مالكیى، تالیب نەقیبى هاوكێشە سیاسییەكانى ئێران و خۆرئاوا
Monday, 11/06/2012, 12:00
تالیب نەقیب لەسەروبەندى دامەزراندنى ئێراقى عەرەبیدا دۆراندى، تەنها جیاوازى نێوان تالیب نەقیبى ئەوێو مالیكى ئێستا دەگەرێتەوە بۆ زەمەنو تەمەن، تالیب پیر بوو، مالكى گەنج.. وەلێ لە جیهانبینى سیاسی ئەمرۆدا تەمەن چ رۆلێك نابینێت، نە مالكیى پیاوێكى ئاینى سەر راستە نە تالیب نەقیبیش پیاوێكى ئاینى سەر راستو دروست. ئەمەریكا ئەمرۆ هێزى سەرەكىو دوێنێ بەریتانیا هێزى سەرەكى بوو. پێمان وایە وەك چۆن ئێران نەیتوانى فریاد رەسى تالیب بوو، بەو جۆرەش ناتوانێت فریاد رەسى مالكى بێتن هەمیشە لە عیراقى عەرەبیدا خۆرئاوا پشكى شێرو ئێران پشكى خەت بووە. دەبیت سوننیەكان بگەرین بۆ بەدیلێك كە ئەمریكا قبوڵیەتى نەك ئێران. چونكە ئێران لە ئەمرۆدا مەچەكى بەهێزى پشێویەكانە نەك مەچەكى بەهێزى چارەنووسى داهاتوو. مالكى پەتى دەسەڵاتى كورتە. وەلێ گەمەكە بە كورد كرا. كورد ئەم پشكەى گۆڕینى مالكى بەركەوت بەبێئەوەى بستێك قازانج بەبیرى نەتەوەى كورد ببینێت.بەڵام دەكرێت بڵێن سالح موتلەك یان عەلاوى یان سەرۆكى پەرلەمانى سونى مەزهەب قازانجى كرد وەلێ هیچ قازانجى نەكرد. ئێمە نازانین كوردلەبەرامبەر پشێوى ئێراقدا چ قازانجێ دەكات. تۆ بڵیت سالح موتلەك یان جەعفەرى یان تەنانەت كوردێكیش سەرۆك وەزیران بێت كار لە هاوكیشە سیاسییەكان بكات. بێگومان نەخێر.بەهەرحاڵ هەموو دەزانین ئێراق وڵاتێكى مەنگۆلى ناجێگیرە هەمیشە هاوكێشە دەرەكییەكان لەسەروى هاوكێشە ناوخۆییەكانەوە بوون. هەمیشە ئێران دەنگى زلو خۆرئاوا خاوەنى كێشەكە بووە. مالكى تەنها رەقەمێكى سیراعەكانەو رەنگە لە ئێستادا كەسێكى تر زاڵو ملهوڕى گرفتەكان بێت. دوواجار دەڵین ئەمڕۆ خۆرئاوا دەتوانێت كەسى یەكەم لە ئێراقدا دیارى بكات ئەمریكا راستە هێزى مرۆى نەماوە لە ئێراقدا بەڵام هێزى لۆژیكىو رۆحى ماوە لە عێراقدا ماوە كەرەنگە كوردان بە بێئاگاى رۆڵى خۆرئاوا بگرنە ئەەستۆ لە ئێراقدا و بارزانى ئەو پشكەى بەركەوتبێت.دواجار ماوەتەوە بڵێین وەك چۆن تالب نەقیب خۆرئاوا كوشتىوئێران دادى نەدا بەو جۆرەش مالكى دەمرێ و ئێران دادى نادا هاوكێشەكەیش بەكورد چارەسەر دەكرێت كە بڵێین سفر بەدەستەوە بۆ كوردان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست