ساڵڕۆژی 24. 04 ی قه‌ڵادزێ له له‌نده‌ن به‌رز ڕاگیرا
Monday, 30/04/2012, 12:00
کاتژمێر 15:00 18:00، یه‌ک شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 29-04 2012
به به‌شداری که‌س و کاری شه‌هیدان، ده‌یان خه‌ڵکی ڕۆشنبیر و سیاسه‌ت مه‌داری کورد له له‌نده‌ن، ساڵڕۆژی جینۆساید کرانی یه‌که‌م زانکۆی کوردستان له 24- 04 1974 له قه‌ڵادزێ به‌رز نرخێندرا. به‌ڕێزان دکتۆر که‌مال میراوده‌لی، دکتۆر سلێمانی ڕه‌حیمی، کاک سه‌باح غالب و چه‌ندین مامۆستای زانکۆ، وێڕای به‌شداری کردنیان به پێش که‌ش کردنی شیعر بۆڕوحی شه‌هیدان و سه‌رگوزشته‌ی ڕووداوه تاڵه‌کان، کۆک بوون له‌سه‌ر به ئه‌کادیمی کردنی کاره‌کان، به‌ستنی کۆڕ‌و سیمینار له ناو زانکۆکان و په‌ڕلمانی به‌ریتانیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازی یاسایی و مه‌ده‌نی بۆ به‌جیهانی کردنی کێسه‌کانیان.
به‌ڕێز خاتو به‌یان سامی عه‌دول ڕه‌حمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له له‌نده‌ن وێڕای خوێندنه‌وه‌ی ووته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم، گوێ بیستی مه‌ینه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی ناوچه که بوو. بۆ زیاتر گرنگی دان به کێسه‌کان و چۆنیه‌تی به نێو ده‌وڵه‌ت کردنیان واده‌ی دانانی دیدارێکی ڕه‌سمی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له کێسه‌کانی شه‌هیدان و قوربانیانی پشده‌ر له له‌نده‌ن دا. هه‌روه‌ها په‌یمانی دا که به دوا داچوون بکات بۆ داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی ناوچه‌که.
به‌شدارانی مه‌ڕاسیمه‌که پشتگیری خۆیان ده‌ر بڕی له‌به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک به‌ڕه‌سمی بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاوڕدانه‌وه له باری ئابووری و وه‌زعی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵکی ناوچه جینۆساید کراوه‌کانی به‌گشتی و ناوچه‌ی پشده‌ر به‌تایبه‌تی. داوایان کرد به دوا داچوون بکرێت بۆ جێبه‌جێ کردنی بڕیای به نێو ده‌وڵه‌تی کردنی ڕێگای قه‌ڵادزێ کێلێ سه‌رده‌شت. چاک کردنی ڕێگاو بانه‌کانی نێوان قه‌ڵادزێ ڕانیه و ته‌واکردنی ڕێگای قه‌ڵادزێ سه‌فره ماوه‌ت سلێمانی. هه‌روه‌ها دروست کردنه‌وه‌ی قه‌ڵادزێی کۆن، کتێبخانه‌یه‌ک له نێو شار، پڕۆژه‌ی ئاوی خاسی، به زانکۆ کردنی کۆلیجه‌کانی قه‌ڵادزێ، پاڕکی ناو شار، کردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ر و سوپه‌ر مارکێت به‌شێکی تری داواکاریه‌کانی به‌شداربوان بوو.
شایه‌نی باسه به‌شداری گه‌رم و گوڕی هه‌موولایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات دار، به‌رهه‌ڵستکارو کامیڕه مانه‌کانی زۆربه‌ی که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان مه‌ڕاسیمه‌که‌ی ڕازاوه‌تر کرد بوو.
به په‌خش کردنی چه‌ندین وێنه‌ی شه‌هیدان، لاواندنه‌وه‌ی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ و جینۆساید کراوانی ئه‌رمه‌نیه‌کان هۆڵه‌که‌ی هێنده‌ی دیش خرۆشاند بوو.
به ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موولایه‌ک، زۆر به سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی به ڕاسیمهکه هێندرا.
له بری کۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له کێسه‌کانی شه‌هیدان و قوربانیان پشده‌ر
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست