کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


سەرەرای ناشەرعی زانكۆی شاهانەی بەریتانی لە هەولێر لە ئاهەنگی یەكتر ناسیندا بڕی (5000) هەزار دینار لە قوتابیەكان وەرگیراوە

Tuesday, 08/02/2011, 12:00





دوێنی كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی ئەوتار لە هەولێر ئاهەنگی یەكتر ناسینی قوتابیانی زانكۆی شاهانەی بەریتانی بە رێوەچوو، بەمەبەستی بە رێوەبردنی ئاهەنگەكە لیژنەی شاهانەی بەریتانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان چەند رۆژێك بەر لە ئاهەنگەكە داوایان لە قوتابیانی زانكۆیەكە كردووە كە هەر قوتابیەك بڕی (5000) هەزار دینار بدات لەبەرامبەر بەشداری كردنی لە ئاهەنگەكە، هەروەها هەر میوانێكیش پێویست بوو كە ئەم بڕە بدات بۆ ئەم مەبەستە توانیان بڕی (8,000,000) ملیۆن دینار كۆبكەنەوە، بەشێك لە پارەكە مایەوە بۆیە لە نێوان خۆمان رێك كەوتین كە دابەشی بكەین, ئێوارەی ئەمڕۆ دابەشیان كرد و ئێمەش بەشێك بوین لە ئەنجوومەنی لیژنەكە, كە سۆرانین, ئێمەیان بێ بەش كرد.

هەروەها ئەمە بووە هۆی ئەوەی كە داوای گۆرینی هەندێك لە نوێنەرەكان بكەین لە قۆناغی یەكەم كە هەموویان بارزانین, لەو پۆلانەوە دەستمان پێ كرد كە زۆرترینیان سۆرانین بەڵام هەر زوو هاتنە سەر خەت و ئێمەیان لە مەسەلەكان دوور خستەوە, ئەمە بووە هۆی ئەوەی كە لە هەردوو پۆلی (a) و (b) لەبەردەم هەموو قوتابیانی پۆل شەرە جنێوو شەرە سۆرانی و بارزانی دەستی پێ كرد, هەموو ئەو قوتابیە بەرێزانە دڵنیا دەكەینەوە كە پشتیوانی ئێمەیان كرد و ئەو دزی و گەندەڵیەی لیژنەی قوتابیانی شاهانەی بەریتانی ئاشكرا بكەین و ئەو راستیەش بڵێن كە زانكۆی ناوبراو ئێمەی هەڵخەڵەتاندن بە ناوی (شاهانەی بەریتانی) ئێستاش ئەم زانكۆیە شەرعی نیەو, باورپێكراو نیە لە هیچ كونجێكی ئەم جیهانە, ئەویش بەشێكە لە گەندەڵیەكانی بنەماڵەی بارزانی.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە