جیاوازى تێروانینى نەوەى نوێ و حیزبە سەرەكیەكانى كوردستان - بەشى دووەم
Sunday, 25/09/2011, 12:00
گۆرینى تیوەرى كێشەى شوناسى كورد بۆ كێشەى حیزب لەكوردستانە..........
دۆزى شوناس بەشێوەكى ئاڵۆز لە باس و توێژێنەوەى كۆمەڵایەتى دەخرێتەڕوو،گەورە ترین كێشەى شوناسى كۆنەكان گەیشتۆنەتە ئاستێكى زۆر دژوار و روو بەرووى هەڵوەشاندنەوە هاتوون ، كۆمەڵێك دیدگاى نوێى لە سەر شوناس لە خۆى هەڵگرتووە ، بێگومانە ئەوەش كاریگەرى راستەوخۆى لە سەر شوناسى تاك دروست كردووە . ئەگەر بە ووردى باسى شوناس بكەین ئەبینین كە قەیرانى شوناس ئەمڕۆ لە جیهانە بە برۆسەیەكى نوێى گفتوگۆى باس دەكرێت ، بۆیە دەبێت لە پاى ئەو سەرچاوە سەرەكیانەى شوناس ى فەرهەنگى یان شوناسى نەتەوەى ،بێكومان ئەو فەرهەنگەیە كە مرۆڤ تێیدا لە دایك ئەبێت ، بەلام شوناسى نەتەوە بێشك ئەوە نیە كە مرۆڤ تێیدا لە دایك بێت ،بەڵكو بەدرێژاى زەمەن دروست دەبێت یا توشى گۆران دەبێت . ئەگەر ئێمە بەوردى بێینە سەر شوناسى نەتەوە ، بێگومان زۆرجار دوجارى شكەستى پێناسەیەكى راست هەڵگرى ئەو بنەمایە راستە بوینە كە بە ئاراستەیەك راست هەنگاوى بەرەو گۆڕانێكى گەورە ببات. لە راستى دا ئاماژە كراوە بە كۆمەڵێك چەمكو واتا كە لەو فەرهەنگانە بەدەست دەكەون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشا بەردەوام بە یەك جۆر دیدگا سەیرى شوناس كراوە، ئەوەش دیدگایەكى رامیارى بووە، بێگومان شوناسى نەتەوەى شتێكە كە دەتوانێت كۆمەڵێك چەمك و واتا بەرهەم بهێنێت ، واتا سیستەمێكە كە لەسەر نوێنەرایەتى فەرهەنگ بنیات نراوە ، بۆیە گەر تەنها بەو چەشنە سەیرى شوناس بكەین ئەوە دیسان لە شوناس بابەتێكى قەیراناوى بووە كە ئەم جۆرە پێناسەیەش لە یەك واتا دا ماوەتەوە،
ئەوەى كە ئێمە دەمانەوەێت لێرە باسى بكەین، شوناسێكى رۆژهەلاتى ناوەراست و كۆن و هاوتەریب لەگەڵ دێرینى خاكە پڕ لە سەرهەڵدانە جۆراو جۆرە كان رۆژهەلاتى ناوەڕاست بووە، ئەوەشیان شوناسى كوردە لە جیهانى رۆژهەلاتى ناوەڕاست دا، كورد بەشێوەیەك خاوەنى فەرهەنگێكى زۆر جیاواز بووە كە بەردەوام لە ناو ئەم فەرهەنگا جۆراو جۆرەدا یەك هەنگاوى جموجۆلى تێدا بینراوە، ئەوەش تەنها لایانە رامیاریەكەیەتى ، بیشك ئەم شوناسە نەتەوەیە هەم لە ناوەخۆى و هەم لە دەرەكى رووبەرووى لە ناوبردنێكى زۆر گەورە هاتووە . كەلێرەدا بە چەند خالێك باسى دەكەین
یەكەم-لە ئاست كۆمەڵگادا ..كۆمەڵگاى كوردى لە ناوەوەى كوردستان بەردەوام، گەر تۆ لێى نزێك ببیەوە هەست بە بوونى خۆپاراستنێكى گەورەى لێدەكەیت لە ژیانى رۆژانەى دا، بەردەوام هەست بە مانەوەییى لە خۆپاراستن دەكەێت ، گەر بە رەهەندێكى مێژووى باس لەوە بكەین كە چاوگە كانزاكان كاتێك كورتیەكان ئەدۆزنەوە هەر لە و كاتەوە تاوەكو ئێستا كورد بە نەتەوەیەكى شاخى پێناسەدەكرێت و ئەوەش بۆ بوونى ئەم جۆرە هێرشە نەپچراوە بەردەوامەى بۆ سەر گەلى كورد ئەگەرێتەوە، كە نەیتوانیوە لە گەل گۆڕانكاریە جیهانیەكان بەشدار بێت. بۆیە ئەم جۆرە دابڕاویە لە نێوان ئەو نەتەوەیە لەگەڵ نەتەوەكانى تر زۆر كارى لەسەر بوونى مانەوەى لە سیماى سەرەتاكانى كۆمەڵگاى سرۆشتى و سیتەمەكانى فیودال و دەرەبەگایەتى و كۆیلایەتى و ئاغایەتى هێشتا لەناو كوردا گەواهى ئەو راستیەن كەوا كورد لەنێوان قۆناغەكاندا بەجێماوە .لە ئێستا دا ئەگەر ئێمە بێین باسى كۆمەڵگاى كورد بكەین لە كوردستانا ئەوە دەردەكەوێت كەوا هەموو هەولەكانى كورد بۆ بەرگرى و مانەوەش كاریگەرى گەورەى لەسەر شوناسى فەرهەنگیش دروست كردووە، ئەوتا لە كوردستانە سیستەمێكى ئەبینین كەوا لەئاستى كۆمەڵگادا رۆژانە رووبەرووى سیستەم ئەمڕۆى جیهانى ئەبنەوە كە بەشێكى زۆر لە مرۆڤەكان لە دەستى هەزم نەكردنى گۆڕانكاریەكان توشى لەناوچوون هاتوون ، بێگومان لە كوردستان خێزان و سیتەمەكانى ژن و ژن خوازى تاوەكو ئێستا لە شێوازێكى كۆیلایەتى ژن زۆرجاریش پیاو بۆ ژینۆتۆكراسەكان ئەبینرێت ، ئەوەش ئەو راستیەن كەوا كورد لە گۆرانكاریەكانى جیهانە بەشدار یەكى زۆرى نەبووە،بەو شێوەیەش كەمەش كە بەشداریش بووە لە رێگاى گروپ و حیزب بووە، بێگومان لە رێدا ئەو جۆرە بەشدارى بوونەش لە ئاستى كۆمەڵایەتى دا لە لایانى ئەرێنى و نەرێنى هەبووە،لە پاى تەرازوودا لایانى نەرێنیەكەى زۆر زیاتر و كارێگەر تر بووە لە وە ى كە لایانى ئەرێنیەكەى بۆ كۆمەڵگاى كوردستان ، هاتنى ئەو جۆرە گۆڕانكاریانەى جیهان لە رێگاى دیدگاى گروپ و حیزبیەكاندا بەردەوام لە ئاستى سیستەمى دا خزمەتێك بووە بۆ بەرژەوەندى رێكخستنى و ئایدۆلۆژى ئەو گەراوەتەوە لە كوردستاندا، واتا بەشێوەیەكى زۆر كەم خزمەتى بە شوناسى فەرهەنگى و نەتەوەى كردووە لە كوردستانە، ئەگەر ئێمە بێن نمونەیەك لە قسەكانمان بهێنین لە ڕۆژگارى ئەمڕۆ ئەبینین كە لە نێوان كوردستاندا كۆمەڵگاى كوردى بە چ ئاراستەیەك دا ئەروات ؟ ئەوەى كە ئێمە لەوكاتەدا بە توێژینەوەیەكى ورد لە لایانى سۆسیۆلۆژى دا برۆین، ئەبینین كە كۆمەڵگایەك تەواو بەحیزبى كراو لەنێوان تەواوى دیدگاكانى تاك شایانى بینینێكى ئەو راستیەن كەوا كۆمەڵگاى كوردستان لە گۆڕانەكانى سیستەمى و فكرى وابەستەى بەرژەوەندیەكانى رێكخستنى و ئایدۆلۆژى كروپ و حیزبەكان كراوە. ئەگەر پرسیارێك بهێنیەكایەوە كەوا ئایا كۆمەڵگاى كوردستان كە تاكە رێگا حیزب بێت وەكو نەتەوەیەكى گەمارۆدراو، حیزبى بوون بۆ بەشێكە لە كاریگەریە خراپەكان بۆ سەر تاكو كۆمەڵ ؟ وە لە هەمان كاتدا ئەوەش دەبێتە جێگاى پرسیار كە لەكوێى حیزب لەكوردستان بۆ كۆمەڵگا كارى گەرى خراپ ئەبینرێت؟
بۆ ئەو وەلامانەى كە ئێمە دەمانەوێت لە چەشنى حیزب كوردى لە فەرهەنگى حیزب و كارەكان وەدەستى خەین، ئەبێت هانا بۆ پێناسەیەكى كورتى حیزب ببەین
حیزب .... بێگومان حیزی وە كو پێناسە تەقلید و بەردەوام رێكخراوێكى سیاسى كە هاوبیر و لایانگرنى ئایدیایەك ، بە پێى ویستى خۆیان كۆدەبنەوە لەیەك ، بێگومان نمونەكانى پاڵۆمبراڤ و ڤانیر وەكو رێكخراوێكى ناوەندى و رێنوێنكەر و جێگرتوو بێت ، ئەوەى كە ئێمە لە كوردستان هەمانە جیاواز لە حیزبى پێناسەكراو دێتەوە پێش چاو ، هۆكارەكانیشى بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە حیزب لە چوار چێوەى ئایدیا یەك نیە بەڵكو بەردەوام لە چوار چێوەى بنەماڵەى و كاریزما دا ماوەتەوە ، ئەمەش لە مێژودا بەردەوام ئاستى متمانە بوونى خودى تاك لە ناو كۆمەڵگا پاشەكشەى كردووە وەك كارپێكراوێكى دیارى كراو ئاراستەكراوە،
لەكوردستاندا ئێمە لە حیزب دا خونتان ئەبینین واتا لە چوار چێوەى ئەنجومەنێكى سەربازى دیارى كراو بۆ ئاراستەیەكى بەرژەوەندى نوخبەكى دیارى ناو ئەم حیزبە دەبینرێت، بۆ درێژە پێدانى بەرژەوەندیەكان هەموو شتێك ئەخەنە ژێر ركێفى خۆیانەوە، بە دیدگایەكى بەرژەوەندى ئاراستە دەكەن، لە پێناویشى دا هەموو شتێك بەكار دەهێنن ، ئەوانە هەمووى روێكى دیار و بەرچاوى هەبووە لە كوردستاندا، بێشك راستەوخۆ كاردانەوەى زۆر مەترسیشى دروست كردووە لە سەر ئاستى ئیرادە و ئازاد بوونى تاك ، كە ئەمەش لە كۆمەڵگادا رەنگدانەوەیەكى زۆر دژوار دروست دەكات ، ئەوتا لە كوردستان بەتایبەتى باشورى كوردستان زۆر ئاشكرا ئەم رەنگدانەوە كۆمەڵایەتیەى حیزبى دیار دەكەوێت، لە باشورى كورستان . كۆمەڵگا كوردى بۆ دوو بەرە دابەش كراوە ، بێگومان ئەمە هەر لە كۆتاى هاتنى ئیمپراتۆرى عوسمان تاوەكو ئێستاش كۆمەڵگاى باشورى كوردستان ، بۆ دووبەرە بەش كراون و بەردەوام لە ئاستى كۆمەڵایەتیش دا كێشەى گەورە دروست كراون بۆ گەیشتنى كۆمەڵگا بەیەك، ئەم بەشكراویە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە، لە ئێستادا لە ئاستى دووحیزبدا كۆمەڵگاى هەرێمى كوردستان ئاراستە ئەكرێن، لە نێوان كۆمەڵگادا پرۆسەى پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان و هەموو رەهەندە كانى كۆمەلایەتى بەحیزبى كراون، لەیەك چوار چێوەدا ئەخولێنەوە، ئەوەشیان ئاراستەى نوخبەى حیزبە، بەرژەوەندى حیزبە.
بۆیە پرۆسەى پەویوەندى جەماوەر لە ئاستى كۆمەڵگادا بە شێوەیەكى زانیستى مۆدێلیكى یەكلایانەیە، لەم مۆدێلەدا ئەوە روون دەبێتەوە كە ئاراستەكەر هەڵدەستێ بە دروست كردنى وێنە یاخوت،(خەیاڵ كردن یان ئەو بیرۆكەى كە خۆیان مەبەستیانە) پاشان بەگرینگ نیشاندانى لە رێگاى بلاوكردنەوەى لەنێوان خەلكو بەرجەستەكردنى، هەوڵدەدەن رەوشى كۆمەڵایەتى بەهێماكانیانەوە گرێ بدەن، بێگومان ئەمەش دەكرێت بەدیاردەیەكى مەرج بوونى كۆمەڵایەتى ناو ببرێت، وەرگرى كۆمەڵگا پەیامێكیان دیارى كراو یەكلایانە لە رێگاى راگەیاندنەوە وەردەگرن، لەمیتۆدى پەیوەندى یەكلایانەدا گەر پەیوەندى لە ئەساسى پرۆسیەكى یەكلایانە تەشەنەدەكات وەكو ئاخێوەر و ئاخێوراو) دا یەكسانى لە و بنەمایە زەوت بكرێت ئەوا كەلتورى (بێدەنگ بوون)دروست ئەبێت. بێشك ئەوە لە كوردستاندا لە ئاستى ئەم حیزبانەدا هەیە ئەو پەیوەندیە بێدەنگ بوونەیە كە لە ئاستى حیزبدا بەرجەستەى كۆمەڵگا كراوە. بۆیە كەلتورى بێدەنگ بوون لە ئاستى ئەواندا داوایەكى بەردەوام و خوازراوى حیزبە ، ئەكرێت كە ئیجابەى حیزب بەرامبەر كۆمەڵگا دەنگ هەڵبڕ ئەبین بەشێوەیەكى ئاسایى سەیر بكرێت .!!!لە ئاستى كۆمەڵگایەك كە بەتواوى لە چوار چێوەى پێناسەى حیزب دا مامەلە دەكەن. كۆمەلگاى كوردستان لە پەیوەندى كۆمەڵایەتى و رەهەندەكانى ترى پێناسەیەكى نەتەوەى دیموكراتى نەبینیوە بەخۆیەوە، ئەگەر تۆ لەو لایانە سۆسیۆلۆژیە لیكۆلینەوە بكەیت ، ئەوا داوكانى كۆمەڵگا لە ئاستى مامەڵەكردنەكانى دا لە نێوان خۆیدا بە تێروانینى حیزب لە كوردستان زیدە رۆى و تێكدەر ئەبینرێت. چونكە مێژوو ،كەلتوریش لە چوار چێوەى حیزبى دیارى كراوە ، بۆیە هیچ كات ئەو ئاستە و داوایانە لە تێروانینى حیزبدا بە داواى ڕەواو و مافى كۆمەڵگا نابینرێت ، لە باشورى كوردستان دوو حیزب هەن كە مێژوى جولانەوەكانى بزوتنەوەى ناسیۆنالیزمى لە قۆناغەكانى مێژووى بە رەورەوە دروست كردنى ئەتنیكى ئەبینن، بۆیە بەردەوام نەتەوە بوون بە داهێنان و تێكۆشانى حیزب ئەبینن. لەگەڵ ئەوەى كە باسمان كرد لە كوردستاندا كۆمەڵگاى كوردستان هەر لە سەرەتاى دۆزینەوەى چاوگەكانزاكان بە پێى ئەم دەقە مێژوویانەى كە لە تێوژینەوەى و لێكۆلەرەى رۆژئاوایانە دا هاتووە مانەوەى كۆمەڵگاى كوردستان لە سیماى سروستى واتا كۆمەڵگاى كوردستان لە قۆناغیكى زۆر سەرەتاى دا ماوەتەوە، ئەو رەنگە سروشتیە كۆمەڵگاى كوردستان ، یاخوت تەشەنە نەكردنى لە ئاستى گۆرانكاریەكانى جیهان بەجێماو وەسف دەكرێت، بۆیە دەكرێت تۆ ئەو زیادە رۆیەى كە حیزبى كوردستان دەیكات لە ئاستى داهێنانى ئەتنیكى نمونەیەكە كە ئێمە بە سیماى سەرەتاى و تێپەر نەبوونى ئەقلى تاكى كوردستان لە سیستەمەكانى كۆیلایەتى و خێلایەتى و ئاخایەتى، تێكەڵ لەگەڵ سیستەمى لیبرالیزمى ئەمرۆ ئازادى تاك و بەڵاوە نانى بەرژەوەندى گشتى بۆ پرۆسەى پەیوەندى یەكلایانە ببینین، چونكە كۆمەڵگاى كوردستان سەرەڕاى ئەو تێكەڵ كردنە، خۆى لەنێوان شۆرەشێكى فكرى دا نەبینیتەوە، بەردەوام جولانەوە فكریەكانیش بۆ ئاراستەى نخوبەیەك ئاراستە كراوە بۆ بەرژەوەندى یەكڵایانە. ئەمەش كارى گەرى زۆرى جێهێشتووە لەسەر بێ متمانەى تاك لە بەرامبەر هەموو شتێك. سەرەڕاى ئەو جۆرە مامەڵەیە ، لە باشورى كوردستان جموجۆلێك دەستى پێكردووە لە ئاستى كۆمەڵ و كۆمەڵگادا، بەڵام حیزب بۆ بەربەست دروست كردن و ریكخستنەوەى ئەم جموجۆڵە لە چوار چێوەى خۆیدا، تۆڕى ئەمنى خستە جولەوە ،ئەمەش لە ئێستادا گەورەترین بەربەست بوو لە ئاستى حیزب بۆ جموجۆلەكە كە پڕڵە هیوا دەرى تاكەكانى تربوو، بۆ كۆمەڵگایەكى ئازاد و هەنگاو نەر بوو، بۆ دروست كردنى پرۆسیەكى پەویوەندى دیموكراتى كۆمەڵایەتى. واتا لە ئێستادا تاكى كۆمەڵگاى باشورى كوردستان لە ئاستى جموجۆلەكانى ئەگەر ئەمڕۆ بەشێوەیەكى زۆر كەم لە رێژەدا ئەبینرێت لە جوڵەدا، بەڵام بێشك ئەوە نیشانى ئەوەیە كە تاكى كۆمەڵگاى باشورى كوردستان لە پێشەوەى هەموو تاكەكانى ترە لە باكور و رۆژئاوا و رۆژهەڵات كوردستان، چونكە بەهێچ شێوەیەك نابێت جموجۆلى ئەم بەشانەى تر بە جموجۆل بۆ دروست كردنى نەتەوەیەكى دیموكرات لە باشورى كوردستان بە یەك دیدگا سەیر بكەین. لە نێوان جموجۆلى بەحیزبى كردنى نەتەوە و دەرخستنى نەتەوە لە حیزبى كراو دا لەنێوان كۆمەڵگادا جیاوازیەكى یەكجار زۆرى هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست