کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەى سەركردایەتى كاتى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان

Thursday, 26/01/2012, 12:00


سەركردایەتى كاتى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان پشدەر / باشورى كوردستان
جەماوەرى سەنگین و بەوەفاى كوردستان
حزب و ریكخراو وكەسایەتیە سیاسیەكان
جوتیارانى ماندوى رۆژانى سەخت و خوێناوى
بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى رێگاى چینایەتى

وەك ئاشكرایە رۆژى 1ى شوبات 17ساڵ بەسەر دامەزراند ن و راگەیاندى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان تێپەردەبێت , بەرەبەیانیەكى پرلەهیواو ئومید بەخش رۆژى 1/2/1995 لەگوندى هەمیشە سەربڵندى گەرمكان لە دەڤەرى پشدەر وبەئامادەبوونى 93 ئەندام كەنوێنەرایەتى جوتیارانى ناوچە جیاجیاكانى كوردستانیان دەكرد كۆنفرانسى دامەزراندى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان هاتە گریدان دواى سێ رۆژ لە بەرێوەچونى كۆنفراس توانرا بەسەركەوتوى و لەكەشێكى حەماسى شۆرشگیرانەدا راگەیاند ن و هاتنە مەیدانى گۆرەپانى سیاسى خۆى رابگەیەنێت ,بۆئەوێ رۆژى راگەیاندى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان كارێكى پرئەستەم ومێژوویى بوو چونكینى هەردووحزبى دەسەڵاتدارى كوردستان لەپێناو دەسەڵات و داهاتى ئەم نیشتمانە دەستیان نابۆ خوێنى یەكتر ولەشەرێكى نەخوازراوى ناوخۆدا سەدان رۆڵەى پاك و جوانمێرى گەلەكەمانیان دابەكوشت, بۆیە ئاسان نەبوو جوتیارانى كوردستان رێكخراوێكى سیاسى سەربەخۆ رابگەیەنن بەڵام چەوسانەوەى چینایەتى لەكوردستان لەسەردەستى ئاغاو دەرەبەگە خوێن مژەكان گەیشتبۆ ترۆپكى زوڵم و ناعەدالەتى كە بوارى چاوپۆشى یەكگرتن و بەهێز كردنى پێگەى جوتیاران نەهیشتبۆوە ,دامەزراندنى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان لە رۆژەڤى باشورى كوردستاندا مێژویەكى پیرۆز و دیارى هەیە كە لەماوەى تەمەنى كورتى تێكۆشانى چەكدارانەى خۆیدا توانى كۆشكى لێوان لێو لە چەوسانەوە و زوڵمى دەرەبەگەكان بۆهەتاهەتایە بروخینێت , وەلێ بەداخەوە هەردو حزبى حاكم لەكوردستان لەبەر بەرژەوەندى بچوكى خۆیان وداڵدەدانى دەرەبەگەكانى كوردستان و سیاسەتى دوفقیانە لەبەرامبەر جوتیارانى كوردستان پیادەكرد ئەوە لەكاتێكدا لەسەردەمى شۆرشە یەك لەدوایەكەكانى خەڵكى كوردستان ماڵ و كێڵگەو مەزراى جوتیارانى كوردستان پێگەو مەتەرێزى هەرەبەهێزى شۆرشى كورد بوون , لەبەرامبەر ئەوەدا بەشى هەرە زۆرى دەرە بەگ و ئاغاكانى كوردستان جاش و سەرۆك جاش بوون و ئاویان لەئاشى دوژمنى خەڵكى كوردستان كردووە كەبەبەڵگەوە ناوى زیاتر لە 200سەرۆك جاشى ئاغامان لایە كە لەسەردەمى رژیمى بەعس خزمەتیان بە سەددامى گۆربەگۆركردووە , ئەوەى جێگاى تێرامان و هەڵوەستەى خەڵكى بەئەمەكى كوردستانە ئەوەیە هەمووئەو سەرۆك جاش و خۆفرۆشانە ئێستا لەپێگەى سەربازى و حزبى دان لەناو هەردو حزبى دەسەڵاتدارى كوردستان , كە ئێمە پێمان وابێت ئەو هەڵویستەى دەسەڵات لادانى عەقیقیە لەخزمەتكردنى جوتیاران و هەژارانى وڵاتەكەمان
جەماوەرى گەلەكەمان
تێكۆشەرانى دێرین
لەكاتێكدایادى 17ساڵەى دامەزراندى بزوتنەوەكەمنان بەرز رادەگرین دەمانەوێت بەبیرى هەموولایەكى بێنینەوە تەنها دواى شە ش مانگ لەدامەزراندنى بزوتنەوەكەمان و بەبێ هیچ پێشینەو فاكتەریكى دیارى كراو یەكێتى نیشتمانى كوردستان لەبەرە بەیانى رۆژى 30/8/1995بەهێزێكى سێ هەزارى كەسى هێرشى كردە سەربنكەو شوینە دیارەكانى بزوتنەوەكەمان و مامۆستا(ئەمین محمود حەمەرەش) سەركردەى هەڵكەوتوى جوتیاران و بابەكر حاجى ئیسماعیل كادرى دیارى بزوتنەوەكەمانیان بەشێوەیەكى زۆر درندانە شەهیدكرد , وەك ئاشكرایە بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان لەدواى پەلامارە درندانەكەى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بەشى زۆرى ئەندامانى سەركردایەتی بۆماوەى نۆمانگ لە سەربازگەى سەلام لەشارى سلێمانى زیندانى كران,بەم هێرشە درندانەیە جەگەلەوەى غەدرێكى گەورە لەجوتیارانى كوردستان كرا ئەوە خەبات و تێكۆشانى بزوتنەوەكەمان بۆماوەیەكى كورت كەوتە قۆناغى مت بوون و پەرتەوازەیى چوونكە بزوتنەوەى جوتیاران لەسەرەتاى كارى رێكخراوەیى و تۆكمە بونى رێكخستنەكان و پەروەردە كردنى كادرو ئەندامانى دابوو بەڵام ئیرادەى لەبن نەهاتووى جوتیارانى كوردستان بەهیچ جۆرێك رێگاى نەدا دوژمنانى بزوتنەوەكەمان ئامانجى خۆیان بپێكن بەڵكو هەرزو لەفۆرمى خەباتى جۆراو جۆردا خۆى رێكخستە وە وشێوازى خەباتى سەردەمیانەیان گرتەبەر , بۆیە لەئێستادائێمە لەسەركردایەتى كاتى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان وەك هەمیشە بۆیەك ساتیش لەخەباتى بێگەردى جوتیاران كۆڵمان نەداوە بەڵكو ویستومانە سیاسەتى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان لەگەڵ قۆناغى سیاسى بگونجێنین چونكە نەیارانى بزوتنەوەكەمان لەهەوڵى بێوچاندابوون بۆ دژایەتى كردنى جوتیاران , بۆیە لەئێستادا بەلەبەر چاوگرتنى دۆخى گونجاوى سیاسى سەركردایەتى كاتى بزوتنەوەكەمان ڕاى دەگەیەنێت كە بەئیرایەدەیەكى بەرزو پەیامێكى پیرۆزەوە دێتەوە گۆرەپانى سیاسى و بانگەواز بۆجوتیارانى شەرەفمەند و ماندونەناسى گەلەكەمان دەكەین جارێكى تر لەدەورى بزوتنەوەكەیان كۆببنەوە بۆئەوەى خوێنى شەهیدانى رێگاى چینایەتى و ئەرك و ماندوبونى دەیان ساڵەى جوتیارانى كوردستان بەهەردەرنەروات وە لێرەوە دڵنیایى دەسەڵات دەكەین كەسانى دروست كراوو دوور لەخەسڵەتى جوتیارى كە بۆخۆبردنە پێش و جاوبەستنى دەسەڵات گەرەكیان بووە لەسەر هەیكەلى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان خۆیان نمایش بكەن ئەوە هەرگیزاو هەرگیز ناتوانن لەگەڵ رەوتى راستەقینە جوتیارانى كوردستان هەنگاو بنێن و دەكەونە ناو زبڵدانى مێژوو,,,
بژى كوردستانێكى سەربەخۆ
سەركەوت و بێت هێزى لەبن نەهاتوى جوتیارانى كوردستان
نەمرى وسەربەرزىبۆشەهیدانى رێگاى چینایەتى جوتیاران

سەركردایەتى كاتى
بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان
پشدەر / باشورى كوردستان



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە