کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رووداوەکانی خورماتوو ....پلانێک بۆ داهاتوو

Monday, 16/11/2015, 17:07


دۆستەکانی دوێنێ .... دوژمنی ئەمرۆن
شاری دوز خورماتوو تاکو ساڵی (1946) ناحێیەکی بچووک بووە وەسەر بە قەزای کفری بوە وە لە ساڵی (1947) بەسراوە بە قەزای (داقوق – دقوقا و ) وەکو ناحیەیە لە ناحیەکانی تری ئەو قەزایە.
وە لە دوای گەشە کردنی ئەم شارە هێواش هێواش وای کرد دووز خورماتوو بکرێت بە قەزاو وە داقوق بکرێت بە ناحیەیە کە سەر بە قەزای دووز خورماتوو بێت.
دوای ئەوە وای کرد دوز خورماتوو جیا بکرێتەوە و لە کاتی ڕژێمی بەعسدا بخرێتە سەر پارێزگای (ێلاح الدین) لە ساڵی (1976) ئەمیش وەکو بەرنامەیەکی دارێژراو وە بۆ تەعریب کردنی ئەو قەزایە. وە داقوق ماوە وکو ناحیەیە سەر بە پارێزگای کەرکوک، وکەرکوکیش لە چوار جێوی بەرنامەکانی بەعس کە دەستی ڕەشی پێ گەیشت و ناوی گۆری وکردی بە (التڕمیم) ئەمش وەکو بەرنامەیەکی دارێژاربوو بۆ کەرکوک و دەورو بەری لە پێشدا.
ئەوەی ئەیبینین ئێستە ئەوەی لەم شارە روودەدات گێچەڵی میلیشیا شیعەکانە بەتایبەتی حەشدی شەعبی کە دروست کراوی دەستی مالیکن .
بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە سەربازیەی کە دوای هەڵهاتنی سەربازەکانی لە پارێزگاکانی موسڵ و تکریت وز روومادی بۆیەلەگەڵ سەرهەڵدانی‌ گرژی‌‌و ئاڵوزیەکان‌و هەڵاتنی‌ سوپای‌ عێراق‌و دەستبەسەرداگرتنی‌ بەشێکی‌ زۆری‌ پارێزگاکانی‌ عێراق لەلایەن داعشەوە، حکومەت بۆ پڕکردنەوەی‌ ئەو بۆشاییە ئەمنییە، پەنای‌ بەردەبەر میلیشیا چەکدارەکان، ئەوەش دوای‌ ئەوەی‌ مەرجەعیەتی‌ شیعە فەتوای‌ جیهادی‌ دەرکرد، بۆ شەڕکردن دژبە داعش. 
میلیشیا شیعەکان پێکهاتون لەچەند ڕێکخراو‌و گروپێک، وەک (حەشدی‌ شەعبی‌، موجاهیدە شیعەکان‌و خوراسان و عەسائیبی ئەهلی حەق و ....هتد)و دیارترینیشیان ڕێکخراوی‌( بەدرە) کە بەدەوڵەمەندترین‌و بەهێزترین ڕێکخراوی‌ شیعە دادەنرێت‌و (هادی‌ عامری) سەرۆکایەتی‌ دەکات، کە سەر بەحزبی دەعوەی‌ ئیسلامی‌ عێراقە. ئەگەر ورد ببینەوە لە مێژووی ئەم میلیشیا چەکدارە شیعانە کە لە عێراقدا هەن قەت  هێزێک شک نابەین بەمانای کەلیمە بیر لە چارەنووسی مەدەنیانەو دیموکراسیانەی ئێراقیەکان بکاتەوە، چارەنووسێک کە بەدەر بێت لە سیحری چەندین ساڵەی مەزهەبء ناسیۆنالیستەکانی ئێراق، هەرکات ئێراقییەکان لە چنگی مەزهەب رزگاریان بێت ، دەکەونە مەتەرێزی قەومیء قەوامەکانی فاشیزمەوە. ئەمەش سروشتێکە، لە ئەزەلەوە ئێراقیەکانی تێی کەوتوون هەرگیز ئێراق ناتوانێت لە چاڵی ئەو جەهەنەمە بێتە دەرەوە کە ناوی لێنراوە جەنگی تایفەو قەومەکانی ئێراق. ئەمرۆ ئێراق لە  حەوشەی فەوزایەکدایە کە بۆنء بەرامەی فاشیزمء دۆگماتیزمی مەزهەب دەیجوڵێنێت.. لەبەر ئەوە  تا ئێراقییەکان بەم لۆژیکەوە بیر بکەنەوە ناگەنە دەرویەک کە ژیانی دیموکراسیانە راپێچیان بکات. هەر بۆیە پێمان وایە ئایندەی ئێراق تاریکە لە ناو خەردەلی  خزمایەتیء نەتەوایەتیء مە زهەب گەراکاندا، ئایندەی خەڵکی ئێراق دوورە لە هێماکانی مەدەنیەتء دیموکراسیء خۆرئاوا ژیانی هاوبەش. لە بەر ئەوە دەکرێت بڵێین ئێراق سیمبوڵی نەتەوە سەردەستەکانء بۆرجوا کۆنخوازەکانء سەرمایەدارە ملهورەکانی رابردووە. ئێراق زۆنگاوی جەهلی چڵێسە سەرکەشەکانی شەهوەتء شەهامەتە بەزیوەکانی ئەمرۆی دنیای عەرەبە کە کوردیشی گرتووەتەوە. ئەو ئازایەتیەی رۆژهەڵاتناسەکان لە  ئەزمونء رابردووی کوردا باسی دەکەن ئیتر باوی نامێنێتء کۆتایی دێت. ئیتر کورد نەتەوەیەکە چاوی لەمء ئەوەو قەت ناگاتە  ساحلێکی خەونە رزیوەکانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە