بۆچی بوتی تیرۆر كرا؟ ئایا بەراستی بەتەقینەوە كوژراوە؟
Monday, 25/03/2013, 12:00
دكتۆر موفق السباعی
بەكورتی ئەوەی ئێستە دەبینرێت لە سوریا لەمافیاكانی ئەسەد و هاوكارانیان لە مافیاكانی ئیقلیمی و جیهانی ،لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ كوشتن و برین وكاول كاری و درێژ كردنەوەی تەمەنی ئەسەد و مافیاكانی
وەك هەموولایەك دەزانن هیچ شتێك هێڵی سورنیە یان هیچ شتێك نیە لای ئەوان كەرێگە پێنەدراو بێت كەرێگر بێت لەبەردەم شەبیحەكانی ئەسەددا تائەنجامی بدەن لەكوشتن و تاڵان و برین و تۆقاندن،بەرامبەر بە گەل و وڵاتی خۆی كە پێم وایە هیچ كەسێكی تر لەم سەرزەویەدا جورئەتی ئەوەناكات كاری لەوجۆرە بەرامبەر بەهاووڵاتیان ئەنجام بدات،
ئەوەی جێگەی داخ و حەسرەتە بەراستی ئەوەیە كە ئەمەنزیكەی 40ساڵە ئەم رژێمە بەشێوەیەكی بەرنامەبۆ دارێژراو خەریكی زوڵم و زۆرو چەوساندنەوەی گەلی سوریایە بەجۆرێك كەهیچ تاكێك لەووڵاتەدا ناتوانێت بەئازادی بیربكاتەوەو بژیلەژێرزوڵمی ئەم تاوانبارانەدا!!!!
ئەوەی مایەیە سەرسورمانە ئەوەیە كە سوپای ئازاد و شۆرشگێران هەریەكەیان لەهەوڵی ئەوەدان كەئەو تاوانەلەخۆی دوور بخاتەوەو خۆی بیچبەری بكات لە تیرۆركردنی دمتۆر محمدسعید رەمەزان بوتی دا بۆیە پێویستە لەسەر هەموولایەك كەبەبێ دوودڵی و رارای كە بۆ هەموولایەكی روونبكەنەوەو رایبگەیەنن كە ئەوەی بەم كارە قێزەونەهەستاوە دارو دەستەكەی ئەسەدە چونكەتەنها ئەم جۆرەكارانە لەوان دەوەشێتەوەوپێویست بوەناكات شۆرشگێران و سوپای ئازاد بەیان نامە دەربكەن و بۆ بێتاوانی خۆیان.
چونكە نەفی كردنی ئەو كارە گومان درووست دەكات لای جەماوەر و رای گشتی
لێرەدا پرسیارێك دێتەئاراوە ئایا بەراستی بوتی كوژراوە؟لەناو مزەوتدا كوژراوە؟ئەوەی جێگەی گومانە ئەوەیە ئەووێنانەی كەلە تۆری ئەنتەرنێتدا بڵاو كراونەتەوە و لە تەلەفزیۆنی ئەسەدەوە نیشان دراون لاشەی بوتی تێدا بەدی ناكرێت
ئەی بوتی كوا؟ چۆن وون بوو؟ مەبەست لە ون بون و دیارنەمانی چی یە؟ ئایا لاشەكەی تەبەخوری كرد و بەهەوادا چوو،ئایا لاشەكەی سوتاوە،یان بەرز بوووەتەوەبۆ ئاسمان،ئەی توایەوە یان.....یان.....؟؟
تائێستاش ئەم پرسیارانە و دەیان پرسیاری تر بێ وەڵام ماونەتەوە
لەگەڵ ئەمەشدا وێنەی ناو مزگەوتەكە ئەوە نیشان دەدەن كە لەتەقینەوە ناچێت یان لەكردەیەكی خۆكوژی ناچێت،چونكە دارو دیوارەكەی وەك خۆی ماوەوتێك نەچووە كەئەمانە هەمووی جێی گومانن
ئایا ئەمەتاچەند لۆژیكیە كەكاتێك تەقینەوەیەك دەبێت دارو دیواری باڵەخانەكان دەروخێن و دیچنە خوارەوە كەچی ئەم تەقینەوەیەی ناومزگەوت هیچ شتێكی نروخاندووە؟ ئەی دەپرسین كێ دكتۆر بوتی كوشت؟
لێرەدا تەنها دووگریمانەهەیەو نابن بەسیان
كەیەكەمیان ئەوەیە كە دكتۆر بوتی لەجێگەیەكی تر كوژراوە لەبەر ئەوەی رەتیكردوەتەوە واژۆی فەتوای حەسونیە بكات یان لەوانەیە هەندێ تێبینی لەسەر هەبوبێت،یان بێزار بوبێت لەوهەموو زوڵم و زۆرەی كەلەسەرخاكی وڵاتەكەی روودەدات یان لەترساون لەوەی كەبەشێوەیەكی رەها وەلائی بۆ دەسەڵاتەكەی ئەسەدنەماوەو ترساون لەوەی لەرژێم هەڵگەرێتەوەكەئەمەش گورزێكی كوشندەدەبوو بۆ رژێمەكەی ئەسەد كەزۆر كار یگەرتردەبێتلە كودەتاكەی ریازحجاب بۆیە بەپێویستیان زانی كە خۆیانی لێ رزگار بكەن و چاوەری رۆژی 5 شەممە نەكەن كەبەهەمیشەی ئامادەدەبووو لەمزگەوتدابۆیە كوشتیان یان......هتد
یان ئەوەتا نەیان ویست كاتی زیاتر بەفیرۆ بدەن بۆیە بیریان لە كوشتنی كردەوە لەناو مزەوتدا بێت بۆ ئەوان باشترەو دەنگدانەوەی زیاتری دەبێت یان لەلایەن یەكێك لە راوێژكارانانەوە پێشنیاری ئەوەیان بۆ كراوە بۆئەوەی ئەوتەقینەوەیە بكەن لەوكات و ساتەدا كە وانەی گشتی هەبووە و بیخاتە ئەستۆی شۆرش گێران؟
گریمانەی دووەم ئەوەیە كەدكتۆر بوتی پێشتر مردبێت بەمردنێكی ئاسایی و بیانەوێت مردنەكەی بقۆزنەوە بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان،بەڵام دەبێت چ مەبەست و ئامانجێكیان هەبێت؟
1-ئەگەر گریمانەی یەكەم وەربگرین ویستویانە لەكۆڵی خۆیانی بكەنەوە پێش ئەوەی لەرژێمەكەی ئەسەدهەڵگەرێتەوە.
2- ئەگەر گریمانەی دووەم وەربگرین دەبینین یان یەكەم بێت مەبەستیان ئەوەیە كەشۆرش گێرانی پێ تاوانبار بكەن و كەسایەتی یان بشێوێنن
3- وەرگرتنی هەڵوێست بەرامبەر بە شۆرشگێران و دروست كردنی دووبەرەكی و ناكۆكی لەنێوان ریزی شۆرشگێراندا و دابەزاندنی ورەییان هاندانی گەل دژی شۆرشگێران،بەومەبەستەی كەدكتۆر بوتی دوژمنی ئەوانەو دۆستی ئەسەدە،لەهیچ شوێن و كاتێكیشدا كەس دۆستی خۆی ناكوژێت ،بەڵگەش بۆ ئەم قسەیە ئەوەیە كاتێك ئەسەد سەردانی یەكێك لەقوتابخانەكانی كرد ئەوراستیەی دووپات كردەوە بۆ بەرزكردنەوەی ورەی دارودەستەكەی خۆی بۆیە بەدایدا ئەم كارە قێزەونە روویدا بەمەبەستی دابەزاندنی ورەی ئۆپۆزسیۆن و دروست كردنی ناكۆكی لەنێوانیانداو سەرقاڵ كردنیان بە نەفی كردنی یان تەئكیدكردنەوەی ئەوكارە.
4-راكێشانی سەرنجی رای نێودەوڵەتی و جیهانی عەربی لەسەر شۆرشگێران و چەواشە كردنیان و فێڵكردن لێیان و ترسان لەشۆرشگێران،بەتایبەتی بەرەی (نوسرە)كەبەتایبەتی تاوانباریان دەكات كەئەویش مامۆستاكەی ئۆبامایە،بۆیە وا گومان دەبات كەئەم تاوانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی ئەسەد و كۆكردنەوەی پاڵپشتی بۆخۆی و دەسەڵاتەكەی بۆمانەوەی لەدەسەڵات و رزگاربون لە بەرەی(نوسرە) چونكە ئەم بەرەیە دوژمنی هاوبەشی هەموو مافیاكانی جیهانە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست