کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشتگیری بۆ بانگه‌وازه‌که‌ی کاک سالار له‌ کوردستانپۆست

Saturday, 29/05/2010, 12:00


لاهای/ 29 ئایاری 2010

به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی بانگه‌وازه‌که‌ی به‌ڕێز کاک سالار له‌ کوردستان پۆستی به‌ڕێز به‌ناوی (بۆ کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=922e9f30) به‌ ئه‌رکی نیشتیمانی هه‌موو کوردانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی ده‌زانین، که‌ به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک ڕه‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و بوردمانه‌ یه‌ک به‌داوی یه‌کانه‌ی تورکیا و ئێران بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ ناویان ناون ناوچه‌ سنووریه‌کانی ئێران و تورکیا ده‌زانین.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه‌ وه‌ک ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ داوا له‌ هه‌موو ڕێخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان ده‌که‌ین به‌ تایبه‌تی کوردۆساید بۆ ڕێکخستنی ڕێپێوان بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و دادگای لاهای، چونکا ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ژێر هێڵی 36 پارێزگاری نێو ده‌وڵه‌تی دابوون له‌ رابردوودا. پاراستن و ڕاگرتنی ئه‌و بوردومان و تۆپ بارانانه‌ که‌ بۆته‌ مایه‌ی ئاواره‌ بوونه 100 خێزانی گوند نشینی کورد له‌و ناوچانه‌، له‌ناو چوونی سامانی ئاژه‌ڵ و کشتوکاڵی و پیس بوونی ژینگه‌ی کوردستان، پێویسته‌ به‌ ئه‌رکی نێو‌ده‌وڵه‌تی بزانین. نه‌ک بچینه‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی تورکیا و ئێران و لێیان بپاڕێینه‌وه‌ بڵێین چیتر له‌‌ ناومان مه‌به‌ن!
چیگای خۆیه‌تی هیچ کوردستانیه‌ک خه‌وی لێ نه‌که‌وێت کاتێک ده‌بینێت له‌ چه‌رخی عه‌وله‌مه‌دا، ژن و منداڵی کورد له‌بن ده‌وار ئاواره‌ بێت و ساده‌ترین ژیان مرۆڤی پێ ڕه‌وا نه‌بیندرێ. بۆیه‌ ئێمه‌ به‌هه‌ست به‌مه‌سئوولیه‌ت کردن به‌رامبه‌ر به‌خاک و گه‌له‌که‌مان به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌ی کاک سالاره‌وه‌ ده‌چین و داوا له‌هه‌موو کوردستانیاش ده‌که‌ین ئه‌و کاره‌ به‌ ئه‌رکی شۆڕشگێڕی خۆیان بزانن، ڕێپێوان با ساز بکه‌ین و ناڕازی خۆمان بده‌ینه‌ ناوه‌نده‌ بڕیار به‌ده‌سته‌کانی دنیا.

چاوه‌روانی هیمه‌تی هه‌موو لایه‌کین


www.nawandiqaladze.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە