کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایندەى ئێراق لەبەردەم خەونۆچكەى مەزهەب و فاشیزمدا

Friday, 01/08/2014, 12:00


هەرگیز ئێمە هێزێك شك نابەین بەماناى وشە بیر لە چارەنووسى شارستانیانە و دیموكراسیانەى ئێراقیەكان بكاتەوە، چارەنووسێك كە بەدەر بێت لە سیحرى چەندین ساڵەى مەزهەب و ناسیۆنالیستەكانى ئێراق، هەركات ئێراقییەكان لە چنگى مەزهەب رزگاریان بێت ، دەكەونە مەتەرێزى قەومىو قەوامەكانى فاشیزمەوە. ئەمەش سروشتێكە، لە ئەزەلەوە ئێراقیەكانی تێى كەوتوون. هەر بۆیە لە تازەترین هەڵبژاردنەكانى ئەم جارەدا ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە كە بەڵێ پێكهاتەى لیستە سەركەوتنەكانى هەڵبژاردن لە ئێراقدا پێكهاتەیەكن كە لەلایەكەوە مەزهەبو شیعە گەرایى دەیجوڵێنێت، لەلایە كیشەوە نەتەوەو نەتەوەخوازى هەوێنى كۆبونەوەى دەنگەكانیەتى. ئەم نەزمە لە ئەدەبیاتى ئێراقیە كاندا تازە نیەو دێرینە، هەر بۆیە ئەمرۆش لیستى متحدون وەك شونایى سونیەكانو هاوپەیمانى كوردستانى وەك كوردو هاوپەیمانى نیشتمانى وەك مەزهەبگەرا هەرێمیەكانى ئێرانو دەوڵەتى یاسا وەك مەزهەب گەرا كانى عەرەب خۆى نومایان دەكات. هەرگیز ئێراق ناتوانێت لە چاڵى ئەو جەهەنەمە بێتە دەرەوە كە ناوى لێنراوە جەنگى تایفەو قەومەكانى ئێراق. ئەمرۆ ئێراق لە حەوشەى فەوزایەكدایە كە بۆنو بەرامەى فاشیزمو دۆگماتیزمى مەزهەب دەیجوڵێنێت. هەر بۆیە ئەگەر عەرەبێكى سونى بەرژەوەندىو عەدالەت لە دەوڵەتى یاسادا ببینێتەوە قەت مل نادا بۆ ئەو لیستە، یاخۆ ئەگەر كوردێك بوونى خۆىو نەتەوەكەى لە لیستى ئێراقیەدا ببینێتەوە قەت مل نادات بۆ ئەو لیستە یاخۆ ئەگەر عەرەبێك بوونى خۆى لە لیستى كوردیدا ببینێتەوە قەت مل نادا بۆ كورد، ئەمەش ماناو مەفهومى كۆنخوازىو دەمارگیرىو نیپۆتیزمى ئاینە لەناو نەتەوەكانى ئێراقدا . لەبەر ئەوە تا ئێراقییەكان بەم لۆژیكەوە بیر بكەنەوە ناگەنە دەرویەك كە ژیانى دیموكراسیانە راپێچیان بكات. هەر بۆیە پێمان وایە ئایندەى ئێراق تاریكە لە ناو خەردەلى خزمایەتىو نەتەوایەتىو مە زهەب گەراكاندا، ئایندەى خەڵكى ئێراق دوورە لە هێماكانى مەدەنیەتو دیموكراسىو خۆرئاوا ژیانى هاوبەش. لە بەر ئەوە دەكرێت بڵێین ئێراق سیمبوڵى نەتەوە سەردەستەكانو بۆرجوا كۆنخوازەكانو سەرمایەدارە ملهورەكانى رابردووە. ئێراق زۆنگاوى جەهلى چڵێسە سەركەشەكانى شەهوەتو شەهامەتە بەزیوەكانى ئەمرۆى دنیاى عەرەبە كە كوردیشى گرتووەتەوە. ئەو ئازایەتیەى رۆژهەڵاتناسەكان لە ئەزمونو رابردووى كوردا باسى دەكەن ئیتر باوى نامێنێتو كۆتایى دێت. ئیتر كورد نەتەوەیەكە چاوى لەمو ئەوەو قەت ناگاتە ساحلێكى خەونە رزیوەكانى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە