سامانى ڕسق بڕ یان سامانى گەرمیانى ....
Wednesday, 02/12/2009, 12:00
ماوەیەكە لە گەرمیان . ناوهێنانى سامان بووەتە وێردى سەر زمانى ئەوانەى كە تاكو ئێستا ئەو زاتە موبارە كە ناناسن . من وەكو كادرێك ل پیاوە موشەڕەفە تێگەویشتوم دەزانم لە چى مەعدەنێكە . كاتێك سامان بوو بە پێشمەرگە كەم كەس هەبوو باسى پێشمەرگایەتى بكات . ئەوكات سامان لە ترسى فیرارى ڕایكرد بۆ شاخ . لە ماوەیەكى كەمدا سامان بوو بە فەرماندەیەكى پێشمەرگە لە سنوورى گەرمیان دەیان كەسى بە بێ دادگایى تێرۆر ئەكرد و ئەیكوشت . بەڵام كاتێك جەلال تاَلەبانى سامانى دەركرد ئەوكاتە لەسەر دزینى 20 دینارى ئەوكات . لە ساڵى 1987 ئیتر سامان ڕویكردە ئەوروپا و گەلەكەى بەحێهێشت . لە دواى ڕاپەڕین لە ئەوروپا سامان هەر خەریكى تلیاك فرۆشتن و قاچاغ بوو لە ئەوروپا ئەمەش بە شاهێدى هاوڕێكانى ئەوروپاى . ئیتر وردە وردە سامانى تاڵانى دەوڵەمەندبوو. لە دواى پرۆسەى ئازادیى عیراقەوە گەڕایەوە كوردستان . بەردەوام بەدواى ئەم سەركردایەتى وئەوى ترەوە بوو. ڕۆژیك ڕیفۆرم و ڕۆژیك دارعاسا هەڵگرى تاڵەبانى و ڕۆژێك كۆسرەتى . بەردەوام بەڵینى بەخەڵك دەدا .. بە فڵان دەیگووت دەت كەم بەوەزیر بەوى ترى دەوت دەت كەم بە قایم قام .. كەچى خۆیشى هیچ نەبوو . وەكو وەفاى سەردەى شاخ عوسمانى حاجى محمود وەزیرى ناوخۆ كۆمەڵیك پاسەوانى پێدابوو.. كەچى كەوتبووە دژایەتى عوسمان. وە هەروەها سامان خاوەنى دەیان قۆنەتەرات و دەیان ملیۆن دولارە لەسەر حسابى یەكێتى . وەخاوەى خانوویەكى گەورەیە لە سلێمانى و لە نزیك ئاسایشى گشتى و وەباخێكى سەدان دۆنمیە . وە باخێكى تر لە لاى كەلار و دەیان شتى تریش وە لە هەڵمەتى هەڵبژاردنیش دەیان دەفتەر دۆلارى بۆ خۆى بردووە و دەیان دەمانچەى سید الرئیسى فرۆشتووە . بەڵام لە دواى دەركەوتنى بزووتنەوەى گۆڕان لە پڕ سامان گەرمیانى . كە تاڵەبانى و كۆسرەتى خەڵەفاو وایان دانابوو . كە سامان موعجیزەى پیێە بۆ یەكێتى لە گەرمیان كەوتە كاركردن بۆلیستى كوردستانى . بەردەوامیش مەلا سعید وڕزگار حاجى حمیدى و احمد زەرداوى كۆنە دزى گومرگ كۆمەڵیك ماستاوچى بەدواى یەوە بوون . بەڵام كاتێك گۆڕان بەڕەكەى لەژێر پێ ى یەكێتى دەرهێنا و یەكێتى بوو بەمیوان لە گەرمیان . تاڵەبانى لە باتى ئەوەى سزاى بدات . كە چى كردى بە سەرپەرشتیارى مەڵبەندەكانى گەرمیان . ئیتر سامان . كە ئێستا لاى خەڵكى گەرمیان بەدوو ناو ناوبانگى دەر كردووە . (سامانى تاڵانى و سامانى ڕسق بڕ) كەوتە نان بڕین و دەركردن و نەقڵ كردنى خەڵكى بە حیساب ئیتر یەكێتى لە گەرمیان بە عەسا سیحریەكەى سامان تاڵانى زیندوو ئەبێتەوە . ئەوە بوو كۆمەڵیك خەڵكى لەشاشە ڕەش و سپیەكانى یەكێتى یەوە پیشان ئەدا گوایە ئەمان دەنگیان بە گۆڕان داوە ئێستا گەڕاونەتەوە ناو یەكێتى .. بەڵام دەركەوت ئەوانەى كە لەشاشەكانى یەكێتى یەوە پیشان ئەدران ...زۆربەیان خانەقینى بوون و ماددەى 140 یان كردبوو مافى دەنگدانیان نەبوو . دوا بەدواى ئەوەى مەڵبەندەكانى گەرمیان . كەوتنە تەكەتول كردن لە دژى سامانى ڕسق بڕ . ئەوە بووى لە دواى پەیمانامەى ئاكار كە لە چەپڵە ڕێزانى پلنێۆم ئیمزا كرا .كەتەكەتول نەكەن . كەچى هەموو مەڵبەندەكانى گەرمیان كەوتنە تەكەتول كردن لە دژى سامان چوونكە سامان ئەوەندەى تر خەڵكى گەرمیانى لە حزبە بچووكە میوانەكەى تاڵەبانى تووڕە كرد . ئەوە بوو ڕۆژێكیان ئەگێرنەوە تاَلەبانى دوو جار تەلەفونى بۆسامان كردووە ئەویش كاتى نەبوو وەڵامى بداتەوە . ئیتر دواى سامان بۆى دەكاتەوە تاڵەبانى پێى دەڵێت . تۆ وەڵامى من نادیتەوە ئیتر چۆن وەڵامى هاووڵاتیەكى هەژار ئەدیتەوە . پێى دەڵێت ئیتر تۆ لە گەرمیان نامێنیت . لە جێگەى تۆ عدنانى حمەى مینا دادەنرێت . شایەنى ووتنە ئێستا لە گەر میان دوو تەكەتوول دروست بووە عدنان و محمود سەنگاوى لە دژى یەكتر كار دەكەن .. چاوەڕێى زیاتر بن لە سەر ئەو تەكەتوولە نوێیەى یەكێتى لە گەرمیان لە دواى پلنێۆم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست