کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وە ڵامێك بۆ ماردین گەر میانى بەڕێز

Tuesday, 12/05/2009, 12:00


پێش هەموو شتێك ئەبێت دەست خۆشى لە كوردستان پۆستى بەڕێز بكرێت كە بووە بە مینبەرێكى ئازاد بۆ سەرجوم نوسەران وە ستایلێكى نوێى ڕاگەیاندنى هەڵبژاردووە كە جێگەى پێزانینە , ئەوەى مەبەستە لێرەدا ڕونكردنەوەیەكە لەسەر ئەو بابەتەى ماردین گەر میانى كە لە سەر بنە ماڵەى حەمەخانى حاجى دارا نوسیویەتى كە بە شێوازێكى دور لە ئەخلاقى ڕۆژنامەوانى هێرشى كردووەتە سەر ئەو بنە ماڵە كە هەر لە خوێندنەوەى بابە تەكەیدا هەست بە ڕقێكى تایبەتى ئەم بەڕێزە ئەكرێت بەرامبەر ئەو بنە ماڵە . بەڕێزم با حەمەخانى حاجى دارا لە ڕێگەى ڕاوا كوژرابێت بەڵام ئەوەش بزانە كە زۆر شەرافەتمەندانە ترە لە كوشتنى زۆرێك لە بەرپرسى تر كە لەڕێگەى دزى و جەردەیدا كوژران و ئێستل بە قارەمانى ئەفسانەیى ناوى ئە برێت . وە ئەوەشت لەبیر بێت كە هەموو كوڕەكانى حەمەخانى حاجى دارا پەروەردەى دەستى ڕەوشتێكى زۆر بەرز ترن كە ئێستە بە درۆو بوختانەكانى تۆ ناشرین بكرێن كە بە تەنها مەرحەبایەك ئەمەت بۆدەر ئەكە وێت . بۆیە نەتپێكاوە ئەگەر ویستبێتت بەدناویان بكەیت بە كۆمەڵێ قسەى درۆو شاخدار   وە سەبارە ت بە پارەشى كە باسى ئەكەیت دیارە جەنابت یان زۆر گێلیت یان خۆت لە گێلى ئەدەیت چونكە ئەوەى ئەو بنە ماڵە بناسێت ئەزانێت كە هەر لە باب و باپیریانەوە تەنانەت پێش دروست بونى (پ.د.ك) خانەوادەیەكى خانەدان و دەوڵمەند بونە . لە بەر ئەوە داخى بێدەسەڵاتى و بەخیلى لە ڕێگەى درۆ كردن و هەڵواسینەوە جگە لەوەى كە ئازارێكى ویژدانیشى دێتە سەر هیچ كە مناكات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە