ڕێکاری ته‌مه‌ن 3 مانگ، له دایانگایه‌کی هۆڵندا په‌پوله‌ی ڕوحی هه‌ڵفڕی!
Wednesday, 18/11/2009, 12:00
هاو سۆزی و هاوده‌ردی خۆمان بۆ به‌ڕێزان خاتون خه‌نده مه‌حه‌مه‌د مه‌ولود و کاک ڕێبوار خه‌سره‌و سوله‌یمان، دایک و باوکی په‌پوله‌ی کۆچکردوو کاکه ڕێکار و ته‌واوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کایه‌ن ده‌ر ده‌بڕین. له خوای مه‌زن و دلۆڤان داواکارین ئارامی به‌دڵی هه‌رقرچاویان بدات و باربوویان بۆ بکاته‌وه.
له‌و بۆنه دڵته‌زێنه‌دا هیوادارین هه‌موو خوشک و برایانی کورد له هۆڵندا به‌گشتی و شاری ئه‌نسخه‌دێی و ده‌وربه‌ری به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌دا هاوسۆز بن،
(خه‌نده‌خان) دایکی ڕێکار ده‌ڵێت: (باوکی ڕێکار مافی په‌نابه‌ری تا ئێستا پێنه‌دراوه. خۆم پاسپۆرتی هۆڵندیم هه‌یه و قوتابی ئم بی ئۆ - به‌شی سکرتێریم، ڕێکاری نۆبهرهمان له به‌رواری 07 ئۆگستوسی 2009 به ته‌ندروستیه‌کی باشه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی هۆڵندی چاوی به دنیا ڕۆشن کرد. له‌به‌رواری 16 نۆڤه‌مبه‌ری 2009 له دایه‌نگایه‌ک له شاری هنگلۆ، به‌بێ هۆی زانراو ماڵ ئاوای لێ‌کردین، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌به‌یانی ئه‌و ڕۆژه کوڕه‌که‌م ته‌ندروستی باش بوو، له دایه‌نگاکه دامنا، خۆشم چوومه ژووری کڵاسی خوێندن که له قاتی سه‌ره‌وه‌ی هه‌مان باڵه‌خانه‌یه. پاش دوو کاتژمێر له‌کاتی پشوودان سه‌یرم کرد مهکتهبهمان شێواوه و پۆلیس و ئهنبۆڵانس له ژووری دایهنگاکهن. دڵم داخورپا، ووتم له‌وانه‌یه منداڵه‌که‌م شتێکی لێ هاتبێ بۆیه به په‌له ڕام کرد به‌ره‌و ژووری دایه‌نگاکه، به‌ڵام پۆلیس چوونه ژووره‌وه‌ی له شوێنه‌که قه‌داغه کرد بوو، بۆیه له خۆمه‌وه که‌وتمه هاوار هاوار. پاشان بۆم ده‌رکه‌وت که ڕێکار مردووه. هه‌ر چه‌نده تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس و پزیشک به‌رده‌وامه به‌ڵام هۆکاری مردنه‌که‌یان به‌ڕه‌سمی پێ ڕانه‌گه‌یاندووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا هۆکاری مردنی کۆرپهڵهکهمان نازانین، پێویستیمان به هاوکاری و ڕێنوێنی یاسایی هه‌موو مرۆڤ دۆستێکه. ئێستا ته‌رمی جگه‌ر گۆشه‌که‌مان له نه‌خۆشخانه‌ی ئهنیسخهدێ یه).
هیوادارین که هه‌ر به‌ڕێزێکتان توانای ڕێنوێنی کردنی هه‌یه با به‌م ئێمایل ئه‌درێس و مۆبایله لوتف بکات:
(
[email protected]) ئێمیل:
مۆبایل: 0611646250
له‌بری کۆمه‌ڵێک بنه‌ماڵه‌ی هاوسۆز له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ڕێکاری په‌پوله
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
هۆڵندا / 18 نۆڤه‌مبه‌ری 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست