کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با ڕێوڕەسمی چلەی حەماییل ، لە گردەکەی گۆڕان بەڕێوە بچێت

Monday, 29/08/2011, 12:00






من لێرەدا، سۆزو حورمەتم هەیە بۆئەنفالی بەرزانیەکان ، وە ئەو برا بەرزانیانەش کەلەژیاندا ماون وخاوەن هەڵوێستی جوامێرانەن ، بەرامبەر بە خیانەتەکانی بنەماڵەی مەسعودی کوڕی مستەفا .
بۆچلەی حەماییل : خەڵاتێک ئامادەکەن ، بەناوی خەڵاتی حەماییلەوە...!
وەک خەڵاتەکەی بلەی باوکی هێرۆ، باخەڵاتێکیش بەناوی حەماییلەوە ئامادەبکرێت ، تا لەیادی سی ویەکی ئابدا، دابەشبکرێت بەسەر بکوژانی سەردەشت و سۆران وبکوژانی شەهیدانی ١٧ی شوباتدا. دابەشبکرێت بەسەر تارق ڕەمەزانی بکوژی هەڵەبجەدا بەنوێنەرایەتی گەورە دزو دبلۆماتکاری کوردی ، قوبادی کوڕی جەلال .
ئەم وتارە لەزەمەنی پرسەکەی حەماییلەوە دورە ، وەلێ پێش بینی دەکەم لەڕێو ڕیسمی چلەکەیدا ، مەسعودی کوڕی چەند جوڵەیەکی رەتوشی سیاسیانە بکات ، بەرامبەر بە بزوتنەوەی گۆڕان ،
وەک دانیشتنێکی تایبەت لە نێوان گۆڕان و مەسعودی خائیندا.. گێڕانەوەی بودجە بۆ گۆڕان .. تەوافقێکی سیاسی لنێوان هەدو زلهێزدا، گۆڕان و پارتی ..لەبەرامبەردا، وازهێنان لەدۆسیەی دادگایی کردنی مەسعود و بنەماڵەکەی ..هتد.
پیرۆزە تەوافقی نیفاقی سیاسی ...!
مرۆی سەردەم ، لەنێو ئەم قەومە عەجایبەدا دەیان و دەیان جار توشی شۆک دەبێت،تادەگاتە ئەو قەناعەتەی کەبڵێت. پێدەچێت کەسانی خاوەن ئیرادەو خاوەن هەڵوێست ، بەڕەچەڵەک کوردنەبن . ئەمە چەندوچونی پێناوێت ..
نەتەوەیەک دەنگی خۆی بداتە پێشمەرگەیەکی دێرینی ٣١ئاب و بکوژی سەدان گەریلا ، دەک ئەو سمبولەی پیرۆز بێت کەحەماییلە..
هەربۆیە پێکهاتەی کەسێتی تاکی کوردی لاوازترین و بێ ئیرادەترین کەسێتیە لەسەر گٶی زەوی .. خۆ ئامادەسازی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن وجاش قەڵەمەکان، بۆچلەی پیرێژنێکی کوڕخائینزادە . ئەمە چ کەسانێکن بۆ دایکی دژە نەتەوەیەک ، گەورە خائینێکی وەک مەسعودی حەرەس جمهوری دەنگی پێبدەیت و قوڕپێوانیش بۆ پیرێژنەکەی دایکی بکەیت .
لەملاشەوە ، بەئاشکرا جەلال تاڵەبانی بڵێت دەوڵەتی کوردی خەونە، کەچی پاساو بۆ قسەکەی دەهێنرێتەوە . دەنگی پێدەدرێت ودەبنە ڕەعیەتی جەلال تاڵەبانی زڕبرای تارق ڕەمەزانی هەڵەبجەکوژ . بەڕاستی هەر بە تەنها لەخەودا شایستەی دەوڵەتین .
بۆیە گەر هەناسەیەک لەنێوان من وئاوی کورددا مابێتەوە ، تەنها لە کوردستان پۆستدایە .

چلەی حەماییل بەڕێوەیە.. کۆمەڵێک حەدەسی سیاسیش لەچلەکەیدا سەرهەڵئەدات . تەمەن باقی بێت دەیان بیستین ..

چلەی حەماییل بەڕێوەیە. بەڵام حەماییل کێیە.؟ بەراستی من نەم ناوە عەجائیبە وغەرائیبەم نەبیستوە...! حەماییل .. نەمەستورەی سنەیی و نەفەتانە بو، نەخانزاد و نەعادیلە خانم ، نەحەپسەخانی نەقیب و نەخوشکە لەیلاو نەلەیلا زانا بو، نەمارگرێت تاتچەر و نە مادلین ئۆڵبرایت بو. تەنها پیرێژنێکی نەخوێندەواربو هیچی تر. ژنی پاڵەوانی داستانی ئاشبەتاڵ ، مەلامستەفا بو. تەنها دایکی هاوەڵانی حەرەس جمهوری وفیدایی سەدام بو، دایکی مەسعودی سلێمانی کوژی کوڕی مستەفا بو ، هیچی تر. ئیتر حەماییل کێیە ..؟ وا ئامادەسازی بۆدەکرێت .

بەهەرحاڵ : خوا لەگوناحی خۆش بێت ، پێدەچێت تاکە گوناحی ئەو پیرێژنە داماوە ، خولقاندنی مەسعودی کوڕی بێت. کەگەورەترین گوناحی کردوە بەخولقاندنی فاسدێک و بەچکە فاسدەکانی . بەگوێرەی دەقە پیرۆزەکانی قورئان ، کەچەندین ئایەتی پیرۆز لەسەر کەسانی فاسدی وەک مەلاو ئەولادەکانی دابەزیوە، { ۆێسْعَوْنَ فِی الأَرْچِ فَسَادًا }{ ۆلا تُفْسِدُوا فِی الأَرْچِ بَعْدَ إِێْلاحِهَا }{ إِنَّ اللَّهَ لا یُێْلِحُ عَمَڵ الْمُفْسِدِینَ } .هتد ..

حەماییل مرد ، بەڕێز نەوشیروان مستەفاش گەیشتە پرسەکەی ...! ئێستا ئێمە لە کێشەو ڕوداوە نەخوازراوەکانی چلەکەی دەترسین ، ئاخۆ چی لەبەرنامەی کوڕە قەزەمەکەیدا بێت بۆ گێڕانی چلەکەی .
گەر ئەوچونە پرسە و چونە چلەیە ، بەعورفێکی کۆمەڵایەتی دابنرێت ، ئەوە من ئەوعورفە کۆمەڵایەتیە لەگەڵ خائینێکدا بەنەعلەت دەکەم .هەرکەسێکیش نکۆڵی لێ دەکات ، بالەبەر عورفی کۆمەڵایەتی ، بفەرموێت بچێتە پرسەکەی ساجیدەی سەدام حسێنیش .
ئەم خانەوادە خائینزادەیە ، نەک شایەنی ئەوەبن کەتاکی خاوەن هەڵوێست ، بچێتە پرسە و چلەیان ، بەڵکو سەنگی ئەوەشیان نیە ، کەلەسەر یەک بستە خاکی ئەم نیشتمانە بنێژرێن .

بەڕێز نەوشیروان مستەفا : تکایە وریای بەرنامە موخابەراتیەکانی چلەکەی حەماییل بە ...!
ئێستا جەنابتان "موڵکی بزوتنەوەیەکن ، بزوتنەوەکەش تاڕادەیەک موڵکی گشتیە ، واتا جەنابتان بەشێکن لەموڵکی گشتی ".. پرسیارەکە ئەوەیە ، کەبەڕێزتان جۆن لەگەڵ ڕوداوەکانی ڕابردودا هەڵسوکەوت دەکەن ..؟
تکایە لەڕۆژی چلەکەیدا ، هەمو کەناڵەکانی سەردان و گفتوگۆکان، لەگەڵ گەورەخائینی کوڕی حەماییلدا بپچڕێنە . تکایە چونە پرسەکەی بۆ تۆ بو، بەڵام قەتعکردنی چلەکەشی با بۆ ئێمە بێت ...!
دڵنیابن ، گەر گۆڕان نەبوایە هەرگیز مەسعود پرسەی لەسلێمانی بۆحەماییلی (دایکی تەنها خۆی)، دانە دەنا. هێنانی پرسەکە بۆسلێمانی تەڵەیەک بو بۆبەڕێز نەوشیروان مستەفا . هەمو ئەوە دەزانین ، گەرلە سلێمانی نوسەرێکی بەهەڵوێست خۆی هەڵبژێرێت ، بێشک لەبنەماڵەی بەرزانی وپارتی دەنگ زیاتر بەدەست دەهێنێت . پارتی لەسلێمانی نێچیری هەرزەکاری خیانەت واتەنی ، وەک میوانێکی قێزەونی ڕەمزی وایە. کەهۆکەشی بنەماڵە خائینەکەی مەلا مستەفایە ، نەک پارتی وەک حزب .

دوا تێبینی : شەقام تەنها ، بە بینینی بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی لە قەفەزی دادگاکاندا ئاسودەدەبێت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە