بۆ هاوڕێ و هاوه‌ڵانی شه‌هید ڕزگار و هه‌موو پێشمه‌رگه تیرۆرکراوانی تری کوردستان
Tuesday, 13/12/2011, 12:00
سڵاوی خواتان لێبێت
له کوردستانپۆستی پڕ خوێنه‌ر له ڕۆژی ١١. ١٢. ٢٠١١ بابه‌تێک له‌ژێر ناونیشانی
(له ساڵڕۆژی تیرۆر کرانی شه‌هید ڕزگار، هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی داوای ڕوونکردنه‌وه له خودی تاڵه‌بانی ده‌که‌ن) . له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی توند داوای ڕوونکردنه‌وه‌تان له من و برایه‌کم کردووه.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=bf2656dfبه‌ڕێزان من وه‌ک خالید هیچ قسه‌م له‌سه‌ر بابه‌ته‌که نیه. به داوای لێبووردنه‌وه به په‌سندیش نازانم هیچ ڕوونکردنه‌وه بده‌م. جگه له‌وه‌ی ئێوه‌ی خه‌مخۆری که‌س وکاری شه‌هیدان و دڵسۆزانی پیشمه‌رگه دیرینه‌کان دڵنیا ده‌که‌م که بۆ یه‌ک چرکه‌ش له خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌م دانه‌بڕاوم. به‌ڵام من پێم وایه کوردایه‌تی به شێوازی حزبایه‌تی کوردستان مۆدیلی به‌سه‌ر چووه. بۆیه زۆر به‌شێلگیرانه به‌گیانی پێشمه‌رگانه، ملم داوه‌ته به‌ر خه‌باتی سه‌رده‌میانه و مۆدێرن بۆ داکۆکی کردن له که‌س و کاری شه‌هیدان، قوربانیان و جینۆساید کراوانی کوردستان، یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان...هتد.
به‌ڕێزان له هه‌موان ڕوون و ئاشکرایه که هه‌رکاتێک له کوردستان ده‌رگای کارکردن به‌بێ حزبایه‌تی بکرێته‌وه، سه‌دانی وه‌ک من خۆیان به خزمه‌تکاری ووڵاته‌که‌یان ده‌زانن.
له خوای مه‌زن ده‌پاڕێمه‌وه خه‌ڵکی کوردستان بتوانن پێکه‌وه به خۆشی و شادی بژین. ده‌ستی تیرۆریان لێ کۆتا بکات، تیرۆریستان سه‌ر شۆڕ و ڕیسوا بکات.
زۆر سوپاس بۆ هه‌موولایه‌ک.
براتان
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
له‌نده‌ن، ١٢. ١٢. ٢٠١١
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست