كەناڵە ئاسمانیەكانى كوردستان سەكۆیەك بۆ ناوچە گەرێتی
Wednesday, 21/04/2010, 12:00
لەدواى ڕاپەڕینى خەڵكى كوردستان ئازادیەكى زۆرباش ڕەخسا بۆسەرجەم چین و توێژەكانى خەڵكى بەتایبەت بوارى ڕاگەیاندن بەبینرا و بیستراو سەرجەم بوارەكانى ترەوە كەهەریەكەیان بەناوێكە بەڵام بەڵام لەكۆتایى هەرناوێكیاندا وشەى كوردستانى پێوەیبە لەم ساڵانەدا كەئەم هەموو كەناڵە بەم ناوە پیرۆزە لەسەر ئەم خاكەپیرۆزە كەخوێنى خەڵكى پێوەیە ئەو ناوەى كەئەم كەناڵانە لەخۆیان ناوە . بەڵام تائێستابەبێ جیاوازى لەنێوان خەڵكدا كاریان نەكردووە هەر بۆنمونە ئەم چەند ساڵەى ڕابردوو بهێننە پێش چاوى خۆتان . لەسەرجەم جەژنەئاینى و نیشتیمانیەكاندا . هەندێكیان بەشان و باڵى هەولێرى پایتەخت و هەندێكیان بەشان و باڵى شارى سلێمانیدا هەڵدەدەن و هەردەم خۆشى و شادى ئەدوو شارەلەشاشەكانیانەوە دەگوازنەوە تۆبلێى شاروشارۆچكەكانى تربن خۆئەگەر وانیە بۆڕۆژێك نەبوو یەكێك لەكەناڵانە جەژن و خۆشى قەزایەك یان ناحیەیەك بگوازنەوە خۆ بەزمانى خۆیان وتەى خۆیان ئەوانیش خەڵكى قارەمان و دلسۆزن بۆلەكاتى هەڵبژاردنەكاندا سەرجەم گوند و شوێن دوردەستەكان بەسەر دەكەنەوە و بەخەڵكى دڵسۆزیان دەزانن . ئەى بۆنمونە بۆلە شازدەى سێى هەموو ساڵێكدا سەرى قەبری هەڵەبجەى دایكى كوردستان هەڵدەدەنەوە بەموڵكى خۆیانیان دەزانن ئەى بۆلەیادى ئەنفالە جەرگ بڕەكاندا بۆپڕكردنەوەى كاتى خۆیان بەشان و باڵى گەرمیان و كوێستاندا هەڵدەدەن . باشە بۆئەم جیاوازیە ؟ لەكۆتایدا بڵێن توخوا بازرگانى كردن بەسەر كارەساتە جەرگ بڕاوەكانى ئەم گەلە بەش مەینەتەوە دەبا ئەو كەناڵانەى بەناوى پیرۆزى كوردستانەوە پەخش دەكەن تۆزێك ناوچە گەریەتیو جیاوازى ئەم شارو ئەو شار نەكەن و بەویژدانەوە ئەو ئەمانەتە بگەیەننە شوێنى خۆى...........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست