مریشک و قه‌ره‌چی
Friday, 30/03/2012, 12:00
(پارتیی ریخۆڵە فڕی دەدات، بەرامبەرەکەی قووتی دەدات!)مه‌به‌ستم شکاندن و هه‌ڵبواردنی گروپ و ئه‌تنێکی قه‌ره‌چی نییه، ته‌نها ئه‌وه‌یه به‌ناوی قهرهچییهوه نهزیلهکهم بیستووه. ئەمانە فێڵێکیان هه‌یه بۆ دزینی مریشک بەوەی: (ڕیخۆڵه‌یه‌کی ئاژه‌ڵ به‌ته‌ڕی ده‌پارێزن، له کاتی پێویستدا، سه‌رێکی به‌گرێدراوی ، وه‌کو چهشتکهی خۆراک، ده‌خه‌نه به‌رده‌می مریشکی برسی، کاتێ مریشکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو ڕیخۆڵه‌که قوت ده‌دات، قهرهچیهکه فودهکات به‌سه‌ره کراوه‌که‌ی لای خۆیدا، به‌جۆڕیک له ناو زگی مریشکهکەدا وه‌کو میزه‌ڵدان ده‌ئاوسێت، ئیتر مریشک، قیڕه‌ی لێ ده‌بڕێت، چونکه سینه و گه‌روی بهڕیخۆڵه فوو تێچوه‌که ده‌ماسێت، به‌بێ قیڕه‌و گاره‌گار، ده‌گه‌یه‌نرێت بن توره‌که‌ی دزه‌که‌وه).
له ئاستی تاکه که‌سدا:که‌سێك، نه‌بونی تووشی قه‌رزی بکات، له براده‌ره بازرگان و پاره‌داره‌که‌ی، ده‌بێت چاوه‌ڕوان بێت وه‌کو مڕیشکی قهرهچیهکهی لێ نه‌یه‌ت. چونکه بازرگان وه‌کو سیاسی هاو ڕه‌وشتن . مۆراڵ ده‌که‌وێته پله‌ی دووه‌م و دواترێکهوه. هه‌لپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی کاریگه‌ری زیاتره له‌سه‌ر کردار‌و ڕه‌وشتیان. به‌و هۆیه‌وه، به‌شایه‌تی ئاشکراو باسکردنی زۆر و له‌هه‌مو مه‌جلیسێکدا، ئه‌و قهرزهد ده‌به‌خشێ. جگه له‌وه‌ی که‌سی موحتاج خۆشی ده‌بێت به بلوێر ژه‌ن و پهسنێکاری قه‌رز به‌خشه‌که. به‌لام هه‌میشه له نهێنی بێده‌نگی دا قه‌رزه‌که وه‌رده‌گرێته‌وه. کاره‌سات لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات.
به‌وه‌ی قه‌رزه‌که ده‌بێته ڕیخۆڵه قوت دراوه‌که، خاوه‌ن قه‌رز فوی پیاده‌کات. دواتر به قهرزدانهوهش، قه‌رزدار ده‌بێته دیلی ڕابوردوی خۆی. له چاوشۆڕی و بنده‌ستی یه‌کانی خۆی بۆ پاک ناکرێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو سیفاته به‌ده‌کانی قهرزبهخشهکهی دا، ناچاره له‌سه‌ر وه‌سفی چاکه و پیاوه‌تی باسکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت. هه‌ر باسێکی غه‌در و ناڕه‌واییه‌کانی، به زه‌می پاشمله و هه‌ڵبه‌ستراو، به‌دنمه‌کی قه‌رزدار دێته حساب. قه‌رزدار بۆ ده‌ربازبون لهپێوهندهکهی، وه‌کو مارهکراوێک، (ته‌ڵاق) بۆی ده‌بێته مه‌حاڵێکی دورو پێچاو پێچ.
نه‌زیله و نمونه‌که‌م ، بۆ ئاسان گه‌یاندنی مه‌به‌ستێکی تره له‌دنیای فراوانتری سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌دا، به‌بێ هیچ مه‌به‌ست و ئاره‌زویه‌کی شکاندن .
***********
کاتێک بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و چه‌کداری له پێش شه‌سته‌کان و دواتریشیدا، ده‌که‌وێته ژێر باری قه‌رزی کارێزمای سه‌رکرده‌وه.
"دوای به‌ڵای فوو تێچونی ڕیخۆڵه‌که!" به چه‌ند ڕووداوی به‌رکارو خۆڕاپسکاندنی 1964 و ڕاونان و ڕهههندهبونی سنوره‌کانی وڵات و گیرسانهوهیهک له (هه‌مه‌دان) . دیسان گه‌ڕانه‌وه و هه‌ڵاتنێکی تر له 1966دا بۆ نێو ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، پێجه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شۆڕش و یاخیگهریهکه ده‌ستی پێ کردووه. دواتر ده‌ستپێکردنی فه‌سڵێکی خوێناوی یه‌کتر کوشتن له‌سه‌ره‌نجامدا، به‌که‌مترین ئاوی ڕووه‌وه، به‌ناچاری گه‌ڕانه‌وه بۆ بن ده‌ستی سه‌رکرده قه‌رز لێکراوه‌که، له (دیلمان) . هه‌تا هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵی شۆڕش له 5 مارتی 1975دا.
له‌گه‌ڵ خه‌می قورسی ئه‌وه‌شدا؛ ناچاربووهکان، به لایه‌نی منه‌وه‌ری بزوتنه‌وه‌که و هه‌ڵگری په‌یامی ڕۆشنبیریی و پێشکه‌وتنخوازیی، دژ به‌کۆنه‌په‌رستی و نه‌زانی و خێڵگه‌ری به‌جێماوی سه‌ده تاریکه‌کان ده‌ژمێردران .
سه‌رجه‌م، به‌جۆره لێکدانه‌وه‌یه‌ک:
"تێکشکان و ناوزڕانی تازه‌گه‌ری بوو، له‌به‌رده‌م کۆنهخوازیدا."
***********
دوای هه‌ره‌س؛ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی"شۆڕشی نوێ" له‌ساڵی 1976دا. ده‌ستپێکی چاک و به‌جێ بۆ سڕینه‌وه‌ی ڕابوردوو نوێکردنه‌وه‌ی خه‌بات؛ له دوای پێچانه‌وه‌ی بازاڕی 14ساڵه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول به‌چاک و خراپییه‌وه.
"ڕیخۆڵه فوتێکراوهکه پوچ‌و به‌تاڵ کرابوو، ده‌کرا له سێنه‌و هه‌ناو دهربکێشرێته ده‌ره‌وه."
ده‌کرا ده‌ستپێکێکی نوێی لێ به‌رهه‌م بهێنرایه، ئه‌گه‌ر براکوژی و پاوه‌نخوازی نه‌کرایه به‌ئه‌ڵقه‌ی گرێدانه‌وه‌ی ڕابوردوه تاڵ و به‌ده‌کان و ببێت به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه بۆ بای ئهرهکۆن، فوتێکردنهوهی ڕیخۆڵه به‌جێماوه‌که و دیسان ته‌واوکردنی فه‌سله گاڵهتهجاڕیهکانی شانۆگه‌ری (مریشک و قه‌ره‌چی).
چۆن؟
یه‌کێتی نیشتمانی له‌دوا ساتی ئێستای دادیسانهوه توشی میراتگری، مێژووه پڕ له تراژیدی و ناکامییه‌کانی 1964ــ1975 خۆی کرایه‌وه، دیسان به‌هۆی یه‌کترکوژی و پاوه‌نخوازی، دووباره چوونه‌وه ژیر باری په‌رچه‌کرداری پارتییه‌وه. له ئیشتاشدا، به‌هۆی ڕیکه‌وتنامه‌ی ستراتیژی ناڕۆشنی نێوان دوو سه‌رۆکه گه‌وره‌که‌وه.
هه‌نوکه رایه‌ک هه‌یه، به‌وه‌ی یه‌کێتی به‌جۆرێک جوت بۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌جێندای پارتی دا. ده‌گونجێت، له‌ئاینده‌یه‌کی تری‌دا، وه‌کو قۆناغی 1970ــ 1975، خۆی باوه‌خون بکاته‌وه، یان تووشی بچوک بوونه‌وه‌یه‌ک ببێت، بگاته ئاستی حیزبه پهراوێزیهکانی نێو کایه‌ی ئێستای هه‌ردوو پارته سه‌ره‌کییه‌که.
*************
"پارتی خاوه‌نی کرداره ، به‌رانبه‌ره‌که‌ی په‌ره‌چه‌کردار ده‌نوێنێت ."پارتی چۆن خاوهنکردار و، چۆن بکهڕێکه؟
پارتی ڕیخۆڵه فڕی ده‌دات، بهرامبهرهکەی قوتی ده‌دات. پارتی به شێوازی (دووباره داڕشتنه‌وه‌ی مێژوو) ده‌یه‌وێت له دروستبوونیه‌وه له 1946وه بۆ ئێستا، بوون و مێژوی خۆی دابڕێژێته‌وه. ئه‌و کاره له مێژودا، ستایڵێکی له ناساندن و سیاغه‌کردنه‌وه‌ی مێژوو به مۆدێله‌کانی فاشیزمی ئیتالی و نازیزمی ئه‌ڵمانی، ستالیینیزمی ڕوسیای سۆڤێتی، له‌خۆرهه‌ڵات و لای خۆمان، به‌عسییه‌کان به‌و جۆره مێژویان ده‌خوێنده‌وه.
{مێژو به‌جۆرێک ده‌خوێننه‌وه، که خۆیان ئیشتیهای ده‌که‌ن و خۆیانی تیادا ده‌که‌ن به‌سه‌ره‌تا و کۆتایی هه‌موو بوونێک. به‌هۆی هه‌ڵبواردنی ڕووداو که‌سایه‌تی نامه‌رغوب، یان قه‌به‌کردنی ڕووداو که‌سایه‌تییه‌کانی خۆیان، هه‌ڵبژاردنی نمونه پێشینه‌کانی مێژوو، بۆ هاوشێوه‌کردنی به‌خۆیان. له نمونه‌ی نازیه‌کان، سوپایان به ڕایخی سێهه‌م ناوده‌برد، به وێنه گرتنه‌وه له سوپای بسمار وه‌ک (ڕایخی دووه‌م) و سوپای شارلهمانی جهڕمانی وه‌ک (ڕایخی یه‌که‌م. به‌عسییه‌کانیش (جه‌نگی قادسیه دووه‌م)ی سه‌دام، وێنه‌ی خۆی له (جه‌نگی قادسیه) یه‌که‌می قاره‌مانانی مێژویی (سه‌عد) و (قه‌عقاع) وه‌رده‌گرت.}
پارت، به‌جۆرێک مێژوی خۆیان ده‌خوێننه‌وه له 1946ه‌وه بۆ ئێستا، تاکه لایه‌نی ڕاست و سه‌وابی بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی و چه‌کداریی کوردی بوون، مێژووی له‌پێش خۆیانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ندێک تروسکایی تیا بووبێت، له سه‌ید عوبه‌یدیلای نه‌هری تاده‌گات به شێخ مه‌حمود، هاو مه‌شره‌بی خۆیان بوون به‌ناکامی نێوه ناچلی هەوڵیان داوه، له‌سه‌ر ده‌ستی لێزانی کامڵی ئه‌ماندا کاره‌که به‌ئاکام گه‌یشتووه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مان نه‌بوونایه ئه‌وه کورد گورگ ده‌یخوارد، دواتریش له پاش خۆیانه‌وه هه‌موو ناڕازی و ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی خۆیان به‌لاده‌ر و گومراو دۆڕاو ده‌خوێننه‌وه له مێژووی بان 65ساڵهیهیاندا، ئه‌وانه به په‌شێمان بوونه‌وه، باوه‌خون و گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی پارتی دایک مه‌حکوم بوون(*) .
هه‌ڵه و شکست و گۆڕه‌پان چۆڵکردن و میلله‌ت به جێ هێشتن له ته‌نگانه‌دا، یان پاساوی ده‌ره‌کی بۆ ده‌هێننه‌وه، یان خۆیانی لێ ده‌بوێرن. دواتر له هه‌وڵی بێ‌وچان دان بۆ سه‌پاندنی ڕه‌مزه‌کانی خۆیان بهسهرگشتدا.
سه‌رجه‌م هه‌موو ئه‌مانه بۆ شه‌رعیه‌ت و مانه‌وه‌ی ته‌نهای خۆیانه له‌کایه‌ی بوون و ده‌سه‌ڵاتدا و بۆ بێ ده‌نگکردنی ئه‌وانی تره. به واتای ده‌رخواردانی ڕیخۆڵه و فوتێکردن و قیڕه لێ بڕینه.
**********
مێژوی (ی .ن،ک) له سه‌ره‌تاوه بۆ ئێستای پێکهات و پارویه‌کی قورس و گرانه، (پ،دک) بتوانێت له پرۆسه‌ی مۆدێلی (دووباره مێژوو هه‌ڵبه‌ستنه‌وه)که‌یدا به‌سانایی، قوتی بدات.
زۆر دوری ناخه‌ینه‌وه، له کاتێکدا (ی،ن،ک) له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه له گۆڕه‌پانه‌که‌دا هێزیکی به‌رچاوی خاوه‌ن مێژووی مه‌یدانی بوو؛ جیاواز تر له (پ،د،ک) که زیاتر له حیزبێکی ئوردوگانشین و ته‌ریوه‌ی ئه‌و دیو سنوره‌کان بوو.
چی وای له (پ،د،ک) کرد، له‌و کاته‌وه بۆ ئێستا ببێت به هێزێکی هه‌ژمونگه‌ری گۆڕه‌پان؟ تا ئه‌و سنوره‌ی پڕکێشی ده‌کات، بۆ پێشه‌وایی کردنی، به‌شه کانی تری کوردستانیش!
به‌و هۆیه‌ی توانیویه‌تی، دوو شار له سێ شاره سه‌ره‌کیه‌که‌ی بن سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیفاکتۆی کوردی قوت بدات. هێمان، ئیشتیهای کراوه‌یه بۆ شاری سێهه‌میش.
قوتدان، وشه‌ی گونجاوه بۆ شێوازی تۆتالیتاریانه‌ی پارتی، ئه‌گینا حوکمکردنی هه‌رشارێک به دیموکراتی ڕاسته‌قینه، نه‌ک وه‌کو پاشناوه‌که‌ی پارتی، ناکرێت پێی بگوترێت قوتدان.
ئه‌مانه ڕاستیه‌کن ده‌که‌ونه ژێر باری سهرنجهوهههڵه کوشنده‌کانی یه‌کێتی بۆ سازاندنی ئه‌م باره، به‌سه‌ره‌کی ئه‌مانه بوون:
1 ــ بوغرایی (ی،ن،ک) له سه‌ره‌تاوه، توشی کورتی هێنانی کردوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کات و رووداو، سه‌رده‌م.
2 ــ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ ، دووباره و سێ باره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک بوو، له هه‌موو سهرهتایهکییهوه به‌قازانجی (پ،د،ک) ته‌واو بووه، هه‌میشه (پ،د،ک) به‌هۆی شه‌ڕه‌وه، ده‌سکه‌وت و هه‌ژمونی خۆی سه‌پاندووه.
3 ــ دواتر، پاوه‌نخوازی و نه‌هێشتنی درووستبوونی ده‌نگی جیاواز، زیاتر به سودی (پ،د،ک) شکاوهته.
پارتی له پاڵ ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان خۆی و یه‌کێتیدا، ده‌نگ و قیڕه‌ی له هه‌موو لایه‌ک ده‌بڕی، ئه‌گه‌ر لایه‌نێکی ئۆپۆزیسیۆن له‌م دوو ساڵی دواییه‌دا دروست نه‌بوایه .
ده‌نگی جیاواز چۆن دروست بوو، ئۆپۆزیسیۆن چۆن پێگه‌یشت؟کاتێک (ی،ن،ک) به‌هۆی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ (پ،د،ک)دا به‌ره‌و سازش و داخزان ده‌چوو له هێڵی ماینهفێستییه بنه‌ڕه‌تیه‌که‌ی، هه‌روه‌ها به‌شێکی گرنگی ئۆرگانه‌کانی خۆی توشی ڕه‌نجه‌ڕۆیی و بهشخوران کرد.
له‌وێدا، که‌سانێکی دیار و هیزێکی مه‌حروم و نارازی به سازش، خۆی وه‌کو به‌ره‌یه‌کی ڕیفۆڕمخواز خسته ڕوو، دواتر به‌قۆناغه‌کانی وازهێنان و پێکهێنانی ده‌زگای میدیا و ڕاگه‌یاندن و هوشیاریی و ڕۆشنبیریی داهات، گه‌یشته سازاندنی بزوتنهویهک، که ده‌یتوانی له ده‌روه‌ی خۆی به‌ره‌ی کۆن و نوێی بێزار‌و نارازیی بار و دۆخه‌که کۆبکاته‌وه ، تاگه‌یشتن به پێکهێنانی لیستی سه‌ربه‌خۆیی ئۆپۆزیسیۆن و دواجار پێکهێنانی کیانی سیاسیی و به‌دوای جۆرێک گه‌شه‌کردن و ڕهساندنی ئۆپۆزیسیۆنی گشتی.
(گۆڕان) بزوتنه‌وه باسکراوهکهیه، وه‌کو ده‌نگی جیاواز له (پارتی) و (یه‌کێتی) ده‌سه‌ڵاتدار. سه‌رکرده‌ی یه‌که‌م و پله‌کانی دواتری زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارانیشی له پاوه‌نی ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ناوی یه‌کێتی دروست بوون، ئه‌وان بوون سه‌رقاپێکی داخراویان هه‌ڵدایه‌وه.
دیسان (گۆڕان) وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌ک، له شوێنێکی تردا، به قۆناغی جۆراو جۆردا توانی رێخۆڵه قوتدراوهکهی (یه‌کێتی) له سینه و هه‌ناوی خۆی بکێشێتەوه، بتوانێت ده‌نگ و سیمای جیاوازی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و کاریگه‌ریه‌کانی ده‌ست پێ‌بکات.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، تا ئێستا توانیویه‌تی خۆی له هه‌ڵه کوشنده‌کانی یه‌کێتی دوربخاته‌وه به داواکردنی فره‌یی و خۆ پاراستنی له چه‌ک وخوێنڕشتن و به‌رده‌وامی کاری سیاسی و میدیایی، هه‌وڵی خۆساده کردنه‌وه و پیشاندانی ڕوی جهماوهرخوازیانهی.
ئه‌مانه وشک کردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی گه‌شه‌کردنی تاکحیزبی و تۆتالیتارین، به‌ڵام پرسیارێک دێته گۆڕێ.
ئاخۆ ده‌توانێت ده‌توانێت به‌ر به تۆتالیتاری ههژمونگهریانهی (پارتی) بگرێت، یان ناچاری بکات به گۆڕێن و کرانه‌وه، له بیر‌و پێکهاته‌که‌یدا؟
(یه‌کێتی) تا ئێستا نه‌یتوانی ئه‌وانه بکات، یان نه‌یتوانی له (پارتی) تێ بپه‌ڕێنێت .
ئاخۆ (گۆڕان) ده‌توانێت له (یه‌کێتی) خۆی تێبپه‌ڕینێت، یان نامورادیهکانی یه‌کێتی بسڕێته‌وه، خۆی بگات به‌ئاکام؟
لێره‌دا، ڕاستیه‌کی نیگه‌رانی به‌خش هه‌یه ناکرێت بازی به‌سه‌ردا بدهینبزوتنهوهی گۆڕان، به‌شێکی گه‌وره‌ی له غوبن و به‌شخوراوی حیزبی پێکهاتوه، زۆربه‌ی هه‌وڵه‌کانی بۆ گێرانه‌وه‌ی ماف و ئیستیحقاقه‌کانی خۆیه‌تی له (یه‌کێتی).
به‌جۆرێک میراتی یه‌کێتی به‌شکراوه له نێواندوپشکی (مێژو) و (ویژدان)ه مۆراڵییه‌که‌ی .
(مێژو) وه‌کو کراسێکی خوێناوی له‌تاقی (یه‌کێتی)دا به‌جێ هێڵراوه، یه‌کێتی به‌بێ گوێدانه بۆنه‌کان له‌شین و شایی دا به په‌ڵه خوێناویهکانیهوه ده‌یپۆشن.
به‌شه (ویژدان) مۆراڵیهکهی، (گۆڕان) به‌رۆگری زیندو راگرتنی پرنسیپ و جۆشدانه‌وه مۆراڵیهکانه.
مه‌حاڵه پرنسیپ و بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌کانی، کهپێکهێنهری کاروانی مێژووه برینداره‌که‌ن ، له‌یه‌ک ههڵپچڕێن.
لێره‌وه گۆڕان پاش توانای تێپه‌ڕاندنی به‌سه‌ر یه‌کێتی بڕینی لوتکه‌ی ئه‌ودا ده‌گاته‌وه دامێنی هه‌ڵه‌موت و به‌رزاییه تۆتالیریخوازانهکهی پارتی.
باوه‌ڕیک هه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌م باره لۆکاڵییه بترازێت و بارێکی هه‌رێمی و گرانتر، بخرێته سه‌ر کۆڵی (گۆڕان)، چوارپه‌لی ده‌که‌وێته زه‌وی. به‌پێی هه‌نگاوه‌کانی ڕۆژ و ده‌رکێشانه‌وه‌ی ڕیخۆلهفودراوهکه، له‌وه ده‌چێت سه‌رکرده‌ی یه‌که‌می گۆڕان، ئه‌و (ڕاستی)ه له هه‌موو که‌سێکی تری باشتر بزانێت.
پــــــــهراوێـــــــــــــــز:ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ(*) ئه‌وه‌ی لێره‌دا (پارتی) قه‌رزی ده‌کات بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌کانی. شکستی هه‌موو ئه‌وانه‌یه، کاتی خۆی نه‌چوونه‌ته ژێر باری هه‌ژمون و ئه‌جینداکانی سه‌رۆکی پارتی ، لهحهمزه عه‌بدوڵاوه بۆ برایم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی و دکتۆر مه‌حمود و سامی عه‌بدوڕه‌حمان. کاتێک هه‌ر یه‌کێک له‌مانه، جۆرێک هه‌وادار و پارت و بزوتنه‌وه‌ی خۆیان هه‌بووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست