کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌ڵییه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى فریاكه‌وتنى گه‌رمیان

Sunday, 29/07/2012, 12:00






گه‌نده‌ڵى و پۆخڵه‌واتى و بێ سه‌روبه‌رى فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان زۆرن به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رایه‌تى فریاكه‌وتنى گه‌رمیان به‌ته‌واوه‌تى سنورى تێپه‌ڕاندوه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ هیچ سه‌رده‌میكى گه‌نده‌ڵترین حكومه‌تدا نمونه‌ى نه‌بێ بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌ كورتى باسى ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ بكه‌م :
زۆربه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى پۆلیس ده‌وامیان سێ وه‌جبه‌ى پێده‌درێ واتا یه‌ك هه‌فته‌ ده‌وامه‌ و دوو هه‌فته‌ پشوو به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى فریاكه‌وتنى گه‌رمیان یه‌ك به‌ یه‌ك واتا یه‌ك هه‌فته‌ ده‌وام و یه‌كێكیش پشوو سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش پۆلیسه‌كان و پۆلیسه‌كان له‌ بارودۆخیكى زۆر ناله‌باردا ده‌ژین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ى هه‌ڵوێستى نا لۆجیكانه‌ ونامرۆڤانه‌ و مامه‌ڵه‌یه‌كى دڕندانه‌ به‌كاردێنێ به‌رانبه‌ر پۆلیسه‌كان چونكه‌ پشت ئه‌ستووره‌ به‌ عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا و پۆلیسه‌كانى فریاكه‌وتن زۆربه‌یان سه‌ر به‌گۆڕانن بۆیه‌ دژایه‌تیان ده‌كات، ئه‌و پۆلیسانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك تۆقێنراون ناتوانن لێدوان و ده‌نگیان به‌كه‌س بگه‌یه‌نن، یه‌كێكى دیكه‌ له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كان كه‌ به‌ته‌واوى پۆلیسه‌كانى بێزار كردوه‌ وه‌رگرتنى به‌رتیله‌ له‌لایه‌ن پۆلیسیكى مفه‌وه‌زه‌وه‌ له‌به‌شى ئیداره‌ به‌ناوى جه‌لال كه‌ بڕێكى زۆر پاره‌ وه‌رده‌گرى له‌ پۆلیسه‌كان و كارئاسانیان بۆ ده‌كات و مۆڵه‌تیان بۆ وه‌رده‌گرێ ئه‌وه‌شى به‌رتیل نه‌دا زۆر به‌ئه‌سته‌م مۆڵه‌تى پێ ده‌درێ، هه‌روه‌ها كێشه‌ى خوارد و خۆراك له‌م فه‌رمانگه‌یه‌دا بووه‌ته‌ دیارده‌ چونكه‌ ئه‌م خواردنانه‌ له‌لایه‌ن كه‌سیكى ئیداره‌وه‌ به‌ناوى مفه‌وز سامیه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێ ئه‌ویش به‌ پێى میزاج و ئاره‌زووى خۆى پاره‌یه‌كى كه‌م خه‌رج ده‌كات و كام خوراك هه‌رزان و ئیكسپایه‌ر بئ ئه‌وه‌ ده‌كرێ بۆ پۆلیسه‌كان و بڕێكى كه‌م خواردن ده‌دا به‌پۆلیس، ژه‌مى خواردن بۆ 27 نه‌فه‌ر 8000 دینار خه‌رج ده‌كا و له‌به‌رانبه‌ردا 60000 دینار وه‌رده‌گیررێ له‌ پۆلیس كه‌ شایسته‌ى باشترین خواردنه‌ كه‌چى به‌رێوبه‌رایه‌تێكانى دیكه‌ 3000 دینار خه‌رج ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ میوه‌ له‌هه‌ر رۆژیكدا له‌گه‌ڵ خواردنیكى گونجاودا و ئه‌مانه‌ و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش كه‌ ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ چه‌ندین ڕه‌بایه‌ى هه‌یه‌ له‌ناوچه‌ دابڕاوه‌كاندا و ئه‌وانیش له‌بارودۆخێكى زۆر خراپدان له‌ بێ نان و ئاوى و كه‌لوپه‌ل و پێداویستى سه‌ربازى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە