دەستخۆشی لەپۆلیس و ئاسایشی دەربەندیخان

Saturday, 19/02/2011, 12:00


 ئەمشەو 19-20/2 پاش ئەوەی جەماوەری دەربەندیخان و گەنجانی دەربەندیخان بەدروشمی ئێمە دەربەندیخانین دژی زێرەڤانین بۆ پشتگیریكردنی جەماوەری سلێمانی وئیدانەكردنی تەقەكردن و شەهیدبونی رێژوان و برینداربونی ژمارەیەك هاوڵاتی لەروداوەكانی رۆژانی رابوردی سلێمانی، هاتنە سەر شەقام و بۆ ماوەی دوو سەعات خۆپیشاندانیان كرد، پۆلیس و ئاسایشی قەزای دەربەندیخان بەپێچەوانەی ساڵانی پێشووە هیچ كاردانەوەیەكی توندیان بەرامبەر كەس پیشان نەدا و بەزمانێكی هێمن و دور لەتەشەنوج داوایان كرد جەماوەری خۆپیشاندەر نزیك نەكەونە لەناوچەی پارتی ئیدی لەهەركوێی دیكە خۆپیشاندان دەكەن بیكەن، گەنجانی رۆشنبیرو جەماوەری تێگەشتو بەدەم داواكەی پۆلیسەوە هاتن و بۆماوەی دوو سەعات لەشەقامەكان مانەوە و دواتر بریاریان دا سبەینی سەعات 2 جارێكی دیكە لەهەمان شوێن كۆبنەوە.جێگای ئاماژەیە كاردانەوەی پۆلیس و ئاسایشی دەربەندیخان جێگای رەزامەندی هەموو لایەك بوو و سەلماندی خەڵكی دەربەندیخان بە دەسەڵات و گەنج و ئۆپۆزسێنەوە رقیانە لەتوندوتیژی و دژ بەتوندوتیژین ، كە ئەمەش لەبەرژەوەندی خەڵك و ئازادی و دیموكراسییە، داواكاریشین لە پۆلیس و ئاسایش سبەینێش وەك ئەمشەو رەفتار بكەن و ئاسایش و ئارامی خەڵك نەشێوێنن، چونكە ئەمشەو جەماوەری دەربەندیخان سەلماندی ئەگەر پۆلیس و ئاسایش نەبنە رێگری خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هاوڵاتیان هیچ توندوتیژییەك ناكەوێتەوە.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە