کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


لە تیرۆرى رۆژنامەنووس بۆ سوتاندنى بارەگاكان

Tuesday, 06/12/2011, 12:00






لەگەڵ تیرۆر كردنى ڕۆژنامەنووس و قوتابى زانكۆ(سەردەشت عوسمان) پارتى بنەماڵەى بارزانى ، هاوسەنگى سیاسى خۆیان لە دەست داوە، ئەمەش بەحوكمى ئەوەى كەلەو كاتەوە هەموو كۆمەڵانى خەلكى كوردستان پەنچەى تۆمەتیان بۆ پارتى رەوانە ئەكرد، بۆیە رۆژ لە رۆژ پارتى لە ئاستى رێكخستنەكانى بەروە دواوە هەنگاو دەنێت ، ئەوەى كە پارتى گیرۆدە كردووە جۆرە سیستەمە سیاسى و حكومرانیەكەیەتى لە ناوچەكانى ژێر كۆنترۆلى خۆى ، كە لە سەردەمى ئێستا دا لە رووى (ئاتمۆسفێر سیاسى) كەشوهەواى سیاسى دا هێزێكى نەخوازراوە . چونكە بەرجەستە نیە لەگەڵ پێشنیارەكان و نیەتە نیشانراوەكەى بۆ خەلكى كوردستان. بۆیە پارتى بەردەوام گیرۆدەى ئەقلیەتێكى دەمارگیرە لەناوەخۆى دا ، كە هیچ ئیحتیبارێك بۆ بڕیارەكانى ناوەخۆشى دانانێت. ئەمەش واى كردووە كە پارتى وەكو حیزبێكى خونتان حیزبێكى سەربازى بێتە پێش چاو، كە تەنها باوەرى بە یەكڵا كردنەوەى كێشەكانى بە هێز و توندوتیژیە. لەگەڵ هەر مەترسیەكیش لە ئاستى مامەڵەكانى تەنها یەك خیتابى داوە كە خۆى خاوەن هەموو شتێكە لە كوردستان ، لە چوار چێوەى گرژى سیاسى دا پەڵ دەبات بۆ هەموو شتێك كە ببێتە زەربەیەك بۆ بەرامبەرە سیاسیەكەى. ئەوەتا لە گەڵ پەرەسەندنى رەخنەگرتن پارتى لە ئاستى ڕاى گشتى و ناوەخۆى دا ، پارتى رۆژ لە رۆژ بەرەو دیكتاتۆریەتى و ئەقلیەتى تاك حیزبى لە ناوچە ژێر دەسەڵاتى خۆیدا هەنگاو ئەنێت و جارێكى تر بە شێوەیەكى زۆر توند تیژ وەڵامى ملمڵانێكانى ناو ساحەى سیاسى ئەداتەوە. پارتى پێى وایە كە ئەتوانى بەم شێوەیە دەنگەكانى نارەزاى ناو كۆمەڵانى خەلكى كوردستان بگۆرٍێت بۆ ئاراستەیەكى تر، بەڵام پارتى نەك نەیتوانیوە ، بەڵكو ئەم هەوڵانەى بەشێوەیەكى زۆر بەر فرەوان بە سەرخۆیدا شكاونەتەوە. بەنمونەى سەنگەر گرتن لە ڕۆژنامەنووسان ، هەرەشەو تیرۆر ، لە ماوەى رابردوو بەردەوام پارتى نیەتى خۆى دەرخستوە ، لە ئاست نیەتى ئیسلاحى سیاسى و هەتا پرۆژە چاكسازیەكانى بۆ سیستەمى حكومرانیەتى هەرێمى كوردستان. پارتى نەك ناێتە ناو بازنەى چارەسەركردنى كێشەكان و گۆڕینى سیستەمى سیاسى بەڵكو لە هەوڵى قوڵكردنەوى كێشەكاندایە ، مامەڵەكانیشى بەردەوام بۆ ئاقارى دیكتاتۆرى وێنەى ئەكەن. لە پاش تیرۆرى سەردەشت عوسمان لە شارى هەولێر ، كۆمەڵانى خەلكى كوردستان بەشێوەیەك كەوتنە سەر شەقامەكان كە پارتى هەرگیز مەزندەى نەدەكرد،لە خاوەنداریەتیەكى بەو شێوەیە لە شارى هەولێر رووبدات، بۆیە لەبەرامبەر دا زیاتر فرەوانتر بوو، وە زیاتر قوڵ بوونەوە لە كارى رۆژنامەنووسى و راگەیاندنى لە ناو رۆژنامەنووساندا بە دواى خۆى هێنا . سەنگەرى چاوسور كردنەوە و سەنگەرى دادگاكانى لێگرتن، كە هەر لە سزادانەكانى بە ملیۆن دۆلار غەرامەى رۆژنامەنووسان بوو، دیارە پارتى لە و سزا دانانەى رۆژنامەنووسان لە هەوڵى ئەوە دا بوو كە روحى ئازادى و دیموكراتیزە بوونى كۆمەڵانى خەلكى كوردستان بكوژێت، بەڵام بەهیچ شێویەك نەیتوانى ئەم دەسەڵاتە لە دەستى رۆژنامەنووسانە دەربێنێت ، ناچار بەشێوەى وا لەگەڵ سەندیكا پیشەییەكان، بەتایبەتى سەندیكاى رۆژنامەنووسان مامەڵەى كرد بۆ بەرژەوەندیەكانى خۆى ئاراستە كرد، بە شێوەیەك كارى لەسەر كرد ، رێگرى لە ئەندام بوونى ڕۆژنامەنووس بكات. ئاراستەى خیتابەكەى بۆ مكیاژى پێشەڵكاریەكانى پارتى بەرامبەر رۆژنامەنووسان دا بگۆرێت. لە ئاستى ئەم سەندیكایەوە میكیاژى رووى پێشەڵكاریەكانى خۆى بكات .
واتا پارتى ئەوەنەى هەوڵى بەردەوامى ئەو سیستەمە ئەدات هیچ كات لە نیەتێكى وا دانیە كە فەزا ى كراوەكانى كۆمەڵانى خەلكى كوردستان ئازاد و سەربەخۆى قبول بكات.
ئەوتا ئەبینین كە پارتى لە ماوەى ڕابردوو، زۆر بەشێوەیەكى فرەوان دەستى كردووە بە هەلمَەتى سوتاندنى بارەگاكانى حیزبە سیاسیەكان، بەنمونەى سەرەتاى هەڵبژاردنە كانى 2005 لە رێگاى چەكدارى میلیشیا پەڵامارى بارەگاكانى یەكگرتووى ئیسلامى دا، هەر لە پاش ئەوەش، لە17 شوبات پارتى چەندین بارەگاى بزوتنەوەى گۆڕانى سوتاند، لە رێگاى چەكدارەكانیەوە، وە هەر لەمەش نەوەستا ئەمڕۆ بەگەمەیەكى ترى سیاسى بارەگاكانى یەكگرتوو ئیسلامى كوردستانى سوتاندەوە ، لەگەڵ هەر سوتاندنى بارەگایەكى دا پارتى جۆرە پەیامێكى ئەدات كە هەرگیز لە نیەتێك ناچێت كە بچێتە وارى گۆڕان و پێناسەكردنەوى خۆى بە پێى سەردەم سیاسى هاوچەرخ، بۆیە ئەوەى كە لە ئەمڕۆ دا لەنێو كۆمەڵانى خەلكى كوردستان هەیە ئەوە دوو نیەتى دیارى كراو لە خۆى هەڵدەگرێت ، یەكەمیان پارتى ئاراستەكان نارەزایەكان بۆ ناخێكى قولتر ئاراستە ئەكات ، كە نارەزایەكانى هەرێمى كوردستان بۆ سەرهەڵدانى گرژى كەم نەتەوە كان و شكانى ئەو پێكەوەژیانەیە لە كوردستان، واتا پارتى لەم چوارچێوەیەدا لە هەوڵى ئەوەدایە كە بەردەوام نارەزایەتیەكان بۆ خاڵى قولتر ببات بۆ ئەوەى كە خەڵك لە رێگاى راگەیاندنەكانى خۆیەوە بترسێنێت بەوەى كە ئەزموونى هەرێمى كوردستانمان لە دەست دەچێت ، ئەوەش بە دوا نوسینەكەى مەسعود بارزانى لە پەیچەكەى لە فەیس بووكدا، دیار كەوت كە لە پاش ئەم هەڵمەتەى كە لە زاخۆ لە ناو لایانگرەكانى خۆیدا دروست بووە ، بە ڵێدانى كوردستان وەسفى دەكات و ئەو لێدانەش بە پارتى بنەماڵە ئەشوپهێنى كە ئەیانەوێت لە ڕێگاى لێدانى پارتیەوە ئەزموونى هەرێمى كوردستان لەناو بەرن ئەو پەیامەى مەسعود بارزانى ، ئەوەمان پێدەلێت تێكچون و پاشەكشەى پارتى لەناو چۆنى هەموو كوردستانە ، واتا ئەو پەیامەى مەسعود بارزانى جگە لە هەرەشەیەك بۆ سەر گەلى كوردستان هیچى تر نیە .
رێكان سەباح 6\12\2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە