ئایکۆنی حیزب و باجه‌کانی
Saturday, 10/07/2010, 12:00
{ئه‌گه‌ر نانێک هه‌یه ، با وه‌ک یه‌ک بیخۆین
ئه‌گه‌ر نیشه ، با هه‌موو برسی بین}
سه‌مه‌دی به‌هره‌نگی
له‌م ماوه‌یه‌دا ، دوو بابه‌تی خوێندنه‌وه سه‌رنجی ڕاکێشام ، هه‌ردوکیان له‌سه‌ر ، ئیراد و ڕه‌خنه گرتن ، له دوو شاعیر ی سه‌رده‌می به‌دوایه‌ک داهاتوون . یه‌کێکیان به‌رگی نوسینێک(*) بوو له‌سه‌ر هه‌ژاری شاعیر له‌لایه‌ن شێرکۆی کوڕی هه‌ژاره‌وه ، ئه‌وی تریان بابه‌تێکی هوروژێنراوی چه‌ند ووتار و نوسینی بڵاوکراوه‌ی سه‌ر ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه ، له‌سه‌ر ده‌زگای په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی(سه‌رده‌م) نوسراوه له‌م ماوه‌یه‌دا ،که
( شێرکۆ بێکه‌س)ی شاعیر سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و ، ڕووی زۆری نوسینه‌کان له‌و ده‌کات .
جۆرێک په‌یوه‌ندی له‌نێوانیان هه‌ردو بابه‌ته‌که‌دا هه‌بوو ، به‌وه‌ی هه‌ریه‌کێک له‌و دوو شاعیره ، وه‌کو سامانێکی مه‌عنه‌وی ده‌بینرێن بۆ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان ، هه‌رچه‌نده به‌جیاوازی ئه‌وه‌ی یه‌کێکیان له ژیان دانه‌ماوه و به‌ره‌ی نه‌وه‌کانی پێش شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشووه ، وه‌کو هه‌ژار . ئه‌وی تریان ، وه‌کو (شێرکۆ بێکه‌س) به‌ره‌ی شه‌سته‌کانی هه‌مان سه‌ده‌یه و له گوڕی به خششی ژیان دایه ، به‌ڵام هه‌ریه‌که‌یان بووه به سیمبولی ئه‌ده‌بی و ئایکۆنێک بۆ ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی کوردستانی باشور .
له ژێرخانی دوو بابه‌تی باسه‌که‌ی مندا ، هه‌ردوو ناوبراو باجی ئه‌و به‌ئایکۆن کردنه حیزبیه دهبژێرنهوه . خۆ ئه‌گه‌ر وانیه(هێمن)ی شاعیر ، هاوته‌مه‌ن و هاوه‌ڵی خه‌بات و شیعره له‌گه‌ڵ(هه‌ژار)دا به‌ئارامی ناو ناوبانگی خۆی به‌ڕێ ده‌کات و گۆڕێ دووره له‌هه‌ر هه‌ڵگرتن و دانان و نه‌فره‌تێک ، یان هاوه‌ڵه شاعیره‌کانی تری (شێرکۆبێکه‌س) ، وه‌کو(عه‌بدوڵا په‌شێو) ئه‌وانی تری که‌له ژیان دا ماون به‌هه‌مان ئارامی (هێمن)ی شاعیره‌وه ،ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ڕێده‌که‌ن .
لێره‌دا من نامه‌وێت ، بابه‌ته‌که بچوک بکه‌مه‌وه بۆ ئیره‌یی و لێک هه‌ڵپژان و به‌ین تێکچونی که‌سانێک له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو شاعیره ئایکۆنیهدا .
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی من له‌هه‌ردوو بابه‌ته‌که‌دا به‌یه‌کگرتوویی، بابه‌تی یه‌کسانی و عه‌داله‌تی دابه‌ش کردنی نانه بۆ هه‌موان .
ئه‌گه‌ر سه‌یری قۆناغه‌کانی ژیانی هه‌ر یه‌ک له‌و دوو شاعیره ئایکۆنیه بکه‌ین ، هه‌ندێک له یهکچونیان هه‌یه ، به‌وه‌ی له قۆناغێک دا توشی نه‌بونی و ده‌سته‌وخواری بوون و به هۆی خهباتکاریهوه توشی سزا بون ، دواتر هه‌رسیاسه‌ت و لایه‌نگیری حیزبه‌کانیان له‌و تۆغیانی ده‌ستکورتی و نه‌بونیه ده‌ری هێناون و به جۆرێک له ده‌سه‌ڵات و سامانی دنیایی گه‌یاندوون ، جگه له‌سامانه مهعهنهویهکهیان . باوه‌ڕم وایه هیچیشیان به‌خیل نه‌بوون به‌رامبه‌ر براده‌رو ناسیاو ده‌ورو به‌ریان . به‌ڵام نه‌ش بوون به (حاته‌م) ێک ئه‌سپه‌که‌ی ژێر خۆشیان ، سه‌رببڕن بۆ میوانێکی نه‌ناس .
کێشه‌ی هه‌ردوکیان له وێوه ده‌ستی پێ کردووه ، کاتێک بوون به که‌سی نزیک له سه‌رۆکی حیزبه‌وه ، به بێ په‌رده وهیچ حیجابێک ، توانیویانه له هه‌موو کاتێک دا ، به‌یه‌که‌م فه‌رمانڕه‌وای حیزب بگه‌ن و هه‌رچی ویست و داخوازیه‌کی هه‌یان بووه . به‌بێ پێشه‌کی به ڕوههڵ ماڵراوی به سه‌رۆکیان گه‌یاندووه و به شێوه‌کی مسۆگه‌ریش جێ به‌جێ کراون .
تا ئێره ئه‌وان وه‌کو که‌سی تاکی خۆیان له بنه‌مای هه‌وڵه‌کانی پله بڕینی ژیان دا هیچ گوناحێکیان نیه ، ته‌نها ئه‌وه‌یه به‌هره‌ی شیعر نوسین بووه به بازی نگین و به‌سه‌ریانه‌وه نیشتۆته‌وه .
به‌ڵام ناعه‌داله‌تی حیزب وای کردووه ، ده‌بێت ئه‌م دوو شاعیره ئایکۆنیه باجه‌کانی بده‌ن ، له گه‌ڵ جه‌بری ژیانی خۆیان دا ، به‌وه‌ی ئه‌مانیش ده‌بنه هۆی ئارایشت و جوانکاری ، بۆ ڕوی ناعه‌داله‌تیه دزێو گه‌نده‌ڵیه‌کانی حیزب له ، بێ گومان ئه‌و شه‌ریکایه‌تیه قهدهریهی حیزب و ئه‌وان ، توشی خه‌وشێکی کردوون ، ده‌بێت که‌فاره‌تی گوناهه‌که‌ی بده‌ن ، کۆبونه‌وه‌ی جوان له‌گه‌ڵ ناشیرین ، ده‌بێت له‌سامانی جوانی خۆیان به‌ده‌ن به شه‌ریکه ناشیرینه .
به‌شێکی تری ئه‌وه‌یه، ئه‌و پله‌و نانه‌ی له‌ده‌ستی ئه‌واندایه نه‌یانتوانیوه ، به له‌تی یه‌کسان دابه‌ش بکرێت و بۆ هه‌موولایه‌ک بێت ، ئه‌وه‌ش گوناهێکی تریان ده‌خاته ئه‌ستۆ .
ئه‌وان به‌مردوویی بێت یان به‌زیندووی له حه‌وشه‌ی حیزبدان ، بۆ که‌سانێک که له‌ده‌ره‌وه ڕا ، ده‌ڕوانن بۆ حه‌وشه‌و حه‌ساری حیزب ، هه‌ڵبواردنی ئه‌و دووشاعیره ئایکۆنیه گران دهکهوێتهوهبۆیان ، به‌وه‌ی له دوای هه‌ڵڕژانی سامانێک به‌سه‌ر ئه‌و دوو حیزبه‌دا له‌حه‌وشه و حه‌ساره قۆرغکراوه‌کانی حیزبه‌وه سه‌یری برسی نه‌بووه‌کانی کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن ، پڕ به‌پێستی ووشه‌و واتا ، کلاس و چین ، ته‌یمانی خۆی جیاکردۆته‌وه بۆ ــ ئێمه و ئه‌وان ــ . له‌کاتێک خه‌باتی شاخ و ڕاپه‌ڕینیش هاته ئه‌نجام ، له کۆمه‌ڵگای کوردستانی باشوردا ، سنور‌و ته‌یمانێکی له بابه‌تی چین وتوێژ بونێکی به‌رچاوی له‌م جۆره‌ی نه‌بوو .
بێ گومان ، له‌توانای (هه‌ژار)ی کۆچ کرد‌و ، (شێکۆبێکهس)ی زیندوودا نیه کۆنترۆڵی ته‌یمان شکاندنی چین و ناعه‌داله‌تیه‌کانی حیزب بکات ، ته‌نها شتێک بۆیان کرابێت ، بریتی بووه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌سکه‌وته قۆرغکراوهکهی حیزبیان بۆ سه‌ندراوه دوای به‌شی خۆیان به‌شی که‌س وبراده‌رو هاوپیشه‌ی نزیکی خۆیانی لێ بده‌ن ، له‌وه بترازێت توانای پێشه‌وایه‌کی مه‌یدانی ڕیفۆڕمیستیان نه‌بووه ، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکیان له‌وانه له‌بیر چوبێت یان به‌هه‌ر هۆیه‌ک پاش گوێ خست بێت ئه‌وا وه‌کو مرڤێکی ساده باجی ده‌ده‌نه‌وه له‌سه‌ر خۆیان و لهمایهی هونه‌ری خۆیان .
چونکه ئه‌مان وه‌کو ئایکۆنێکی جوانی به پێشی حه‌وشه‌و حه‌ساره‌کانی حیزب دا هه‌ڵواسراون بۆ داپۆشینی عه‌یبی درز‌و که‌لێنه ناقۆڵایی دیواره‌کانی حیزب .
مشت وماڵ کردنی که‌سایه‌تی یه ڕهخنهکارو ئیراد گره‌کانی هه‌ژارو شێرکۆبێکه‌س ، شتێکی لاوه‌کیه بۆ ئه‌م نوسینه و له گیانی گشتی ووتاره‌که‌م دوور ده‌خاته‌وه . که بابه‌تی نانه که‌ی(سه‌مه‌دی به‌هره‌نگی)ه .
له‌ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌ک له ئاستی کایه‌یه‌کی نوسین و هونه‌ردا به‌ڵکو له کایه‌ی هه‌مووژیان دا ، نانێک هاتووه بۆ میلله‌تێکی موسته‌حه‌ق .
نانه‌که حیزب قۆرغی ده‌کات بۆ خۆی ، بهدهسندهش ده‌یدات به‌وانه‌ی که مه‌رجی خزمه‌تکاری و گزیری کردنیان لێ وه‌رده‌گرێت .
ئه‌گینا له‌وێدا ڕه‌نگبێ ئه‌و دوو شاعیره به به‌رهه‌می هونه‌ری خۆیانه‌وه جۆرێک ژیانی تایبه‌تی شایسته به‌خۆیان بژیانایه ، دوور له هه‌ر ناوزڕانێک ، زۆر ئارام و شایسته تربوایه له‌م ژیانه ئایکۆنیهی ئێستایان. (شێرکۆبێکه‌س)له‌م ژیانه‌ی دا به سه‌رۆک ده‌زگایه‌ک ، کارمه‌ندی ده‌زگاکه‌ی له هه‌ستی ناعه‌داله‌تی پله‌و نانێکه‌وه لێی دێته گۆ . وه‌لێ (هه‌ژار) به‌هۆی ناڕاستی ئایکۆنکردنهیه وه ، له‌و خراپ تر کوڕی خۆی ڕقی مه‌غدوری پێ ده‌ڕێژێت .
حیزب هه‌رکه‌سێک بکاته ئایکۆن ،نه‌ک به‌زیندووی ، ئه‌گه‌ر به‌کۆچ کردوییش بێت ، له ناموسی مێژوی که‌سه ئایکۆنیهکه باجه‌که‌ی ده‌سه‌نرێته‌وه ، خۆ
ئه‌گه‌ر (بارزانی باوک)یش بێت ، نه‌ک هه‌ژاری شاعیری بارزانی خودان .
له‌وێدا که‌سی(ئایکۆن) باجێکی گران ده‌دات .
زۆر گرانه، خه‌تایه‌ک ، له نێوان (حیزب) و که‌سه(ئایکۆن) کراوه‌که‌ی دا دابه‌ش بکه‌ین .
وه‌لێ ئاسان ترێکه بزانین ، هه‌موو ئه‌وانه ، خه‌تای نایه‌کسانی دابه‌ش کردنی نانه‌که‌ی سه‌مه‌ده .
ــ ئه‌گه‌ر نانێک هه‌یه باهه‌مومان وه‌ک یه‌ک بیخۆین ، ئه‌گه‌ر نیشه بادیسان به‌یه‌که‌وه برسی بین !!!
08 ــ 07 ــ 2010
[email protected] تێبیــــــــــــنی
ـــــــــــــــــــــــ :
(*)
(هه‌ژاری مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری) له‌نوسینی شێرکۆ هه‌ژار ، نوسینێکه له بابه‌ت شیکاری کردنی ژیانی هه‌ژاری شاعیر له دیده‌گای شێرکۆی کوڕی هه‌ژاره‌وه به‌پشت به‌ستن به هاوژیانی نوسه‌ر له‌گه‌ڵ باوکی دا‌و هه‌روه‌ها ، به به‌راوردی تێکستی (چێشتی مجه‌ور) کهبیوگرفیای هه‌ژاره له بنچینه‌دا بۆ (خانی) کوڕیکی تری خۆی نوسیوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست