كۆمەڵگ بۆ بەرژەوەندى حیزب و ئایدۆلۆژیەكان بمێنێتەوە، یاخووت پێش عەدالەت و یەكسان بوون لە پایەى كۆمەڵایەتى دا بكەوێت. پێویستە لە ئێستادا ئێمە ئەوە باوەر بكەین كەوا دوو جۆر كوردایەتى لەنێوان كۆمەڵگاو بەتایبەتى گەنجان و حیزبە سەرەكیەكانى كوردستان هەیە بۆیە تێروانینى نوێ و كلاسیك هەیە بۆ برسى كوردایەتى لە كوردستاندا.
گۆرینى تێوەرى كێشەى كورد بۆ كێشەى حیزب ،بێگومان ئەمڕۆ لە كوردستاندا گەلى كورد گیرۆدەى یەك دیدگا بووە كەوا هەموو كێشەى سیاسى و كۆمەڵایەتیەكەى و ئابوورى و شوناسى نەتەوەى لەو هاوكێشەى كە ئەمڕۆ جیهان مرۆڤیەتى و بەتایبەتى رۆژ هەلاتى ناوەراست پێیدا تێپەر دەبێت بەشداریەكى كاراى نەبێت،بۆیە گۆڕانێكى گەورە لە مێژووى گەلانى چەوساوە و ژێر دەستەكاندا دروست كردووە بۆ كوردیش قەیرانێكى ناوەخۆى هەبووە كە رێگاى نەداوە، بەلام نەبوونى نوێ بوونەوە و گۆڕان بە سەر حیزبى سەرەكیەكانى كورد ، بۆیە ئەم دۆسیەیە لە كوردستاندا كە دۆسیەیى گەلێكە بەروە چوار چێوەكى تەنگ بە حیزبى مامەلەى لەگەڵ دەكرێت لە جیهاندا، ئەم مامەلە كردنە لە ئێستا دا رەنگێكى جیا لەو رەنگە نەتەوەیە بەخشیوە ، ئەمڕۆ ئەگەر ئێمە بێین و بە وردى سەیرى رەهەندەكانى مێژوو و رۆژى ئێستا بكەین كێشەى كورد بەردەوام لە نێو رقى حیزب و پێش خستن و زاڵكردنى یەك فكرە بە وێنەى بەش بەشەكانى كوردستاندا لەنێوان كۆمەڵگا دا ماوەتەوە، لە ئێستادا مامەلەى كێشەى كورد ئەوەندە بەحیزب دەكرێت ئەوەندە لە سەر ئەساسى كورد و بەنەتەوە بوونى كورد نابینرێت، كارە ساتەكە لێرە دایە كەوا ئەم حیزبە سەرەكیانە لەو مامەلەیەدا وێنەى هەموو كورد بە نوێنەر بوون خۆیان وەسف دەكەن لە جیهانى مامەلەو جموجۆڵدا. بۆیە هەر رێك كەوتنێك بەناوى هەموو گەلەوە دەچێتە وارى مۆر كردن . هەر نارەزایەك یش لە ئاستى خراپى بەرژەوەندى حیزب لەو مامەلەیەدا لە لایان ئەم چەكدارە كانیەوە بە شێوەكى فرەوان سەركوت دەكرێت، سنورى بەرتەسك دەكرێتەوە.ئەمانە هەمووى وێنەیەكى دیار و بەڵگە نەویستن لە ئاستى كوردستاندا، كەوا حیزبە سەرەكیەكانى كوردستان بەدەستیانەوە گرتووە مامەلەى روونى پێكراوە. ئەگەر لە سەر ئەو حیزبە سەرەكیانەى كوردستان بێینە قسەكردن، هەر یەكێك بۆ چەندین كتێب تێرى ئەوەى ناكات كە تەواوى هەگاوەكانیان ببینین و شیان بكەینەوە، چونكە هەر یەكێك لەو حیزبانە بەهەزاران نهێنى ژوورە تاریكیەكانى لە خۆى هەڵگرتووە، ئەوەى كە لەمڕۆدا ئەبینرێت و ئەزانرێت لەسەر خراپ مامەلەى كورد لە ئاستى كورد بووندا،هەوڵ دەدەم بەش بەش لە سەر گۆرینى تیوەرى كێشەى كورد بۆ كێشەى حیزب لە كوردستاندا باس بكەین


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە