بۆ ڕای گشتی
Saturday, 04/08/2012, 12:00
به‌ڕێزان؛
که‌س و کاری جینۆسایدکراوان و شه‌هیدانی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی (هه‌رێم، حکومه‌ت و په‌رلمان) ی کوردستان
حزب، ڕێکخراوه، دامه‌زراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان
ئازادی و سه‌ربه‌خۆ خوازنی له کوردستان و دنیا
سڵاوێکی گه‌رم
به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی ماوه‌یی یاسایی ئه‌و که‌مپینه ئه‌لکترۆنیه‌ی که له 04 ئابی 2011 بۆ یه‌که‌م جار تۆمار کرا بۆ ئه‌وه‌ی دوای به‌ده‌ست هێانی 100000 واژۆی هاووڵاتی یان دانیشتوانی به‌ریتانیا، به‌ڕێگای یاسایی پرسی سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان له په‌رلمانی به‌ریتانیا تاوتوێ بکرێت و پاش ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه، ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ڕابسپێردرێ بۆ پشتیوانی کردن له سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی.
http://epetitions.direct.gov.uk/petitions/311 سه‌ره‌تا پێ‌زانین و ده‌ست خۆشانه له یه‌که یه‌که‌ی ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆخوازانه ده‌که‌ین که به‌بێ هیچ مه‌رامێکی سیاسی، ئینتیمای حزبی به‌و په‌ڕی له خۆبوورده‌یی و جوامێری به‌خۆبه‌خش هاتنه مه‌یدان و بۆ یه‌که‌م جار له 15 ئاب 2011 له ئیجوراد ڕۆدی شاری له‌نده‌ن، به هه‌ستێکی کوردانه‌ی به‌رز، به ده‌نگێکی زوڵاڵ ئه‌و بانگه‌یان به خه‌ڵک، حکومه‌تی ئینگلیز و دنیادا ڕاگه‌یاندن. هه‌روه‌ها ده‌ست و په‌نجه‌یی یه‌که به یه‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ده‌گوشین که که‌مپینه ئه‌لکتڕۆنیه‌که‌یان بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه و دڵه ڕاوکێ واژۆ کرد. جێگای خۆیه‌تی سوپاسی و پێزانینی خۆمان به‌یه‌که یه‌که‌ی میدیا و ڕاگه‌یاندنه کوردی و بیانیه‌کان ڕابگه‌یه‌نین که ده‌نگی بانگخوازانی ئه‌و که‌مپینه‌یان بڵاوکرده‌وه.
به‌ڕێزان پاش ساڵێک له‌و خه‌بات و تێکۆشانه کوردانه به شێوازی مه‌ده‌نی و یاسایی له ئه‌وروپا به پێویستی ده‌زانین هۆکاری به‌ده‌ست نه‌هێنانی ڕێژه‌یی یاسایی به هه‌موولایه‌ک ڕابگه‌یه‌نین:
١- که مایه‌سی له ئاستی زانست و ووشیاری خه‌ڵکی کورد، له رووی:
ا - زمانی ئینگلیزی، کۆمپیوته‌رو کاری ئه‌لکترۆنی
ب - مافی هاووڵاتی بوون، یاسا و ڕێسای به‌ریتانیا و سوود لێ وه‌رگرتنیان وه‌ک مرۆڤێکی ئه‌وروپی
ت - ڕاهاتن له‌سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی و یاسایی
د - هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانی
و- بیرکردنه‌وه به ئه‌قڵیه‌تی کوردستان له ئه‌وروپا.
٢- نه هاتنه پێشی هه‌موو حزبه کوردیه‌کان پێکه‌وه و کاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیف له په‌رته‌وازه‌یی و یه‌ک نه‌بوونی کورد له‌و پرسه چاره‌نووس سازه.
٣- به‌پێ‌ی پێویست نه‌بوونی کارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا و به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنیان و نه‌گه‌یاندنی په‌یامه پاکه دڵسۆزه‌که وه‌ک خۆی له کات و ساتی پێویست به سه‌رۆکایه‌تی (هه‌رێم، حکومه‌ت و په‌رلمان) ی کوردستان.
٤- نه‌بوونی هاوکاری ماد له‌لایه‌ن حکومه‌ت و هیچ حزبێکی کوردی، که بووه هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ پیاد‌ه نه‌بوونی پڕۆژه‌کانی که بۆ هه‌ڵمه‌ته‌که داڕ‌ێژرابوو.
٥- نه‌بوونی هاوکاری ڕاگه‌یاندنی کوردی وه‌ک پێویست له ووشیار کردنه‌وه‌ی دانیشتوانی کورد له به‌ریتانیا و جۆش دانیان بۆ هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت کردن
٦- نه‌بوونی شاره‌زایی ته‌واوی هه‌ندێک له خۆبه‌خشان له‌کاری مه‌ده‌نی و ده‌رباز نه‌بوونیان له سۆزی حزبایه‌تی به پێ‌ی پێویست
ئه‌مانه‌و کۆمه‌ڵێک هۆکاری تر.
به‌ڕێزان به‌ڵام له‌که‌ستان شاراوه نیه که ئه‌م هه‌ڵمه‌ته سه‌رکه‌وتووتنی زۆر مه‌زنی له مێژووی کوردایه‌تی تۆمار کرد بۆ نموونه:
١- شکاندنی به‌سته‌ڵه‌کی لێک دابڕانی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵک، گرد کردنه‌وه‌ی هه‌موو حزب، ڕێکخراوی سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ده‌وری یه‌ک بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌و پرسه
٢- بوێری وه‌به‌ر شه‌قامی کوردی نا که داوای سه‌ربه‌خۆبوون به مه‌ترسیه‌کی هێنده گه‌وره نه‌زانن
٣- تێگه‌یشتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی کاردانه‌وه‌ی ناوچه‌یی و جیهان له سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان
٤- هوشیاری دان به سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد که ئه‌و پرسه داواکاری ڕاسته‌قینه‌ی ناو هه‌ناوی هه‌موو کوردێکه و گه‌ر ئه‌وانیش له‌وڕۆدا بێده‌نگه‌ی لێ بکه‌ن خه‌ڵکی ئازادی خواز لێ‌ی بێده‌نگ نابن
٥- هاتنه پێشی کۆمه‌ڵێک لاو و جه‌وانی کورد له پرسی سه‌ربه‌خۆبوون و به‌دوور له ده‌مارگیری و وه‌لای حزبی، سایدیان له تۆری ئینته‌رنێت بۆ سازکرد:
www.sign4kurdistan.com له کۆتایدا جێگای خۆیه‌تی ده‌ست خۆشانه له به‌ڕێز هه‌رێم که‌ریم بکه‌ین که بوێرانه بێ هیچ مه‌رامێک له هه‌ستی کوردانه‌ی به هه‌لی زانیبوو له بری هه‌موانمان ئه‌و داوایه‌ی له سایتی ڕه‌سمی حکومه‌تی به‌ریتانیا تۆمار بکات. هه‌روه‌ها سوپاسی (کاک ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د، مه‌لا مه‌شیر گه‌ڵاڵی، فواد سه‌لام و شاد ئاسنگه‌ر) و یه‌که یه‌که‌ی ئه‌و خۆبه‌خش و هاوکارانه بێ جیاوزی بکه‌ین که تا ئاخر ڕۆژی که‌مپینه‌که به هیوایه‌کی زۆر به‌رزه‌وه به‌رده‌وام بوون، دڵنیایان ده‌که‌ین که ئه‌وڕۆژه دوور نیه که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌ندریت و جێگا ده‌ستی ئه‌وانیشی پێوه دیار ده‌بێت.
بۆ زانیاری هه‌موولایه‌ک کاک ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د به ده‌ورو ته‌سلیم مه‌بله‌غی (160) پاوه‌ندی به‌ریتانی ته‌سلیم به براتان کردووه، وه‌ک ئه‌مانه‌ت رای ده‌گرم تا به‌پرس هه‌موو ئه‌ندامانی به‌ڕێزی که‌مپینه‌که ده‌یخه‌ینه پڕۆژه‌یه‌کی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی به ئاگاداری هه‌موولایه‌ک.
به‌ڕێزان گومانی تێدا نیه ئێمه‌ش بێ که‌م و کوڕی نه‌بووین، هیوادارین که که‌س و کاری شه‌هیدان ، جینۆساید کراوانی کوردستان و یه‌که یه‌که‌ی ئه‌ندامانی گه‌له‌که‌مان له هه‌ر هه‌ڵه و که‌مو کوڕیه‌ک که به‌لا ئیرادی کرابێت بمان بوورن.
به پشتیوانی خوا
اژا الشعب ارادی الحیات
فلا بدا ان یستجیب القدر
یه‌کگرتووتربێت ڕێزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
سه‌ربه‌خۆ بێت خه‌ڵکی سته‌م دیده و ووڵاتی کوردستان
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
04 ئۆگستوسی 2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست