کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵەبجە لەنێوان دووبەرداشی سیاسی هەرێم و ناوەنددا

Saturday, 15/03/2014, 12:00




ماوەیەكە حكومەتی هەرێم بە قەیرانی ترین ڕۆژگارەكانی تەمەنیدا گوزرەر دەكات بە شێوەیەك هیچ حكومەتێك قەیرانی سیاسی و ئابووری وای بەخۆیەوە نەدیبێت و كارو بارەكانی گەیشتبنە ڕادەیەك كە تەنها كەسێك لە دانیشتوانەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەو حكومەتە بڕوایان بە هیچ بەڵێنێكی ئەو دەسەڵاتەی خۆیان نەمابێت تەنها ڕێگایەكیش بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی دەسەڵات و داواكاریان بۆ بەجێهێنانی خواست و مافەكانیان، بریتی بێت لە خۆ نیشاندان لەبەردەم دەسەڵاتدا .
زۆرجاریش ئەو خۆپیشاندانانە بۆنەتە هۆیەكی زۆر حەریج و نیگەران كەر بۆ ئەو كاربەدەستانە یان ئەوەتا شوێنی كارەكانی خۆیانیان بەجێ هێشتووە یان ئەوەتا بەدرۆكردن لەبەردم خۆپیشاندەراندا خۆیان لە ڕووبەڕوو بوونەوە پاراستووە یان هەندێ جاریش كە جێگای خۆ شاردنەوەیان نەبووە بە چەند بەڵێنێكی درۆ هەست و سۆزی خۆپیشاندەرانیان بۆ ماوەیەكی زەمەنی كورت هێور كردۆتەوە . بەڵام نە خۆشاردنەوەی بەرپرسان و نەقەدەغەكردن و نە پەیمانی درۆ نەبوونەتە هۆیەك بۆ پاراستنی سومعەو كەسایەتی حكومەت.
ئەوشمان لەبیر نەچێت كە ئەو خۆپیشاندانانەش بێ توندو تیژی نەبووەو ئەوەتا دانیشتوانی سیدسادق بۆ بەجێ هێنانی خواستی خۆیان ڕووبەڕووی دەسەڵات بوونەوەو خۆپیشاندانەكەش شەهیدێك وچەند برینداری لێكەوتەوەو چەندین دام و دەزگای حكومی و مەدەنی بەرد باران كران و لە هەڵەبجەش لە 2-3-2014 دا وەك ئاگادار كردنەوەی دەسەڵاتی ناوەند و هەرێم خۆپیشاندانێك سازكرا و بەیان نامەی نارەزای لە دژی ئەوبەڵێنە درۆیینانەی كەبەخەڵكی شارەكەدرابوون ئاراستەی هەردوولا و رای گشتی كرا.
ئیتر ئەمە باسی خۆپیشاندانی ناوەندە زانستیەكانی كوردستان ناكرێت كەقوتابیانی زانكۆكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆكیشی گرتەوەو خۆێندكارانیش بۆ گوزارش كردن لە خواستە ڕەواكانیان بۆ ماوەیەكی دورو درێژ خۆپیشاندانیان كردووە یاوەكو مانیان گرتووەو هۆڵەكانی خوێندنیان بەجێ هێشتووە . سەرەڕای ئەمەنەش گەیاندنی داواكانی دانیشتوانی هەڵەبجە لەلایەن نوێنەرانی كوردەوە بە دەسەڵاتی ناوەند و ئەوەش ئاشكرایە سەرانی حكومەتی ناوەندی تەواوی هەردەست وەردانێكی حكومەتی هەرێم لە كاروباری ئەو بەڵینانەی كە حكومەتی ناوەندی داویەتی بەدانیشتوانی هەڵەبجە ئیدانە دەكات و دەیداتە دوواوە،لەم بارودۆخەدا خوێندنەوەیەكی تایبەتی خۆی هەیە دەبوو پێش گەرانەوەی ئەو نوێنەرانە هەندێ لە كاربەدەستانی حكومەتی هەرێم وەك سرینی ئاوی دەم وچاویان، بڕیاری دەست لەكار كێشانەوەی خۆیانیان ڕابگەیاندایە . لەبەر ئەوەی ئەم ڕۆشن بیری دەسەڵاتە هێشتا لای ئێمە چەكەرەی نەكردووە ، بەدەست هێنانی ئەو پۆستانەو داگیر كردنیان شەرێكی هێمنانەی دەوەن بەئاشیان لەسەر كراوە ، كاربەدەستان بەدەم قاقاوە پێشوازیان لەم سەردانە كرد. ئەگەر ئەو بەرپرسانە بەخۆیان زانیبێت یان نا ئەم سەردانە ماناو مەدلولێكی سیاسی خراپی بۆ ئەوان بەجێ هێشووە ، وەك خۆیان ناویان لێ ناوە زمانی سەردەم و شێوازی سەردەم . دانیشتوانی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور باش دەزانن ئابەو شێوازە خەنجەرێكیان لەپشتی ئەو دەسەڵاتە دا كە چەندین ساڵە كارو كاسپی بەسەر ئەو دانیشتوانەوە دەكات . یەكێك لەبەر پرسانی ئەو حیزبە دەسەڵات دارانە بەخەڵكی هەڵەبجەی وتبوو " ئێوە نابێت هەندی مافی خۆتان هەیە داوای بكەن چونكە ئێمە ڕێگا نادەین كە ناوی هەڵەبجە بكەوێتەوە نێو ناوانەوە ، ئێمە لەمەقبەرەیەك زیاتر سەیری شارەكەتان ناكەین"
بەهەرحاڵ ئەم جارەش دانیشتوانی هەڵەبجە ئەمسەردانانەیی دەسەڵاتدارانی كوردو پشت گوێ خستنی كەیسی بە پارێزگا بونی هەڵەبجە و گرنگی دان بەبەرژەوەندی حزبی و كەسی ،دووبارەچۆن ساڵانە فاتیحایەكی ناڕەوانیان لەسەر ئەو مەقبەرەیەی كە خۆیان ناویان لێ نابوو دەخوێند ، ، كەواتە حكومەتەكەی هەرێم بریتیە لە قەوارەیەكی پارە پەیداكردن وبەس و هەلومەرجی بەحكومەت بوونی لەدەست داوە.هەرچەند من دڵنیاشم زۆرێك لەو بەڵینانەی كە حكومەتی ناوەند داونی بەخەڵكی هەڵەبجە لەلایەن ئەو دەسەڵاتەی حیزبەكانی هەرێمەوە پوچەڵ دەكرێنەوە بەڵام ئەمانە نابنە هۆیەك بۆ سارێژ كردنی ئەو برینەی كە هەڵەبجە لەجەستەی ئەو بەرپرسانەی دروست كردووە و ڕەنگە ڕۆژانی داهاتووش لەڕێگای سندوقەكانی دەنگ دانیشەوە برینی زیاتر لەو جەستەیە دروست بكەن تاوەكو كۆتا فاتیحەی لەسەر دەخوێنن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە