هەڵبژاردنەكانی توركیا و چارەسەرى كێشەى كورد
Wednesday, 10/06/2015, 17:38
"نكوڵی نییە لەچارەسەری پرسی كورد ،بەڵكو نكوڵی هەیە لەوەی كە كێ ببێتە خاوەنی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا"
پاش بەرێوەچونی هەڵبژاردنەكانی توركیا و راگەیاندنی ئەنجامەنافەرمیەكان، شكاندنی بەربەستی 10% لەلایەن هەدەپەوە ئەتوانین بلێین زەمینەى چارەسەرى پرسى كورد لە ئەمرۆى باكوورى كوردستاندا وەك پرسێكى زیندووكە سەری هەڵداوە،دوای ئەنجامەكانی ئەم پرسە زیاتر قسە و باسی گەرم و گوری لەبارەوە دەكرێت، ئەوەى زیاتر لایەنەكانى ئەم پرسەى گەرم و گورِكردووە، پەیوەستە بە :
1. خواستى بوون بە ئەندامى توركیا لە یەكێتى ئەوروپا.
2. دەسەڵاتگرتنە دەستى پارتێكى راسترەوى لیبراڵی ئیسلامی وەك پارتی دادو گەشەپێدان بۆ جارێكی تر چونكە یەكەمی هەڵبژاردنەكانە .
3. بەدەست هێنانی مافە سەرەتاییەكانی نەتەوەی كوردلەباشوری كوردستان.
كەواتەهۆكارەنێوخۆی و دەرەكیەكان،فاكتەری هەنگاونانی چارەسەری ئەم كێشەیەن،هەرئەوهۆكارانەش لەنەوەدەكانەوەرێگەی دا بەرێسا دەستوریەكانی توركیاكەرێ بەهەرێم و ویلایەتەكوردنشینەكان بدەن بۆ خۆیان بەشێوەیەكی سیاسی خەباتی پەرلەمانی بكەن،ئەمرۆ هەدەپە وەك هەنگاوێكی جدی وەك دەرهاویشتەیەكی ئەو قۆناغە توانیویەتی خۆی بسەلمێنێت و بەشێكی گرنگینوێنەرایەتی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردی بۆ خۆی بەدەست بهێنێت،لەراستیدا هەدەپە دەرهاویشتەی هەوڵە چاكخوازییەكانی چارەسەری كێشەی كوردە،نەك خودی هەوڵی چارەسەری كێشەی كورد،چونكەنمونە وەك هەدەپە لەمێژوی توركیادا فرەن ،بەڵام نەیان توانیوەئەورەخسانی دیموكراتیە بقۆزنەوە،چونكە زەمینە نێودەوڵەتیەكان دەستی پشتیوانی ئەو كێشەیەن،هەروەك چۆن ئەوانیش دەیمرێنن،هەدەپە لەتێروانینی ئێمەدا هەڵەكانی فرەترن لەچالاكیەكانی ، هەڵەكانی هەدەپە بریتین لە:
1.لەگەڵ ئەوەی پارتێكی سیاسیە،بەڵام زیاتر كارو چالاكیەكانی بەدروست كردنی پەیوەندیە دیبلۆماسیەكان لەگەڵ پارتە باڵا دەستەكانی تورك دەستی پێ نەكرد،بەڵكو ئەو گومانانەی كە پێی تاوانبار دەكرا لەگەڵ بونی پێوەندی لەگەڵ پەكەكە دا ، بۆ خۆی گومانەكانی گەورە كرد.
2.هەدەپە نەیتوانی لە نێوەندە دەرەكیەكاندا بەتایبەتی ئەوروپا هێندەی پەكەكە، كێشەی كورد بخزێنێتە پەرلەمانەكانی ئەوێوە.
3.هەدەپە نەیتوانی هەوڵەكانی پارتی دادو گەشەپێدان بۆ بەرەو پێشچونی مافی كورد، دەوڵەمەند بكات،بەڵكو هەمیشە دەیەوێت بڵێ من تاكە نوێنەری كوردم، ئەمەش خواستێكی سیاسیانەیە.
چونكە بەكورتی ئەمرۆ،نكوڵی نیە لەچارەسەری پرسی كورد ،بەڵكو نكوڵی هەیە لەوەی كە كێ ببێتە خاوەنی چارەسەری پرسی كورد، پەكەكە یان هەدەپە یان پارتی دادو گەشە پێدان،یاخود ئەوروپاو خۆر ئاوا،كەبێگومان هەمویان دەتوانن نەك لایەنێكیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست