ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له ڕێکخراوی شادی بۆ به‌رده‌م پارێزگاری هه‌ولێر
Wednesday, 09/02/2011, 12:00
به‌ڕێزان ئه‌م کاته‌تان باش
ئێمه وه‌کو یه‌کێک له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی که ئامانجمان هه‌وڵدانه بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و رێکخستنی تاکه‌کانی خێزان له کۆمه‌ڵگه‌دا و ئامانجمان نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و بنبڕکردنی جیاوازیه چینایه‌تیه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دوارۆژێکی گه‌ش بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین ، که‌چی زۆر جار ڕێگڕ و به‌ربه‌ست دێنه پێشه‌وه‌ی کاره‌کانمان و ریسه‌که‌مان لێ ئه‌که‌ن به خوری و ناچارمان ئه‌که‌ن که ئێمه‌ش بارگاوی بین به‌م گه‌نده‌ڵی یه و فێرمان ئه‌که‌ن به دۆستی دایکمان بڵێن خاڵه !!
به‌ڕێزان ئێمه ماوه‌ی چوارساڵه به فه‌رمی ده‌ستمان به‌کاره‌کانمان کردووه و پرۆژه‌ی زۆر باشمان ئه‌نجام داوه و به‌رده‌وام په‌نجه‌مان له‌سه‌ر که‌موکوڕیه‌کان بووه ، که‌چی له‌کاتی دامه‌زراندنی رێکخراوه‌که‌مان کۆمه‌ڵێک رێگای هه‌ڵدێر و نشێومان بینی به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌موو رێگایه‌کانمان به‌جوانی بڕی ، به‌ڵام یه‌کێک له‌م ڕێگایانه که بووه به‌ربه‌ست له‌کاتی سه‌رکه‌ووتنماندا و دواتر له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ماندا چاڵێکی گه‌وره‌ی بۆ هه‌ڵکه‌نین ئه‌ویش ڕێگای پارێزگای هه‌ولێر بوو ، له‌م ڕێگایه تووشی که‌سێک بووین که ناوی کاک (قاسم) بوو ئه‌ویش به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌کان بوو له پارێزگای هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی داواکارییه‌که‌ی ئێمه‌ی خوێنده‌وه و گوتی کاره‌که‌تان زۆر سه‌خته و ناکرێ ، مه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ک ڕێگا نه‌بێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کوڕێکم به‌ناوی (عه‌لی) وه‌کو ئه‌ندام له‌م ڕێکخراوه نه‌شر بکه‌ن به‌بێ ده‌وامکردن و مووچه‌ی مانگانه‌ی پێ بده‌ن. هه‌رچه‌نده ووشه‌ی نه‌شر کۆمه‌ڵێک ته‌فسیر و مانا هه‌ڵده‌گرێ که ئه‌مه‌یان بۆ خوێنه‌ر به‌جێ ئه‌هێڵین، به‌هه‌ر حاڵ ئێمه‌ش ڕازی نه‌بووین چونکه ئه‌م کاره هه‌م لادانه له یاسای رێکخراوه‌کان و هه‌م پڕ پڕه له گه‌نده‌ڵی ، بۆیه کاره‌که‌ی ئێمه‌ی ڕاگرت بۆ ماوه‌یه‌ک ، له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووین که مۆڵه‌ته‌که‌مان وه‌ربگرین، تا دواجار خۆشبه‌ختانه مۆڵه‌ته‌که‌مان وه‌رگرت دوای چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر ، دوای ئه‌مه ماوه ماوه ئه‌م به‌ڕێزه کێشه‌ی بۆمان دروست ئه‌کرد و که‌وته شه‌ڕکردنێکی ژێراوژێر ، ئه‌م شه‌ڕکردنه هۆکاری ئه‌مه بوو که کوڕه‌که‌ییمان له‌لای خۆمان وه‌رنه‌گرت وه‌کو ئه‌ندام، له‌به‌ر دوو هۆکار ، یه‌که‌میان بۆڕده‌که‌ی ئێمه سنووردار بوو ، دووه‌میان ئێمه ڕازی نه‌بووین که ئه‌ندامی بن دیوارمان هه‌بێت که ئه‌مه‌ش جۆرێکه له گه‌نده‌ڵی ، ئیتر ئه‌م ململانێیه درێژه‌ی کێشا به‌تایبه‌تی کاتی جه‌ردی چاڵاکی ساڵانه ، که زۆر ئازاری ئه‌داین ، ئێمه‌ش هه‌ر له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام بووین تا ئێستا ، به‌لام ئه‌مساڵ به‌پێی رێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ وه‌رگرتنی بوودجه‌ی ساڵی نوێ ده‌بێ پشتگیری له پارێزگای هه‌ولێر ببه‌یت تاوه‌کو بوودجه‌ی ساڵانه‌ت بۆ سه‌رف بکرێت، که‌چی ئه‌مه نزیکه‌ی دوومانگه کاک (قاسم) له‌گه‌ڵ ئێمه که‌وتۆته شه‌ڕێکی ده‌سته و یاخه و هه‌موو به‌هانه‌یه‌کمان پێ ئه‌گرێ تاوه‌کو پشتگیریمان پێ نه‌دا ، وه له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی دارایی قسه‌ی کردووه گوایا ئێمه ڕێکخراوێکی مشه خۆر و گه‌نده‌ڵین و نابێ بودجه‌ی ساڵی نوێمان پێ بردێت له کاتێکا هه‌موو چالاکی مانگانه و جه‌ردی ساڵانه‌شمان ته‌واوه ، بۆیه ئێمه داواکارین که پارێزگای هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی دارایی که به‌ر له‌وه‌ی ئێمه ڕێوشوێنی یاسایی بگرینه‌به‌ر ، تکایه ئێمه قبوڵی هیچ سیناریۆ و فیلمێک ناکه‌ین ، بۆیه دووباره‌ی ئه‌که‌ینه‌وه که ئێمه هه‌موو چاڵاکی و پسووله و دیکۆمێنته‌کانمان ته‌واوه و مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه که بوودجه‌ی ئه‌مساڵمان پێ بدرێت ،، تکایه .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست