کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزگاكانی راگەیاندن چ رۆڵێك دەگێرن لە ناو كۆمەڵگەی كوردیدا؟!

Friday, 10/07/2015, 21:34


دەزگاكانی ڕاگەیاندن وەك وتراوە تیغێكی دوو سەر وان،بۆ مەبەستی خراپەو مەبەستی چاكەش بەكار دەبرێن .بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ بەرچاو دەكەوێت ئەوەیە ئەگەر بەوریایی كاری لەگەڵدا نەكرێت  ئەوا زیانەكانی لە قازانجەكانی زیاتر دەبێت بۆیە كۆمەڵزان و دەرون ناس و ئەوانەی لە بواری پەروەردەو فێركردندا كار دەكەن هەندێكیان هاواریان لێ بەرز بۆتەوە بۆ ئەوی ئەو دەزگایانە لە بواری خۆیدا بەكار ببرێن چونكە لاوان و مناڵەكانمان داهاتی نەتەوەیی گەورەی میللەتمانن نابێت بەو سادەو ساكارییە دەستیان لێ هەڵبگرین . بەڵام ئەوی جێگای نیگەرانییە ئەوەیە كە دەسەڵات دارانی عەلمانی كورد ئەم داهاتە نیشتمانییەیان هەروەك داهاتە سروشتیەكانی كوردستان هەرزان فرۆش كردووە . بۆیە پێویستە لەسەر دڵسوزان كەلایەكی گشتگیری بەلای ئەم نەوەو نەتەوەیەدا بكەنەوە. 
 ڕۆلێ ڕاگەیاندن  : لەبەر ئەوەی هیچ جۆرە سەنسۆرێك لەسەر دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن نیە بەتایبەتی كەناڵە ئاسمانییەكان وهێڵەكانی ئەنتەر نێت و نەبوونی دامەزراوەیی پەروەردەیی بۆ مناڵان ڕاگەیاندنكانیش ڕۆڵی خراپ لەپەروەردەدا دەگێڕن بۆیە بەپێویستی دەزانم چەند خاڵێك لەم مەیدانەدا ڕوون بكەمەوەلەوانە :-
1-  كات بەسەر بردن : ئەوەندەی ڕاگەیاندنەكان بەهەموو بوارەكانیەوە بۆ كات بەسەر بردن تەرخان كراون نیو ئەوەندە بۆ كاری پەروەردەیی و پێگەیاندن تەرخان نەكراون ئەوەتا مناڵێكی كورد نیە كە ناوی ئەكتەرە بیانیەكان یان یاری زانانی بیێگانەی لەبەر نەبێت بەڵام كاتێك پرسیارێكی لێ دەكرێت لەبارەی جوگرافیا یان مێژوو وكەسایەتییە كوردەكان هیچ زانیارییەكی پێ نیە وڵام بداتەوە ئەم دۆخەش كێ لێی بەرپرسە .لە توێژینەوەیەكدا هاتووە كە لەسەر مناڵان ئەنجام دراوە لە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەركەوتووە كە مناڵان بۆ ماوەی 400- 800 كاتژمێر ساڵانە لە خوێندنگاكانیاندا دەمێننەوە لەكاتێكا بۆ ماوەی 1000 كاتژمێر لەبەر تەلەفزیۆندا كات بەسەر دەبەن ئەمە بۆ وڵاتێكی دامەزراوەیی وەك ئەمەریكا وابێت ئەی دەبێت مناڵانی كورد چەند هەزار سەعات لەبەر تەلەفیزیۆندا دابنیشن.
2- تەمەڵ كردنی لاوان : یەكێكی تر لەزیانەكانی ئەو دەزگایانە بریتیە لە تەمەڵكردن  بەتایبەت خوێندكاران چونكە لەكردارە بیركارییەكانادا خێرا پەنا دەباتە بەر ژمێریار لەبری بەكاربردنی بیر . لەكاتی تاقی كردنەوەشدا پەنا بۆ موبایلەكەی دەبات بۆ غەش كردن لەگەڵ ئەوپەری رێزم دا بۆ خوێندكارانی بەرێز .
3- پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان : ئەم دەزگایانەی ڕاگەیاندن وایان كردووە كە ئەو پەیوەندیە كۆمەڵایەتیانەی كە كۆمەڵگای كوردی شانازی پێوە دەكردن بەتەواوی بەرەو لاوازی بەرێت و پەیوەنیە خزمایەتیەكان لەپاڵ هەلەوی تەلەفۆنێكا كورت بكاتەوە .بۆ ماوەی چەند ساڵێكی تر نەوەی خزمەنزیكەكان نەتوانن بەباشی یەكتری بناسن.
4- تێكدانی سنوری خێزانی : لەتوێژینەوەیەكادا كەلەسەر مناڵانی وڵاتی ڕوسیا ئەنجام دراوە زۆرێك لەمناڵان تەلەفزیۆنەكانی ماڵ بەبەشێك لەخێزانەكانیان هەژمار كردووە و وتویانە كە خێزانەكەمان پێك هاتووە لە دایك و باوك و براو خوشك و تەلەفزیۆنەكەمان .لەلایەكی ترەوە چەندین جار گوێ بیستی ئەو هەواڵە دڵ تەزێنانە بووین كە خێزانێك دووچاری هەڵوەشاننەوە بووە لەسەر بیروبۆچونی جیاواز لەسەر ئەنجامی یارییەكان یان خۆكوشتنەوەی لاوان لەسەر  ڕووداوەكانی ناو زنجیرو تەمسیلیەكان یان لەسەر بەدەستەوە گرتنی كۆنترۆڵی تەلەفزیۆن و سەتەلایتەكان ،یان كورتە نامەی مۆبایلەكان.
5-كەم كردنەوەی ڕۆڵی دایك و باوك لەپەروەردەی نەوەكانیانادا: لەبەر ئەوەی لە كوردستاندا هیچ  توێژینەوەیەكی زانستی ئەنجام نەدراوە لەم بوارەدا بەناچاری پەنادەبەینە بەر ئەو توێژینانەوەی كە لەوڵاتاندا ئەنجام دراوە . لەیەكێك لەو توێژینانەوەدا هاتووە كە چەندین مناڵی سعودی بۆ لاسایی كردنەوەی بەناو ئەكتەرەكانی ناو فلیم و زنجیرەتەمسیلیەكان پەنایان بۆ لەبەركردنی جلی هاوشێوەی ئەوان بردووە . وەیان گورانیان هاوشێوەی ئەوان وتۆتەوە.هەرلەو توێژینەوەدا هاتووە كە مناڵەكان بەچاوێكی بێ ڕێزەوە دەڕواننە دایك وباوك وگوێ بیستی ئامۆژگاری و ڕێنوێنیەكان نابن چونكە تەلەفزیۆنەكان ئامۆژگاری نەوەكان وادەكەن بەناوی ئازادی و خۆ ڕزگار كردن لە قەیدو بەندەكانی كۆمەڵگا داوا دەكەن كە لەدایك وباوكیان هەڵگەڕێنەوە.
6- تەلەفزیۆنەكان هۆیەكن بۆ قەیرەكردنی لاوان : ئەگەر سەرنجی باری كۆمەڵایەتی كوردستان بدەین كە بەدەیان لاوا بەهەردوو ڕەگەزەوە پەنا بۆ قەیرە بوون دەبەن لەبری بیركردنەوە لە پێكەوە نانی ژیانی هاوبەش لەبەر چەند هۆیەك كە لێرەدا من ناتوانم باسیان لێوە بكەم.
7- ڕاهێنانی لاوان لەسەر كوشتن و فێركردنیان لەسەر چونایەتی دزی كردن و شێوازەكانی : لەتوێژینەوەیەكدا هاتووە تەنها لەیەك زنجیرە درامای ئەمەریكی دا 12 حاڵەتی كوشتن و15 كرداری دزی چەكداری و20 كرداری دەستدرێژی كردنە سەر ژنان هاتووە ئەمە جگە لەدەیان تاونی تر . 
لەكۆتایدا ڕووی دەممان دەكەینە حكومەتی هەرێم و دەزگا پەروەردەییەكان وڕێكخراوەكان ودەزگا كۆمەڵایەتیەكان كە سنورێك بۆ ئەو كێشە كۆمەڵایەتیە دابنێن ئەو داهاتە سروشتی و نیشتمانییەی كە خوای گەورە پێی بەخشیوین پارێزراو بكەین و قیەمە كۆمەڵایەتیە كوردییە ڕەسەنەكانمان پارێزراو بكەین و وڵاتمان لەشەری شەڕانگێزانی بیانی ودوژمن بپارێزین و نەوەیەكی ڕەسەن و هاوڵاتیەكی ساڵح پێشكەش بە نەتەوەوگەلەكەمان بكەین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە