کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تا ڕاستیه‌کان ون نه‌بن ڕای گشتی چه‌واشه‌ نه‌کرێت...!

Tuesday, 02/03/2010, 12:00


وابزانم زۆرێک له‌ خه‌ڵکی شاری سلێمانی ئه‌و کێشه‌یه‌ی نێوان مه‌ڵبه‌ندی (ی . ن . ک) به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی فریاکه‌وتنی بیستووه‌ که‌ چۆن پیاوه‌کانی نا (ئازاد) جێگر مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ و سوکایه‌تیه‌کی زۆریان به‌ ئه‌فسه‌ران و پۆلیسه‌کانیش کردبوو و ته‌قه‌یه‌کی زۆریشیان لێکردبوون که‌ دواجار ئه‌فسه‌رانی مه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو لێیان دێنه‌ ده‌ست و فه‌رمان ده‌ده‌ن له‌ به‌رامبه‌ر هێزی نامه‌ردی نایاسایی ده‌ستدرێژکه‌ر ته‌قه‌ بکرێته‌وه‌ ، من پێم خۆشه‌ تیشکێک بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ تا ڕاستیه‌کان ون نه‌بن و وه‌ک ئه‌فسه‌رێک به‌ مافی خۆمی ده‌زانم ده‌کۆکیکاری یاساو سه‌روه‌ری یاسابم ، سه‌ره‌تا نه‌فره‌ت له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی که‌سه‌لێسی سلێمانی که‌ وتبووی ئێوه‌ بۆ وائه‌که‌ن فریاکه‌وتن به‌خوا کورسیه‌که‌م له‌ژێر ده‌رده‌که‌ن !!! ده‌ستخۆشی بۆ (عه‌قید / ئاکۆ) به‌ڕێوه‌به‌ری فریاکه‌وتن که‌ هه‌ر شه‌وی ڕوداوه‌که‌ گه‌یشتبووه‌ مه‌ڵبه‌ند بۆ لای هێرۆ و ئه‌و نامه‌ردیه‌ی بۆ ڕوون کردبوه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی سه‌یر بووه‌ هێرۆ وتبووی ئه‌فسه‌ره‌کانتان سه‌رخۆش بوون هه‌ر بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ (دکتۆر شێرکۆ) ده‌گاته‌ فریاکه‌وتن و به‌و شه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دوور له‌ یاسا و له‌به‌رچاوگرتنی حه‌سانه‌ی ئه‌فسه‌ر پشکنینیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ڵام هیچ ئه‌فسه‌رێک ئه‌وه‌نده‌ بێ ئابڕوو و بێ مسته‌وا نابێت تا له‌ کاتی بینینی ئه‌رکی سه‌ربازیدا بخواته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌فسه‌رانی ئه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ له‌ کۆلیجی تایبه‌تمه‌ند فێری دیسپلینی سه‌ربازی کراون و له‌ کاره‌کانیاندا کارامه‌ن ،کێشه‌که‌ش ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ بووه‌ که‌ قه‌ره‌باڵخی له‌به‌رده‌م ده‌رگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فریاکه‌وتن و هوتاف کێشانی لیستی هاوپه‌یمانی بوبونه‌ هۆی رێگه‌گرتن له‌ کاره‌کانی پۆلیس و ته‌نها پاسه‌وانه‌کان وتبویان کاکه‌ بچنه‌ ئه‌ولاوه‌ لێه‌ر وه‌ستان قه‌ده‌گه‌یه‌ و رێگه‌تان له‌ هاتوچۆی ئوتومبێله‌کانمان گرتووه‌ ئه‌وانیش وتبویان ئێوه‌ خوێڕین (گۆڕانن) هه‌مووتان ئێوه‌ سه‌رخۆشن ، ئه‌وان وه‌ک مه‌سئوله‌ نامه‌رد و دزه‌کان و سه‌گه‌کانیان سه‌رخۆش نین و شه‌وانی سوور به‌سه‌ر نابه‌ن ، شه‌رمه‌زاری بۆ خانمی به‌ناو یه‌که‌می عێراق که‌ بۆته‌ به‌رپرسی ده‌زگایه‌کی بچووکی وه‌ک مه‌ڵبه‌ند و گوێگری خه‌ڵکانی گێل و بچووک ، ده‌بوایه‌ هه‌رگیز رێگه‌ی نه‌دایه‌ یاسا پێشێل بکرێت و هێرش ببرێته‌ سه‌ر ده‌زگایه‌کی حکومی ماندوو و دیاری وه‌ک پۆلیسی فریاکه‌وتن ، له‌عنه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ترسنۆک و بێ هه‌ڵوێست و نامه‌ردی پۆلیسی سلێمانی که‌ له‌ سۆنده‌ هه‌ڵگرێکی ئاگر کوژاندنه‌وه‌وه‌ به‌ (کن فیکون) کرایه‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و دێوه‌زمه‌ به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ران و پۆلیسی قڕبه‌سه‌رو ماندوو ، شیرمه‌زاری بۆ هه‌موو ئه‌و به‌رپرس و مه‌سئولانه‌ی ئه‌رکی پۆلیس به‌ که‌م ده‌زانن و چاویان به‌م ده‌زگایه‌ به‌رایی نایه‌ ، شیرمه‌زاری بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌هۆڵی دیموکراتیه‌ت ده‌کوتن و خۆشیان پێشێلکار وپه‌یڕه‌وانی ڕێبازی توندوو تیژی و دکتاتۆریه‌تن ، نا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی دز و ترسنۆک و بێ مسته‌وا و که‌سه‌لێس .

*چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی توڕه‌ له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ردنی پۆلیسی سلێمانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە