دەست تێوەردانى حیزب لەدادگا
Monday, 18/05/2009, 12:00
لە ساڵانى حەفتاكان دوو پێشمەرگە لەگەڵاڵە لەسەر بەدالەى كاریان دەكرد ئەو دوو پێشمەرگەیە ئێوارەیەك حەزیان لەمەى خواردنەوە كردبوو . یەكێك لەمنداڵەكانى گەڵالە دەنێرن بۆ ئەوەى ئارەقیان بۆ بكڕێ و بۆیان بباتە ئەو شوێنەى كە دوو پێشمەرگەكە لێى دادەنیشتن منداڵەدامەوەكە ئارەقەكە دەكڕێ وبۆیان دەباتە لاى ئەو دوو پێشمەرگەیە . ئەوانیش منداڵەكە دادەنیشێنن و مەزەی لەگەڵیان دەخوارد دواى ماوەیەكى كورت هەردوو پێشمەرگەكە سەرخۆش دەبن و بەزۆر كارى سێكسى لەگەڵ دەكەن لەگەڵ ئەو منداڵە پاكە هەر دواى كارەكەیان منداڵەكە ئەكوژن ولاشەكەى فڕێیدەدەنە ناوچەمێك نزیكى خۆیان لەدوایدا دەگەڕێنەوە شوێنى كار كردنەكەیان كە بەدالەكەبوو شەوو ڕۆژ كەس وكارى ئەو منداڵە بەدواى چارە نووسى منداڵەكەیاندا دەگەڕان نەیان دەزانى چى بەسەر هاتووە پاش ماوەیەكى كورت سەرئەنجامى ئاشكرابوو كە ئەودوو پێشمەرگەیە ئەوتاوانەیان كردبوو بەم كارەىان زانى بۆچەند ڕۆژێك دواتر هەردوو تاوانبارى دایە دەست دادگاى شۆڕش پاش ماوەیەك هەموو خەڵكى گەڵاڵە كۆدەكەنەوەو لەژێر پردى گەڵاڵە هەردوو تاوانبار گوللە باران كران .
من لێرەوە دەپرسم لەحكومەتى هەرێم وكاك كۆسرەت بەتایبەتى حاكم هیمداد كەئەڵێ مقدم فەرهاد خزمى منە بۆیەلەدۆسیەكەى ناپێچمەوە !! لەكۆیە مقدم فەرهاد منداڵێكى هەرزەكارى بەتۆمەتى دزى كردن دەستگیر كردبوو دواى ماوەیەك كەبۆیان دەركەوت كەمنداڵەكە بێتاوانەو دز نەبووە ئازاد كرا . ئەومنداڵە دەگێڕێتەوە (كە مقدم فەرهادو چەند ئەفسەرێك مۆلیدەى كارەبایان پێدەكرد بۆ ئەوەى لەكاتى ئەشكەنجەدانم ئەگەر هاوار بكەم كەس گوێى لەهاوارەكەم نەبێ وە دەڵێ بەسۆندە لەژێر پێیان دەدام وئاوى ساردیان پێدادەكردم وبتڵیان پێهەڵدەگرتم !!) هەروەها منداڵەكە دەڵێ (دەرمانى بێ هۆشیان دەدامێ وكارى سێكسیان لەگەڵ دەكردم) . ئەبێ مقدم فەرهاد چەند منداڵى ترى بەم شێوەیە ئازار دابێ وئەم كارە نامرۆڤانەى لەگەڵدا كردبن ؟؟؟!!!! لەوانەیە زۆربەیان لەبەر شەرەف بردنیان نەتوانن باسى بكەن ! بۆیە من لەكاك كۆسرەت دەپرسم بۆ مقدم فەرهادو ئەوچەند ئەفسەرە نادەى بەدادگا تاكو بەسزاى خۆیان بگەن لەكاتێكدا لەزۆربەى میدیاكانمان باس لەمافى مرۆڤ ومافى منداڵ دەكەن ئایا ئەم باسانە هەموو قسەو باسى بریقەدارنین ؟خەڵكى پێ چەواشەدەكەن ! ئاخۆ مافى مرۆڤ لەكوێ خەوتبێ !! ئەى مافى منداڵان ومنداڵپارێزى بۆ بێدەنگن لەم كارانەى كە دەرهەق بە منداڵى بێتاوان دەكرێ
خۆ کوڕانی مهلامستهفای خیانهتکاریش زۆر له پیاوهکانی جهلال و کۆسرهت کاری دژی مرۆڤایهتیان کردووه و دادگاش هیج رۆڵی نهدیوه ئهویش دیاره حزب و بنهماڵه لهسهرووی ههموو شتێکهوهیه !.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست