ڕاگەیاندن و ئاگادارییەك لە گروپێك گەنجەوە
Friday, 14/01/2011, 12:00
گروپێك گەنج لە گەرمیانەوە دژ بەو بێحوورمەتیی و بێڕێزییەى پارتى دیكتاتۆرى كوردستان (PDK) دەوەستنەوە كە ماوەیەكە بە ئاشكرا دەرهەق بە ڕۆژنامەى ئەهلى و ئازاد و ڕۆشنبیرە گەورەكانى ئەم میللەتە دەیكات هەروەها حزب وەكو شانازى و دەستكەوتى حزبى و هێزى بنەماڵە ستایشیان دەكات.لەم ماوەیەدا ئەندامانى زۆرینەى پەرلەمان بەیەكجارى كەوتوونەتە ژێر كاریگگەرییەكانى پارتى و بڕیارەكانییەوە كە تێیاندا عەقڵییەتى سوواو و ترادشناڵى خێڵ باوترین جۆرى بیركردنەوەیە كە هەمیشە كەسى یەكەمى ناو خێڵ (مەسعود بارزانى) كە لە هەمانكاتدا سەرۆكى پارتى و سەرۆكى هەرێمى كوردستانیشە هە ڵدەسێت بە بەیانكردنى ئەو بێحورمەتییانە یان لەلایەن كەسێكى باڵادەستى ناو حزب یان حكوومەت یان لە ڕێگەى میدیاكانیانەوە بە نێو كۆمەڵانى خەڵكدا پەخشى دەكەنەوە كە ئەمانەش هەرگیز لە بازنەى ئەو عەقڵیەتە هەنگاوێكیان نەهاویشتووەتە دەرەوە, ئەمانە بەشێوەیەكى سیستیماتیكى و بە پلانى تۆكمەوە زۆر كارى لائەخلاقى وەكو دزینى سەروەتى میللەت و نا-دادپەروەرى كۆمەڵایەتى,سیاسى,ئابوورى,یاساى و وونكردنى شووناسى هاونیشتیمانى و بەم دووایانەش بە ئاشكرا خنكاندن و ڕاگەیاندنى مەرگى ئەو ڕۆحیەتەى كە تائێستاش ئومێدێكى گەورەى بە ئازادى و گێڕانەوەى مافەكانى ئەم میللەتە هەیە دەكەن .....لە پاڵیشیاندا پیرۆزكردنى هەزارو یەك شتى بێكەڵك و قێزەون و مەترسیدار لەمەڕ چارەنووس و ئایندەى ئەم میللەتە,هەموو ئەمانە بەسەر یەكەوە بەڵگەى ڕوون وبەرچاون كە پێمان دەڵێن ئەم كۆمەڵگەیە لە نێو پرۆسەى بە دیكتاتۆریكردن و بە تۆتالیكردندایە كە شەرعیەتى خۆى لە دام و دەزگا ڕەسمییە یاساییەكانى حكوومەتەوە وەردەگرێت بەتایبەتى پەرلەمانى كوردستان و سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان كە (مەسعود بارزانى) حاكمى بەحرو بەڕە.
بۆیە ئێمە وەكو ئەم گروپە گەنجە داواكارین لە سەرۆكى هەرێمى كوردستان كە یاساى ڕێكخستنى خۆپیشاندانەكان بگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان ئەگینا لە نەگەڕانەوەیدا ئێمە وەكو ئەم گروپە گەنجە لەماوەى (48) كاتژمێرى داهاتوودا هەڵدەسین بە ئاشكراكردنى هەڵوێستى جوامێرانەى خۆمان بۆ میللەتى كورد و هەموو دنیا ئینجا ئۆباڵى هەر پێشهاتێك دەخەینە ئەستۆى دەسەڵاتى بنەماڵە,لەم هەڵوێستەماندا خوودا بچووكە زۆردارەكانى بنەماڵە دەخەینە ژێر پرسیارى گەورەو جدییەوە وە سەرەتا بەباشى دەزانین هەندێك لە وێنە پیرۆزەكانى ناو خێڵ بسووتێنین وەك ئەوەى كە هەموومان بینیمان لە كۆنگرەدا وەكو خوودا سووجدەى بۆ برا و ئەویدیكەشیان دەستەكانى ڕاگرت و ماچكران,لە ڕاستیدا ئەمە پەخشكردنى وێنەیەكى زۆر مەترسیدارە بۆ تەواوى كۆمەڵگە كوردى كە دەلالەتى ئەوەن سەرانى خێڵ پیرۆزن و دەبێت بپەرسترێن و نابێت و بۆ هیچ كەسێك نییە ڕەخنەیان لێبگرێت و بیانخاتە ژێر پرسیارەوە, پاشانیش دەیانەوێت هەموو كۆمەڵگە قەناعەت بە ئەو وەهمەیان بكات كە خۆى لە كۆیلەبوون و ملكەچبوون و بەڵێ بۆكردن بۆ ئەوانى پیرۆزى نێو خێڵدا ببینێتەوە.
لەكۆتاییدا چاوەڕوانى وەڵامى جوامێرانەى سەرۆكى هەرێمى كوردستانین و هەروەها داواكارین كە پارتى پاشەكشە بەو عەقڵیەتى كاركردنە بكات كە دەیەوێت شەڕ بە هەموو كۆمەڵگاو ئازادیخوازان بفرۆشێت وە ئەگەر دەتانەوێت بەردەوامى بەم عەقڵییەتى كاركردنەتان بدەن چاوەڕوانى زۆر هێزى پاڵەوان بن كە هەمیشە مێژوو بە شانازییەوە باسیان دەكات ڕووبەرووتان ببنەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست