کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قایمقامی هەڵەبجە دزە یان مەردان چاوشین

Friday, 11/09/2009, 12:00


ئاشكرایە (ی.ن.ك) حزبێكی گەورەو خاوەن مێژویەكی پڕ لەخەبات و تێكۆشانە , بەڵام هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە پڕبووە لەململانێ و ڕای جیاواز لەنێوان كادیران و سەركردایەتى ئەو حزبە .

یەكێ لەو كادیرو لێپرسراوەى ئێستاى یەكێتى نیشتمانى كوردستان (مەردان ێالح) ناسراو بە(مەردان چاوشین)ە ,لەدایكبوى شاری كفریە و تاوەكو پۆلی پێنجەمی سەرەتایی خوێندوە , لەساڵی 1982پەیوەندی كردوە بەكۆمەڵەى ڕەنجدەرانى كوردستانەوە هەر لەوساڵەدا بووە بەپێشمەرگە لەتیپی 51ى گەرمیان تاوەكو ساڵی 1988 بەردەوام بووە , پاشان بۆ هەر مەبەستێك بێت چوەتە دەرەوەى وڵات و لەوڵاتى ئەڵمانیا جێنشین بووە تاوەكو ساڵی 2004 لەو ماوەیەى لەوڵاتى ئەڵمانیا بوو كاروكاسبی (مەردان چاوشین) كولیچە فرۆشتن بووە لەپاش گەڕانەوەى بۆ كوردستان لەشاری سلێمانى نیشتەجێ بوو , بژێوی ژیانى لەسەر خانەنشینى بوو , كاك(عوسمان حاجی محمود) وەكو پیشەى هەمیشەیی و خەمخۆری پێشمەرگە دێرینەكان ئۆتۆمبیلێكی جۆری پاترۆڵی پێدا لەگەڵ دوو پاسەوانیش , لەهەڵبژاردنى كۆمیتەو مەڵبەندەكانى (ی.ن.ك) لەساڵی 2006 دا (مەردان چاوشین) جێی متمانەو باوەڕی كاك (عوسمانى حاجی محمود)بوو بۆیە كاك(عوسمان) كردى بەلێپرسراوى مەڵبەندی 26ى كفری بەخۆی و ستافەكەیەوە بەهاوكارى و پشتیوانى كاك(عوسمان) بوون بەشت .

(مەردان  سالح)ناسراو بە(مەردان چاوشین) لەماوەى دەست بەكاربونیدا وەك لێپرسراوى مەڵبەندی 26ى كفری هەرچی كاروچالاكیەتی بكردایە لەڕێگەى كاك(عوسمان)و برادەراەكانیەوە ئەنجامی دەدا مەردان و ستافەكەى بۆ كاك عوسمان هەموو گیانیان پڕ لەكێشەو ئاژاوە بوو , بۆیە كاك عوسمان دایمە دەیگوت خۆزگە ئێوەش دەرنەچونایە .

بەڕاستى بەبەڵگەوە ئەڵێم (مەردان چاوشین) دزو جاش و جەلاد بوو بۆ یەكێتى زیانێكی زۆر گەورەو گران بوو, چونكە مەردان لێپرسراوى حزبیە نەك ئەمنى ئەوەبوو یەكێ لەكارە قێزەونەكانى هەرلەخۆیەوە ژمارەیەك پۆلیس و پێشمەرگەى بەستەزمانى كۆدەكردەوەو دەیبردن بۆ قەرەتەپە بەمەبەستى شەوڕو ئاژاوەگێڕی , نمونەى یەك ڕۆژ باس دەكەم (مەردان) بەبیانوی ئەوەى (3)سێ تیرۆریست هەیە (70)پیاوی لەناحیەى قەرتەپە دەستگیركرد و هێناى بۆ زیندانەكانى شاری كفری جگەلەوەش بەئۆتۆمبیلەكەى خۆی گەنجی ئەو شارۆچكەیەى دەشێلا بەبەرچاوی خەڵكەوە هەر لەوڕۆژدا بەتایەرى ئۆتۆمبیلەكەى سەرى پیاوێكى پان كردەوە , ئەو (70)كەسەى مەردان دەستگیریانى كرد هەمووى بەپارە ئازادكرد ..........

(مەردان چاوشین) مانگانە زیاترلە(000 000 40)چل ملێون دینارى وەك نەسری بەناوى مەلبَبەىندی كفریەوە وەردەگرت لەو بڕە پارە زۆرە مانگانە تەنها سەرفیاتى (000 000 18)هەژدە ملێون دیاربوو , لەهەموو دنیاد بینیومانەو بیستومانە لەدام ودەزگاكاندا لیژنەى كڕین (مشتریات) هەموو سێ مانگ جارێ دەبێ بگۆڕێت , بەڵام مەردانى دز ماوەى سێ ساڵ لیژنەى كڕینى مەڵبەندی كفری نەگۆڕی , لەپاش گواستنەوەى مەردان لەكفریەوە بۆ لێپرسراوى مەڵبەندی دەربەندیخان سەرۆكی لیژنەى كڕینى لەگەڵ خۆیدا برد و ئێستا پێكەوە درێژە بە دزیەكانیان دەدەن , سەرۆكی لیژنەى كڕین (مشتریات) ناوى (مستەفا خلیل)ە توركمانە ئەم مستەفایە هەموو شەوێ ئەبێ سفرە بۆ مەردان ئامادە بكات لەمەشروبات و مەزەى جۆراوجۆر و شتى تر ................

قسەوباسی گەندەڵیەكانى مەردان و دارو دەستەكەى زۆرە باسی بكەم ئەمە تەنها مشتێكە لەخەروارێ ئەمەوێ مەردان یان هەر كەسێكی تر وەڵامم بداتەوە تاوەكو شتى گرنگترو نهێنى و دزی و جەلادیەكانى مەردان بڵاوبكەمەوە .

لەكۆتایدا بەسەركردایەتى (ی.ن.ك) ئەڵێم ئێوە ئەگەر ئەتانەوێ چاكسازى بكەن و گەندەڵی نەهێڵن و خەڵكی ڕازی بكەن لەخۆتانەوە دەست پێ بكەن نەك لەپێشمەرگەیەكی بەستەزمان كەموچەكەى (000 300) هەزار دینارە تەنها لەبەر ئەوەى دەنگی بەلیستێكی تردابێت نانبڕاوی دەكەن یان توخوا قایمقامی هەڵەبجە دزە یان مەردان چاوشین , هەروەها بەخەڵكی ڕۆشنبیرو خاوەن خەبات و كۆڵنەدەرى دەربەندیخان ئەڵێم ئەو دزو جەلادە قبوڵ مەكەن ببێتە لێپرسراوى مەڵبەندەكەتان لەخۆ تێركردن زیاتر هیچی تری لێ بەدی ناكرێت ............

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە