په‌یامی نوێنه‌ری ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ ڕای گشتی
Sunday, 03/04/2011, 12:00
به‌ڕێزان:
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان،
که‌س و کاری جینۆساید کراو و شه‌هیدان و قوربانیانی کوردستان،
خه‌ڵکی شۆڕش گێڕ و به ئه‌مه‌گی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر،
پشتیوانان و هاوکارانی کێسه‌کانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر له (سلێمانی، هه‌ولێر، ڕانیه، هۆڵندا، دانیمارک، سوید، به‌ریتانیا و که‌نده و شوێنه‌کانی تری جیهان،
به‌ڕێزان دکتۆره چیمه‌ن حه‌سه‌ن ، دکتۆر مه‌حه‌مه‌د پشده‌ری، کاک حه‌مه زرینگ، کاک حه‌سه‌نی حاجی عه‌لی، مامۆستا جه‌بار جه‌مال غه‌ریب، مامۆستا عومه‌ر کاکل (ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ بۆ داکۆکی کردن له قوربانیان و زیان لێکه‌وتوانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر)،
به‌ڕێزان مامۆستا عومه‌ر نوره‌دینی، کاک عه‌بدوڵای ڕه‌سام، کاک ئازاد ئه‌حمه‌د، کاک جه‌لالی پاڕێزه‌ر، کاک حوسێنی حاجی عه‌لی (ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی کاری کێسی ڕاگواستنی پشده‌ر و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی تر که وه‌ک سه‌ربازێکی خۆبه‌خش له قه‌ڵادزێ هاوکارتانن)،
سڵاوێکی گه‌رمی تێکۆشان،
به‌ڕێزان به پێویستی ده‌زانم له‌م کات و ساته دا ڕوون کردنه‌وه‌یه‌کی پێویست به هه‌موو تێکۆشه‌رانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دڵسۆزانی گه‌ل و ووڵاته‌که‌م ڕا بگه‌یه‌نم، ئومێد ده‌که‌م به سینگێکی فراوان لێم قبوڵ بکه‌ن.
به‌ڕێزان وه‌ک زۆر له ئێوه شاهیدن که ساڵه های ساڵه له که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزێۆن ، میدیا و ڕۆژنامه‌کاندا، له کۆڕ و کۆمه‌ڵ و بۆنه‌کاندا، له دیداری ماڵی هه‌ر کامی له ئێوه‌ی خۆشه‌ویست له هۆڵندا، ئه‌ڵمانیا، سوید، نه‌رویج، به‌ریتانیا و کوردستان به واجبێکی نیشتیمای، دینی و ئه‌خلاقی خۆمم زانیووه که پێش ئه‌وه‌ی ئیدیعای هه‌ر شتێک بکه‌م له مرۆڤایه‌تی و کوردایه‌تی به پێویستم زانیوه له ماڵه‌که‌ی خۆم ڕا (پشده‌ر) ده‌ستی پێ بکه‌م.
http://www.asinger.co/babet%2026.html پێش 15 ساڵ له‌مه‌و به‌ر زۆر جار ده‌که‌وتمه ژێر تانه‌ی هه‌ندێک له چه‌پ و لیبڕاڵه‌کان، که بۆچی من هێنده ناوچه‌که‌ی خۆمم خۆش ده‌وێت!! وه‌ڵامی من بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه ته‌نها وه‌ڵامه‌که‌ی لینینی مه‌زن بووه (که من خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی خۆمم خۆش نه‌وێت چۆن مر‌ۆڤم خۆش ده‌وێت). یاخود نموونه‌ی به‌ڕێز کلینتۆن سه‌رۆکی ڕابردووی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکام بۆ به نموونه هێناونه‌وه که چۆن له ماوه‌ی ٨ ساڵی حوکمیدا، شوێنی له دایک بوونی خۆی کرد به خۆشترین ناوچه‌ی گه‌شت و گوزاری له ئه‌مریکا.
به‌ڕێزان له مانگی یه‌کی 2010 نوێنه‌رانی ناوچه‌ی پشده‌ر سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیان کرد،
http://www.asinger.co/babet%2032.html له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر له ڕێگاوه له چه‌ند لاوه ته‌له‌فۆنیان بۆ کردم و پێیان ڕاگه‌یاندم که ڕۆشنبیر و پیاو ماقوڵانی ده‌ڤه‌ره‌که‌م به تێکڕای ده‌نگ شه‌ڕه‌فی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م ناوه‌نده به‌ڕێزه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به ئێمه سپاردووه. تاکه مه‌رجی من بۆ قبوڵ کردنی ئه‌و شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه ئه‌وه بوو (که ناوه‌نده‌که نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک پاشکۆی هیچ حزب و لایه‌نێکی سیاسی بێت ، وه نابێت سهنگهریشیان لێ بگرێت). ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش به‌سینگێکی فراوان وه‌ڵامیان دامه‌وه که له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه سوێندیان خواردووه و ده‌چنه‌وه له‌سه‌ر گڵکۆی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێش سوێند ده‌خۆن که به‌بێ لایانانه کار بکه‌ن. بۆیه وه‌ک واجبێک به شانازیه‌وه قبوڵم کرد ، ئه‌و کات وام هه‌ست کرد که گه‌وره‌ترین مه‌دالیه‌ی شه‌ڕه‌ف له لایه‌ن دڵسۆزانی گه‌له‌که‌م پێم خه‌ڵات کراوه. بۆیه هێنده‌ی دیش گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌م لا ئازیزتر و خۆشه‌ویستر بوو، هه‌ر بۆیه په‌یمانم دا به ئه‌ندازه‌ی دوو جگه‌ر گۆشه‌که‌م داکۆکیان لێ بکه‌م.
به‌ڕێزان هه‌موو لایه‌کتان ده‌زانن دوای هه‌وڵ و تێکۆشانێکی بێ پایانی ساڵه‌های ساڵی چه‌ندین خه‌ڵکی ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر،له 18 - 01 - 2010 به پشتیوانی خوا و خه‌ڵکی جینۆساید کراوی هه‌ڵه‌بجه، ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ بۆ داکۆکی کردن له قوربانیان و زیانلێکه‌وتوانی پشده‌ر به‌شێوه‌یه‌کی خۆڕسک له‌دایک بوو.
http://www.asinger.co/babet%2033.html وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تازه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی و هاوچه‌رخ دوور له گیانی حزبایه‌تی ڕووناکی به‌خشیه ناو ماڵی که‌س و کاری شه‌هیدان و قوربانیانی ده‌ڤه‌ره‌که بێ جیاوازی. دوای که‌مپینی پشتیوانی له‌لایه‌ن ڕێکخراوی چاک و چه‌ند ڕێکخراوێکی مرۆڤ دۆستی تره‌وه، به‌ده‌یان که‌سایه‌تی ڕۆشنبیر و شۆڕشگێر له هه‌موو دونیا له‌و په‌ڕی چه‌پ تا ئه‌و په‌ڕی ڕاست پشتگیری و هاوده نگیان بۆ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌نده‌که ده‌ربڕی. له ناوه‌وه‌ی ووڵاتیش په‌ڕلمان، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان و که‌سایه‌تی و ناوداره‌کانی کوردستان خۆش حاڵی و پشتیوانیان ده‌ربڕی.
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=7082 به‌ڕێزان له دوای دروست بوونی ئه‌م ناوه‌نده به‌ڕێزه:
1- کێسه‌کانی ڕاگواستن له دادگای باڵای تاوانه‌کان له به‌غدا خرایه بواری پڕاکتیکیه‌وه،
2- به‌ڕێز سه‌رۆکی په‌ڕلمانی کوردستان بۆ یه‌که‌م جار له ناو هۆڵی په‌ڕلمانی کوردستان ووتی قه‌ڵادزێ هیچی له دوجه‌یل که‌متر نیه که ێدام حسین له‌سه‌ر له سێداره‌درا،
3- به‌ڕێز به‌کر حه‌مه ێدیق په‌ڕلمان تێری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید له په‌ڕلمانی عێراق داوای بودجه‌ی تایبه‌تی کرد بۆ ناوچه ته‌خت کراوه‌کان وه‌ک هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، پشده‌ر، بارزان و شوێنه‌کانی تر،
4- به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ دا په‌یمانی به نێو ده‌وڵه‌تی کردنی سنوری قه‌ڵادزێ سه‌رده‌شت (کێلێ)، گرنگی دان به کۆلیجه‌کانی قه‌ڵادزێ به‌ڕه‌سمی ڕاگه‌یاند، که ئه‌وانه یه‌کێک بوون له داواکاریه سه‌ره‌کیه‌کانی ناوه‌نده‌که‌مان، که له هه‌موو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی ناوه‌نده‌که‌مان ڕامان گه‌یاندووه و و به نوسراوی تایبه‌تیش ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزیان کراوه،
5- هه‌نگا و نراوه بۆ به نێوده‌وڵه‌تی کردنی کێسه‌کانمان، زۆر شتی تریش.
بۆ زانیاری و به‌رچاو ڕوونی هه‌موو لایه‌ک ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه ده‌یان له دڵسۆزان، ڕۆشنبیران و شاره‌زایانی گه‌له‌که‌مان له له‌نده‌ن و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات وه‌ک پشتیوان و چاو‌دێر به سه‌ر کێسه‌کانی پشده‌ر و جینۆساید، به جیا بێ لێ که‌م کردنه‌وه له ماندوو بونی هه‌ڵسوڕاوانی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ هه‌نگاویان ناوه بۆ به جیهانی کردنی کێسه‌کانمان. به پشتوانی خوا و دۆستانی گه‌له‌که‌مان، ڕۆژێک دادێت سه‌رۆکی شاره‌وانیه‌که‌مان وه‌ک سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا گوێی لێ ده‌گیرێ، هاوشێوه‌ی به‌ڕێز کۆڵن پاوڵ سه‌ردانی مه‌زارگای شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ ده‌کات و کێسه‌کانمان نه‌ک هه‌ر له ناو ووڵات به‌ڵکو له ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌کانی دنیاش به هێند وه‌رده‌گیرێن، ده‌یان توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر زامه‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌کرێت.
به‌ڕێزان لاتان شاراوه نیه ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ بۆ داکۆکی کردن له قوربانیان و زه‌ره‌رمه‌ندانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، وه‌ک هه‌موو ڕێکخراو و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌کانی تری کوردستان بێ که‌م کوڕی نیه. بۆیه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین دڵسۆز که له‌ده‌ره‌وه چونه‌وه ووڵات زۆر به په‌رۆشانه هه‌وڵیان داوه بۆ ساڕ‌ێژ کردنی که‌م و کوڕیه‌کان. دواین جار له دوو مانگی ڕابردوودا به‌نده ده‌یان دانشتنی تایبه‌تی بۆ به‌هێزکردن و به‌رفراوان کردنی ناوه‌نده‌که‌مان له کوردستان ساز دا. به‌تایبه‌تی له ڕۆژی 19 -01 - 2011 له بیرۆی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ له بیانه‌یه‌ی قایمقامیه‌تی قه‌ڵادزێ به ئاماده‌بوونی کاک حه‌سه‌ن و حوسێنی حاجی عه‌لی و کاک حه‌مه زرینگ و کاک ئازاد ، کاک عه‌بدوڵای ڕه‌سام ، مامۆستا عومه‌ر نوره‌دینی و کاک جه‌لالی پارێزه‌ر که هه‌موویان وه‌ک سه‌ربازی خۆنه‌ویست بهکێسی ڕاگواستنی قه‌ڵادزێ سه‌ر گه‌رمن، دانیشتنێکمان سازدا.
هه‌روه‌ها دوا به‌دوای ئه‌وه سێ کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان له قه‌ڵادزێ سازدرا، له 23 01 2011 هۆڵی شاره‌وانی قه‌ڵادزێ،
له 28 01 2011 هۆڵی فه‌رهه‌نگ خانه‌ی قه‌ڵادزێ
و له 04 02 2011 هۆڵی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه زۆر به ئاشکراو به‌کراوه‌یی بێ که‌م کردنه‌وه له هیچ کامێک له‌و خۆبه‌خشانه که بۆ خزمه‌ت به کێسه‌کانی پشده‌ر هاتوونه پێش هه‌موو کێشه‌کانمان خسته ڕوو و ڕێگا چارهشمان بۆ دیاری کرد.
(لێره دا به پێویستی ده‌زانم زۆر سوپاس و ده‌ست خۆشانه له‌و ڕۆشنبیره خۆبه‌خشه به‌ڕێزانه‌ی فه‌رهه‌نگا خانه‌ی قه‌ڵادزێ بکه‌م که زۆر دڵسۆزانه دوو کۆبوونه‌وه‌ی فراوانیان بۆ سازداین و هاوکاریان کردین).
به‌ڕێزان له کۆبوونه‌وه به‌رفراوانه‌که‌ی 04 02 2011 له هۆڵی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری قائیمقامیه‌ت و نوێنه‌رانی هه‌موو حزب و لایه‌نه‌کان و جه‌ماوه‌رێکی زۆری ناوچه‌که، هه‌موو لایه‌ک کۆک بووین له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1 - تا سازدانی کۆنفڕانسێکی به‌رفراوان به ئاماده‌بوونی هه‌موو دڵسۆز و خۆبه‌خشان بۆ هه‌موو کێسه‌کانی پشده‌ر (نه‌ک هه‌ر ته‌نها کێسی ڕاگواستن)، هه‌ر یه‌ک له‌و 7 به‌ڕێزه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ حزب و لایه‌نێک ته‌عینی نه‌کردوون که‌س توانیای لادان و لابردنیان نیه. هیچ که‌س له ئێمه مافی تانه، هه‌ڵپه‌ساردن، یان ده‌رکردنی هیچ که سێکی تری نیه. هه‌موو مان ئه‌رک و مافمان وه‌ک یه‌که. وه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی که ده‌رباره‌ی دوو هاوکارمان به نا شه‌رعی ده‌رکراون هیچ کاریان پێ ناکرێت. ده‌بێ هه‌موو پشتیوانی ئه‌و ده‌سته‌یه بکه‌ین که به ئه‌رکی کێسی ڕاگواستن هه‌ڵده‌ستن.
2- به‌ڕێزان (قائمقامی قه‌ڵادزێ کاک حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د گه‌وره، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ژاراوه کاک ڕمک و نوێنه‌ری سه‌ندیکای پارێزه‌ران له قه‌ڵادزێ کاک جه‌لال) که هه‌ر سێکیان یاسا ناسن ڕاسپێردران وه‌ک ئه‌مانه‌تێک کۆتایی به‌و ساردی و ناکۆیانه بهێنن که بۆ چه‌ند که‌سێکی دڵسۆزی ناوه‌نده‌که‌مان ساز کراون. هه‌روه‌ها دوا به‌دوای ئه‌وه ده‌ریچه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه و هاوچه‌رخانه بکه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆشنبیر و که‌سایه‌تیانه‌ی که ئاستی ڕۆشنبیریان به‌رزه و به په‌رۆشن بۆ دیکۆمینتێر کردنی سه‌روه‌ریه‌کان و قوربانیانیه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو ناوه‌نده‌که، بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی کوالێتی ئه‌و ده‌سته به‌ڕێزه‌ی له قه‌ڵادزێ خۆ به‌خشانه له ناوه‌نده‌که کار ده‌که‌ن.
بۆیه داوا له هه‌ر یه‌ک له‌و سێ به‌ڕێزه‌ی ناومان بردوون، به تایبه‌ت جه‌نابی قائیمقام کاک حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د گه‌وره ده‌که‌ین که به‌زووترین کات به‌م ئه‌رکه پیرۆزه هه‌ستن که خزمه‌تێکی گه‌وره به که‌سایه‌تی خۆیان و ناوچه‌که ده‌گه‌یه‌نێت. داوای لێ ده‌که‌ین که به دڵسۆزانه و بێلایه‌نانه وه‌ک سه‌رۆکی ئیداری هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌که بێته پێش بۆ ڕزگار کردنی ناوه‌نده‌که له‌و فهلهجیهی تێی که‌وتووه. که بۆته مایه‌ی له‌نگی هه‌موو لایه‌ک به تایبه‌ت به‌ر پرسانی ناوچه‌که.
داواشم له هه‌ریه‌ک له‌و هه‌ڵسوڕاوه خۆ نه‌ویست و به‌ڕێزانه‌یه که دڵفراوانهتر و له خۆبردوانهتر به سینگێکی فراوان یه‌کتر قبوڵ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئاستی ئه‌و به‌ر پرسیاریه مێژوویه‌ی که خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که پێی سپاردووین. وه هه‌وڵ بده‌ین به‌کردار خۆ ڕا بهێنین له‌سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نیانه و هاوچه‌رخانه دوور له دڕ دۆنگی ، ڕق ، قینه و خۆپه‌رستی. وه بتوانین ببینه سونبولی خۆشه‌ویستی نێوان خه‌ڵک.
وه به پشتیوانی خوا یادی 24 04 ئه‌م ساڵ له هۆڵی په‌ڕلمانی به‌ریتانیا ده‌که‌ینه‌وه. با له‌و بۆنه‌یه‌دا هه‌موو لایه‌ک به یه‌ک ڕوح و به‌یه‌ک گیان په‌یمان بۆ که‌س و کاری شه‌هیدان و قوربانیانی نه‌ک هه‌ر پشده‌ر به‌ڵکو هه‌موو کوردستان تازه بکه‌ینه‌وه و با سوور تر بین له‌سه‌ر داکۆکی کردنی مافه ڕه‌واکانمان.
یه‌کگرتوو تر بێت ڕیزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
شێلگیر تر بێت خه‌باتی مه‌ده‌نی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست