کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌لاماردان ڕۆژی تیڤی په‌لاماردانی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردیه

Friday, 05/03/2010, 12:00


لاهای/ 05 مارت 2010

په‌لاماری سه‌ر ڕۆژ تیڤی به‌هه‌ر بیانوویه‌ک، له‌ بوختان و پێشێل کاری مافی مرۆڤ زیاتر هیچی تر نیه. زۆر به‌داخه‌وه له‌ په‌نا برۆکسلی پایته‌ختی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپای ناوه‌ندی بانگه‌شه‌ی مافی مرۆڤ و دیموکراتی پێشێل کاری ئاوا گه‌وره دژ به ده‌سته‌ڵاتی چواره‌م که ڕاگه‌یاندنه ده‌کرێت! پێویسته یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا باش تێ بگات به‌و کاره‌یان له‌خزمه‌تێکی گه‌وره‌ به‌داگیر که‌رانی خاکی کوردستان و پێشێلی مافی مرۆڤ زیاتر هیچ نیه. بۆ ڕوو سوری خۆیان واباشتره به‌زووترین کات داوای لێبووردن له‌ خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن.

چونکا ڕۆژ تیڤی تاکه‌ که‌ناڵی ئاسمانی کوردی‌یه که‌ بێ جیاوازی ڕه‌نگ، کلتور، سانسۆری سیاسی خزمه‌تی به‌ زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی به‌ هه‌موو شێوه دیالکتیکه‌کانی کردووه. له‌ هه‌ر کون و قوژبنێکی ئه‌و دنیاش، کوردێک دڕکێکی به‌ پێدا چوو بێت به‌ دنیای ڕاگه‌یاندووه داکۆکی لێکردووه. بۆیه‌ به‌ ئه‌رکی هه‌موو کوردێکی شۆڕش گێڕی ده‌زانم که‌ نابێت بوار بده‌ین ئه‌و ده‌ست درێژیه‌ به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا ڕه‌ت ببێت.

وه‌ک شاهید حاڵێک من به‌شداریم له‌چه‌ندین به‌رنامه‌ی تایبه‌تی و گرد مێزی ئه‌م ته‌له‌فزێۆنه‌ کردووه، تا ئێستا یه‌ک که‌س له‌ ئیداره‌ی ئه‌‌م ته‌له‌فزێۆنه له‌ منیان نه‌پرسیووه: من کێم؟ له‌ کوێ ڕا هاتووم؟ بیر و ڕای سیاسیم چیه؟ زۆر جار وا ڕێک که‌وتووه له‌به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م ته‌له‌فزێۆنه‌وه تێبینی و ڕای جیاوازیشم ئه‌وانیشم داوه به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌سه‌رمیان حساب نه‌کردوه‌، سانسۆریان نه‌خستۆته‌ سه‌ر ووته‌کانم و پێ یان نه‌بڕیووم. هه‌روه‌ها دوای به‌رنامه‌که هیچ ته‌علیقێکیان نه‌بووه له‌سه‌ر قسه‌کانم و دواتریش بۆ به‌رنامه‌ی داهاتووی تر ده‌رگای ته‌له‌فزێۆنه‌که‌یان به‌ڕوودا دا نه‌خستووم.
به‌ڕێزان ئه‌وه‌ی یه‌ک جار سه‌ردانی ئه‌م ته‌له‌فزێۆنه‌ی کردبێت ئه‌م ڕاستیانه باش‌ ده‌زانێت، ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌‌ش مشتێکه‌ له‌ خه‌رواری هه‌زاران به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروستی بێ لایه‌نی ئه‌م ته‌له‌فزێونه‌.
هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران و سیاسه‌ت مه‌دارانی کورد هه‌مووتان شاهیدی ئه‌م ڕاستیانه‌ن، زۆربه‌‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌ژین سه‌ردانی ئه‌م ته‌له‌فزێۆنه‌تان کردووه و باش ده‌زانن که‌ ستافی ته‌له‌فزێونی ڕۆژ تیڤی به‌ڕێز چۆن وه‌ک سه‌ربازێکی نه‌ناسراو به‌خۆبه‌خش، بێ به‌رابه‌ر شه‌و ڕۆژ له‌سه‌نگه‌ری داکۆکی کردن له‌زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی دا‌ن و ده‌نگ و ڕه‌نگی زوڵاڵی ئێوه‌ی به‌ڕێز‌ و میلله‌ته‌که‌مانی به بیر و ڕای جیاوازه‌‌وه به‌ دنیا په‌خش کردووه. هه‌مووتان شاهیدی ڕاده‌ی کورد په‌روه‌ری و دڵسۆزی ئه‌م ته‌له‌فزێۆنه‌ن که‌چه‌نده خزمه‌تی به‌زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی کردووه. به‌ڕێزان بۆیه ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌‌موو لایه‌کمانه که ئه‌م ده‌ست درێژیه‌ی پۆلیسی به‌لجیکا وه‌ک پێشێل کاریه‌کی مافی مرۆڤ، دیموکڕاتی، ڕای ئازاد و ده‌ست درێژی بۆسه‌ر زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی تۆمار بکه‌ین و له‌ئاستیدا بێ ده‌نگ نه‌بین.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە