وه‌ڵامی کوردانی تاراوگه بۆ بابه نۆئیلی ئه‌نقه‌ره ده‌بێ چۆن بێت؟!
Saturday, 31/12/2011, 12:00
خوشک و برایانی ئازیز ؛
وێڕای شه‌رمه‌زار کردنی کۆمه‌ڵ کوژی شه‌ڕناخ، سه‌ری ساڵی نوێتان لێ پیرۆز بێت.
هه‌ڵبه‌ته له هه‌موو لایه‌ک ڕوونه که تا ئێستا ده‌وڵه‌تانی تورکیا، ئێران، سوریا و هه‌تا عێراقیش که‌مته‌رخه‌میان له کورد کوشتن نه‌کردووه. گومانیشی تێدانیه هه‌ر بوارێکیان بۆ بڕه‌خسێت به تاک و بهکٶ نه‌ک هه‌ر به‌چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌مان کوژن به‌ڵکو جینۆسایدشمان ده‌که‌ن. بۆیه نابێ چیتر چاوه‌ڕوان بێن داخوا که‌ی هاوارمان لێ هه‌ڵده‌ستێن.
هه‌روه‌ک هه‌موولایه‌ک ئاگادارن تا ئێستا که‌م ته‌رخه‌می نه‌کراوه، له گه‌یاندنی ئێش و ئازاره‌کان به دنیا. جگه له ناردنی ڕاپۆرت له ڕیگای ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کانه‌وه بۆ ناوه‌نده‌کانی بڕیار و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن (ته‌له‌فزێۆن، ڕادێۆ، ڕۆژنامه، گۆڤار، سایت و تۆڕه ئینته‌رنێتیه‌کانی وه‌ک فه‌یس بوک و تویته‌ر....هتد. خۆنیشاندان و ڕێپێوانیش تا ڕاده‌یه‌ک وه‌ک کاردانه‌وه بۆ ترۆتستۆکردنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ڕێکخراون. به‌ڵام به‌داوای لێبووردنه‌وه ئه‌و چالاکیانه هه‌ر چه‌نده زۆریش بووبن، له‌به‌ر په‌رش و بڵاویان، کاریگه‌ریان وه‌کو پێویست نابینین . به‌دڵنیایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه دابین که به‌سه‌ر ووڵاته‌که‌مان گوزه‌ر ده‌که‌ن، ده‌بێت به لێبوورده‌یی و به خۆ به‌که‌م زانین له ده‌وری یه‌ک کۆببینه‌وه.
بۆیه داوا له هه‌موو ڕێکخراو و دامه‌زراوه کوردستانیه‌کان ده‌که‌ین که کاتی ئه‌وه هاتووه که به جیاوازی ئایدیا، دین و ره‌گه‌ز لانی که‌م له شه‌قامه‌کانی ئه‌وروپا یه‌ک ده‌نگی خۆمان، له ژێرڕهشماڵێکی کورده‌واری مه‌ده‌نیانه به شێوازی سه‌رده‌میانه ڕێک بخه‌ین. ده‌با سه‌ره‌تا له ئه‌وروپاوه خۆ ڕابهێنین له‌سه‌ر پێکه‌وه (بیر کردنه‌وه، کارکردن و ژیان) .
خوشک و برایانی به‌ڕێز؛ ئێمه له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاکوانێکی مه‌ده‌نی تر ئاماده‌یمان تێدا هه‌یه، به پشتیوانی خوا و هه‌موو دڵسۆزان ووڵاته‌که‌مان و مرۆڤ دۆستانی دنیا، بێ لایانانه، بێ ئینتیما بۆ حزب و ڕێکخراوی هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان وه‌ک ده‌ست پێک ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه وه ئه‌ستۆی خۆمان بگرین. ده‌ستی به‌شداری و هاوکاری هه‌موو لایه‌کیش بێ جیاوازی زۆر به توند ده‌گوشین.
هه‌ر شاد و سه‌رفرازبن
له ڕێگای ئه‌م ئێمایل و ته‌له‌فۆنه‌ی خواره‌وه ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن:
[email protected] 00447809673942
له‌بری ئه‌و چالاکوانه مه‌ده‌نیه به‌ڕێزانه
براتان
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
له‌نده‌ن، ٣٠- ١٢- ٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست