کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساویلەیی ڕاگەیاندنەکانی ئۆپۆزیۆن

Thursday, 01/03/2012, 12:00







بێگومان گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەبەتایبەت گۆڕانکاری سوریاودواتریش لاوازبونی ڕۆڵی ئێران وپوکانەوەی ولەکۆتایی فلیمەکەدا ڕوخانی،ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر تەرازوی هێزلەنێوپارت وحیزبەکوردیەکان،لەوسیناریۆیانەی بەڕێوەن یەکێتی زەرەرمەندی یەکەم دەبێت لەگۆڕانی پارسەنگی هێز لەناوچەکەدا،ئەوەلەڕوی شیکردنەوەی مەوزوعیەوە،لەڕووی زاتیشەوە،یەکێتی وەزعی لەمەوزوعیەکەباشتر نیە،بەڵام بەشێوەی تەقلیدی یەکێتی وپارتی وەکویاری پەتڕاکێشانن هێزلەیەکتر وەردەگرن،ئەوەلەمیژووی ئەودووپارتەوە فێربووین،پێویستی بەشیکردنەوەی زیاتر نیە،بەومەبەستەوبۆئەوەی کاریگەریەکانی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەلەسەرخۆی کەم بکاتەوە،یەکێتی دەست دەکاتەوە بەدروستکردنی سیناریۆی جۆراوجۆرولەکۆی سیناریۆکاندا خۆی بەمەزڵوم وبەشخوراو نیشان دەدا بەرامبەر پارتی، دەسپێکی سیناریۆکانی یەکێتی لەداگرتنی وێنەی بارزانیەوە دەستی پێکردوناکۆکیەکانیان لەفەیسبوکدا زیادیکردو داترێش ئەوڕاپۆرتەی بڵاویانکردۆتەوە لەسەر مەحرومی وبێبەشیان لەحکومەتی هەرێمدا ئەوانەوچەندین سیناریۆی تریش چاوەڕوانبن،بۆجۆشدانەوەی جەماوەری ناڕازی خۆیان بەرامبەر ملهوڕیەکانی پارتی، وشانخاڵیکردنەوە لەوهەموو هەڵەگەورانەی حکومەتەکەیان بەرامبەرمیللەتەکەمان ئەنجامیداون، بەقەولی کاک مەلابەختیار ببنە گای ناوجۆگە لەدەستەڵاتیش بخۆن وقوڵەئۆپۆزسیۆنێکیش بن، ئەوانە هەموی بەلایەک،یەکێتی مافی خۆیەتی چۆن خۆی لەفەوتان دەپارێزێ،بەڵام کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن وئەوەی پێی دەگوترێ میدیای ئازاد،کەوتونەتە ناو پا‌قلاوەکەوەوئاولەئاشی یەکێتی دەکەن بەڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ، ئەوەی کورسات وگەلیکورسانەکانیان بۆیان ناگوترێ، ئەوان دەیڵێن ،ئایا ئەوە ساویلکەیی نیە!! ،ئاوا دەتانەوێ ببنە پێشەنگی زانیاریدان بەخەڵکی کوردستان!! جاخۆ خەڵک لەئێوە پسپۆڕترە لەناسینی یەکێتی وپارتی !!!
ڕاگەیاندنەکانی ئۆپۆزسیۆن دەبێ ئەوجارە دەرفەت بە هەستانەوەی یەکێتی نەدەن و یەکێتی هیچ زەرورەتێکی مێژووی نەماوە،ڕوخانی سوریاوئێران واتا لاوازبونی پارتی وفەوتانی یەکێتی،یەکێتی وتاڵەبانی هێندەی خومەینی لەشۆڕشی ئێران سودمەند بوون، مانگامردو دۆبڕا ......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە