کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌که‌م کۆنفڕانسی کورد و دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی، هه‌نگاوی به‌ نێو ده‌وڵه‌تی کردنی کێسه‌کانی گه‌لی کوردستانه ‌‌

Tuesday, 25/05/2010, 12:00


دوێنێ 23-5-2010 یه‌كه‌م كۆنفرانسی (كورد و دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی)
رێكخراوی چاودێری كوردۆساید به‌ هاوكاری وزاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، به‌ به‌شداری پسپۆران و كه‌سایه‌تی و رێكخراوه‌كانی چالاك و تایبه‌تمه‌ند له‌ بواری دادگای نێو ده‌وڵه‌تی و په‌رله‌مانتاران له‌ هۆڵی چوارچرا له‌ شاری هه‌ولێر ساز کرد. شایه‌نی باسا به‌ڕێز محه‌مه‌د پشده‌ری وه‌ک نوێنه‌ری ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ بۆ داکۆکی کردن له‌ شه‌هیدان و قوربانیانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر له‌م کۆنفڕانه‌سه‌دا به‌شداری کرد.
زۆر ده‌مێکه‌ له‌ میدیا کانه‌وه‌ بانگی ده‌سته‌ڵاتی کوردی ده‌که‌ین، بۆ به‌ جه‌ماوه‌ری کردن و به‌ نێو ده‌وڵه‌تی کردنی کێسه‌کانمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌سته‌ڵاتی کوردی تا دوێنێ هه‌موو هیوا و ئاواته‌کانی گه‌لی کوردیان له‌سه‌ر به‌ دیموکڕاتیزه‌کردنی شیعه‌و سونه‌ی عێراق هه‌ڵچنی بوو! جێگای خۆش حاڵیه‌ بێ ئومێد بوونی ئه‌مریکا و ناوه‌نده‌ بڕیار به‌ده‌سته‌کانی دنیا له‌ ڕه‌نێو هاتنی ئه‌و عێراقه‌ی که‌ ساڵه‌های ساڵه‌ به زۆر ده‌پاڵ یه‌کیان په‌ستاوتووه، وای له سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد کرد که‌ که‌مێک به‌ ئاگا بێنه‌وه‌ و چیتر ڕه‌نجی کورد له‌و بواره‌دا به‌ با نه‌ده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌ ڕابردوودا هه‌موو تواناکانی خۆی له‌و بواره‌دا سه‌رف کرد و زۆر هه‌لی زێڕینی له‌ده‌ست دا! به‌ڵام هێشتا زووه‌ بۆ واز هێنان له‌وه‌ی چیتر 10(ی خۆمان پێ له‌ 9 ی خه‌ڵکی که‌متر نه‌بێت. هه‌ست بکه‌ین که ئێمه‌ش به‌شێكین له‌ جیهان.
له‌ تۆ و چاندنی‌ 19 ساڵی ڕابردووی حزبه‌ کوردیه‌کان، له به‌ حزبی کردن و به‌ عێراقی کردنی گه‌لانی کوردستان، له‌ لێکترازان و بچوک کردنه‌وه‌ و پوکانه‌وه‌ میلله‌ته‌که‌مان و کێشه‌ ڕه‌واکه‌ی زیاتر هیچی تری به‌رهه‌م نه‌دا. له گوریس پچڕکێنه‌، ‌ڕق به‌ڕقه‌ و کۆنه‌ قین به‌یه‌کتر ڕشتن، له سپیکردنه‌وه‌ی ڕووی کۆنه‌ مسته‌شار، ئه‌من و ئه‌نفال چیان زیاتر هیچی تر به‌ده‌ست ناهێنن.
بۆ سه‌ده‌مین جار بانگتان ده‌که‌ین که‌ تاکه‌ ڕێگا بۆ ده‌رچوون له‌و ته‌نگه‌به‌ره‌ی میلله‌ته‌که‌مان تێ‌ی که‌وتووه به‌ جه‌ماوه‌ری کردن و به‌ نێو ده‌وڵه‌تی کردنی کێشه‌که‌مانه. ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان کوردستان نابێ چیتر فه‌زای ئازادیان لێ‌ به‌ژه‌هراوی بکرێ. ده‌بێ قه‌زیه‌که‌مان له‌مه‌ودوا ببێته‌ خه‌می سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌ سه‌ربه‌خۆکانی هه‌ڵقوڵاوی ناو هه‌ناوی خه‌ڵکی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئازادانه و بێ سانسۆڕ بانگی کورد به‌ گوێ‌ی جیهان بده‌ن.
سه‌ندیکا و رێکخراوه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان ده‌بێ له‌ ژێر باڵی مه‌کته‌به‌کانی به‌ حزبی کردن بێنه‌ ده‌رێ، ئه‌و جا ده‌توانن ڕه‌سیدی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ خۆشیان و بۆ‌ پاشه‌ ڕۆژی میلله‌ته‌که‌یان مسۆگه‌ر بکه‌ن. په‌روه‌رده‌ کردنی کادیری سه‌ندیکای و جه‌ماوه‌ری به‌ هه‌مان نه‌فه‌سی ده‌زگا حزبیه‌کان له چه‌واشه‌کاری، خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ڕه‌نج به‌خه‌ساردانی خه‌ڵکی کوردستان زیاتر نیه.
جێگای خۆش حاڵیه‌ رێكخراوی چاودێری كوردۆساید و چه‌ندی ڕێکخراو و دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆ به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و چه‌ندین شاره‌زای بواری یاسایی دوێنێ به‌ کردار یه‌که‌م هه‌نگاوی شکاندنی ئه‌و ته‌وقه‌یان نا. جێگای خۆیه‌تی هه‌موو ڕێکخراوه‌مه‌ده‌نیه‌کان هه‌وڵ و تێکۆشانی کاک عه‌لی مه‌حمود و هه‌موو هه‌ڵسوڕاوه‌ خۆبه‌خشه‌کانی تری کوردۆساید و رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانی تر له‌و بواره‌دا به‌رز بنرخێنن.
داوا له‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین به‌ بێ فلته‌ری حزبی، بوار بڕه‌خسێنێ بۆ سه‌ده‌ها هه‌ڵسوڕاوی مه‌ده‌نی که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌ خه‌باتی هاوچه‌رخیانه‌ی مه‌ده‌نیانه کاریان کردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کانیان بۆ ناو خاکی کوردستان.
بۆ مێژوو هه‌موو میلله‌تی کورتان لێ ده‌که‌ین به‌ شاهید، هه‌تا حزب نه‌بێته‌ به‌ وه‌سیله‌یه‌ک له‌وه‌سیله‌کان، هه‌ر ڕۆڵی فه‌له‌ج کردن و چه‌واشه‌کاری ده‌بێت. تکاتان لێ ده‌که‌ین چه‌ندین ساڵه‌ به‌ڕبه‌ی خۆتان ده‌پێون، بوار بده‌ن که‌مێکیش به‌ڕبه‌ی میلله‌ت بپێوین. بزانین چ ئاکامێکی به‌رهه‌مداری ده‌بێت. دلنیاتان ده‌که‌ین که لۆبی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات دروست نابێت تا ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان به‌ ئازادی نه‌خه‌مڵین. ئه‌و رۆژه‌ی که‌ سه‌ندیکا و ریکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان ده‌بنه‌ جێگای متمانه‌ی خه‌ڵک ده‌توانن دنیا بهه‌ژێنن و کێشه‌که‌مان له‌ گوڵمیخ کراوی چوار ده‌وڵه‌تیه‌وه بگوازنه‌وه‌ بۆ دادگای نیو ده‌وڵه‌تی. تاکه ڕێگای ده‌ڕچونمان له‌‌ زیله‌ت به‌ نێو ده‌وڵه‌تی کردنی کێشه‌کانمانه. باشتری ئه‌زموونیش که‌ ده‌رسی لێ وه‌ربگرین یه‌هودیه‌کان و ئه‌رمه‌نیه‌کانن.


لاهای / 24. 05 .2010
www.aasinger.com
www.nawandiqaladze.com



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە