بانگەوازیک له گروپی گه‌نجانی توره‌ی هه‌ولێر بۆ خۆبیشاندانە چاوەروان کراوەکەی 15/7

Sunday, 10/07/2011, 12:00





ھاولاتیانی بەڕێز کەس وکاری سەربەرزی شەھیدان خوێندنكاران ماموستایان ملا به ریزەكان كاسبكاران و خەلكى ستەمدیدەو بەشخوراوى كوردستان
دوای ئەوەی مەترسی خۆمان راگەیاند لە کۆبوونەوەکانی دەستەڵات و ئۆبۆزسیۆن کە تەنھا مەبەست لیی کات کوشتن بێت سەر ئەنجام وای لیھات و ھیچ دەر ئەنجامیکی ئیجابیمان لە و کۆبونەوانەدا نەبینی ھەر وەک پێشوتریش لەکاتی خۆماندا بەیاننامەمان بڵاو کردەوە کە ئیمە ئەو کۆبونەوانە بەشتیکی ئیجابی نابینین چونکە ئیمە لە ئەزموونی میسر و لیبیا و تونسەوە فیربووین کە دانوستان لەکەل رژیمە دیکتاتنۆرەکاندا جگە لە کات کوشتن بە شتیکی تری نابینین
بۆیە داوا لە ھاولاتیان دەکەین کە ئامادە بن بۆ خۆبیشاندانە جەماوەریەکەی ٧/١٥ کە بەشێوەیەکی ئاشتیانە دەکریت
وەداواش لە ھەرسێ لایەنی گۆران و یەکگرتوو و کۆمەڵ دەکەین پێش ئەم بەروارە خۆیان یەکلا بکەنەوە ئاخۆ بشتگیری لە خۆبیشاندانیکی وەھا دەکەن یان نا ئەگەر ھاتو ئامادەییان نەبوو بەدڵنیاییەوە ھیج جیاوازیەک لە نێوان دەستەڵات وئەو سێ لایەنەدا ناکەین چونکە ھەر شەقام نوینەرایەتی ئۆبۆزسیۆنی ڕاستەقینە دەکات لە وەھا دۆخێکدا

http://www.facebook.com/home.php?sk=group_159181817470700&ap=1

گروپی گه‌نجانی توره‌ی هه‌ولێر
٩-٧-٢٠١١
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە