کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوپاس دکتۆر هاری ڤان بۆمڵ، داکۆکی که‌ری نێو ده‌وڵه‌تی له‌ جینۆساید کراوانی کورد

Wednesday, 16/03/2011, 12:00


سوپاس دکتۆر هاری ڤان بۆمڵ،
داکۆکی که‌ری نێو ده‌وڵه‌تی له‌ جینۆساید کراوانی کورد


Khalid Ahmed Asinger
London, 16 maart 2011


خه‌ڵکی جینۆساید کراوی کوردستان که‌ هه‌ڵه‌بجه بۆته لۆگۆتان، له‌ دونیادا مرۆڤ دۆستی وه‌ک هاری ڤان بۆمڵ په‌رلمانتێری هۆڵندی هه‌ن که‌ له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانتاندا ده‌تلێنه‌وه. له‌‌گه‌ڵ گه‌ل و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆی ده‌جه‌نگێ بۆ ساڕێژ کردنی برینه‌کانتان، بنیات نانه‌وه‌ی که‌لاوه‌کانتان. له‌ بری ئێوه‌ به‌ ئه‌رکی خۆمم زانی وه‌ک زه‌هر خواردوویه‌ک سوپاس و ده‌ست خۆشانه‌ی لێ بکه‌م و هانی ده‌وڵه‌تی هۆڵندی بده‌م بۆ هاتنه‌ پێش بۆ هاوکاریتان.

بفه‌رموون کلیکی ئه‌و لینکه‌ بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی داکۆکی کردنه‌که‌ی دکتۆر هاری و ده‌ست خۆشانه‌که‌ی براتان.

http://www.joop.nl/opinies/detail/artikel/erken_koerdische_genocide


Beste Dr. Harry Van Bommel,

In de herdenking van de Koerdische genocide, danken wij God dat er nog beste helden zoals u in de wereld bestaan. Er is niet sprake van centen maar over menselijk gevoel van een Nederlandse Parliamenter, die denkt aan de onschuldige Koerdische slachtoffers die door de Nederlandse gif dood gingen. Voordat Nederland verschuldigd word uit de Nationale recht bank. Het best is dat de Nederlandse regering deel neemt aan het genezen van de wonden en de verbouwing van verwoeste gebouwen die door dictator Saddam Hussein zijn aangericht en met behulp van Nederlands gif.

Omdat ik een van slachtoffer van de het gif ben, voel ik pijn van alle slachtoffers.

Hoogachtend,

Khalid Ahmed Asinger

به‌ڕێز دکتۆر هاری ڤان بۆمڵ،
له‌ یاده‌وه‌ری جینۆساید کردنی کوردان دا، سوپاسی خوا ده‌که‌‌ین که‌ هێشتا له‌ دنیادا مه‌ردی وه‌ک به‌ڕێزتان ماون. لێره باس له‌ پاره نیه‌، به‌ڵکو باس له هه‌ستی مرۆڤ دۆستی په‌رلمانتێرێکی هۆڵندیه‌، که‌ بیری له‌‌و قوربانیانیه بێ تاوانانه‌ی کوردی کردۆته‌وه که‌ به‌ هۆی زه‌هری هۆڵندا ژیانیان له‌ ده‌ست دا. پێش ئه‌وه‌ی هۆلندا له‌ لایه‌ن دادگای نێو ده‌وڵه‌تی تاوان بکرێت، باشتر وایه‌ ده‌وڵه‌تی هۆڵندا به‌شداری بکات له‌ ساڕێژ کردنی برینه‌کان و بنیات نانه‌وه‌ی کاوله‌ ‌کان که‌ له‌لایه‌ن سه‌دامی دیکتاتۆره‌وه به‌ هاوکاری کیمیاوی هۆڵندی ئه‌نجام درا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من یه‌کێكم له‌ قوربانیان زه‌‌هر، هه‌ست به‌ ئازاری ئه‌و قوربانیانه‌ ده‌که‌م.


له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایان

خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
له‌نده‌ن، ١٦ ئازاری ٢٠١١


http://www.joop.nl/opinies/detail/artikel/erken_koerdische_genocide


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە