کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەرۆز ئاگرێكى كوژاوە لە مێژووى كورد دا

Friday, 19/03/2010, 12:00


لەم رۆژانەدا نەتەوە یەكگرتووەكان لە رشتەى فەرهەنگو كلتووردا دانیان نا بەبۆنەى نەورۆزدا وەك بۆنەیەكى فەرمى گەلانى ئارى كە ئێرانییەكان خاوەنى ئەو بۆنەن بەداخەوە ناوى كورد لە گۆڕێدا نەبوو.

نەورۆز لە مێژووى كووردا وەك بۆنەیەكى فەرمى نەناسراوە، ئاخر تاكو ئێستاش لە سەنتەرە ئەكادیمىو زانستییەكاندا وەك بۆنەیەكى ساغكراوەى مێژوویى لەچوارچێوەى چیرۆك یاخۆ داستان یان بابەتە كانى پەخشانو ئەفسانە نەهاتووەتە دەرەوە، خەڵكى كورد ، تەنانەت خوێندەوارى كورد نازانن نەورۆز راستىو رەهەندەكانى لەكام رەهەندى زانستیدا نومایان بكەنو بدۆزنەوە، ئەم چەمكە نازانن دەلالەتێكى مێژووییە یان سرووشتى، خەڵك نازانن نەورۆز مێژووە یان ئەفسانە، نازانن سەرەتاكەى كامەیەو بۆ هەیە، هەموو ئەمانە شتانێكن لەلاى پاكستانى و ئەڤغانییەك رۆشنن، ئەوان دەزانن نەورۆز بۆنەیەكەو ئەسڵو فەسڵى لە میتۆلۆژیاداو لەنێو سەنتەرە ئەكادیمییەكاندا بەدیكیۆمێنتو بە نەخشى سەر تاتە قورەكان بۆیان سەلماوە نەورۆز چ درامایەكى جدى تایبەتكارى نەتەوەكەیانە. پاكستانیەكانو كشمیریەكان و زۆربەى ئیتنو نەتەوەكانى نیمچەدوورگەى هیندو چینو ئاسیاى دوور دەزانن زمانى نەورۆز چ زمانێكەو زەمانەكەى كەیە، دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو چەمكو چەلە حانێیەدا بكەن كە نەورۆز لەگەڵ خۆیدا هێناویەتى. ئەم زانیاریانە لەسەر نەورۆز لەنێو ئێرانییەكاندا دەگاتە ترۆپكى لووتكە، چونكە ئێرانییەكان نەورۆز بە ترۆپكى حەزە سروشتییو ستراكتورییەكانیان دەزاننو دەزانن پێناسێكى عەقڵانى بۆ ئەو دوونیا لەیاد نەكراوەى رابردوویان بكەن. لەم رۆژانەدا نەتەوە یەكگرتووەكان لە رشتەى فەرهەنگو كلتووردا دانیان نا بەبۆنەى نەورۆزدا وەك بۆنەیەكى فەرمى گەلانى ئارى كە ئێرانییەكان خاوەنى ئەو بۆنەن. لەكاتێكدا ئەم دان پێدانانە هیچ هەوڵێكى دەزگا فەرهەنگىو رووناكبیرییەكانى كوردى تێدا نەبینرا. كوورد ئەگەر نەتەوەیەكەو خۆى بەخاوەنى راستەقینەى نەورۆز دەزانێت بۆچى دەبێت فارسێك یان ئازەرى نەژادێك ئەو بۆنەیە لە ئەدەبیاتو كلتوورى نەتەوەكەیدا بچەسپێنێت، یاخۆ بۆ دەبێت نەورۆز كە خوێنى كورد لە نەسلیدا دەگەڕێت بەوجۆرە دەسەڵاتى سیاسى كورد مامەڵەى لەتەكدا بكات. تاوەكو ئێستا كامەیە لێكۆڵینەوەیەكى زانستى لەسەر كورداندنى نەورۆز ؟ تاوەكو ئێستا كوا مەوسوعە یەكى پرۆفیشناڵ لەسەر ئەداى زیندووكردنەوەى نەورۆز، ئەم یادەوەرییە یادكردنەوەى سروشتە هەروەك یابانییەك پی َناسەى دەكات یان یان بۆنەیەكى ئەفساناوى وەك ئەوەى ئێرانییەك دەیباتەوە بۆ ماجەراكانى دەماوەند، ئایا نەوزرۆز ئەفسانەیە هەروەكو ئازەرێك وەك حیكایەت دەیگێرێتەوە؟یان رووداوێكى واقیعى هەروەك پشتۆنەكانى ئەڤغان ئیمانیان پێیەتى. تاوەك ئێستاش نەورۆز لە زیهنى كورداندا ئاگرێكى ساردوو كوژاوەیە. نەورۆز تاوەكو ئێستاش لە كوردستاندا جەنگى ئایدۆلۆژیاى پێدەكرێت. چونكە هەندێ كەس لەلایەكەوە خۆیان لە وشەكە لادەدەنو لەلایەكەوە دژایەتى دەكەن و بە حەرامى دەزانن. یاخۆ عەلمانییەكان نازانن نەورۆز جەژنە یان مێژوو ئەفسانەیە یان كەڵچەر. زانكۆكان نازانن لەچ بەشێكدا رێگەى بكەنەوە. ئەم ئاگرە گەر وابروات بڕناكاتو وەك نەوتەكەى كەركووك ناتوانیین گڕەكەى بۆ خۆمان بەكاربهێنیین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە